2017-10-30

یوسف هەورامی
ئەوەی‮ ‬لەچەند رۆژی‮ ‬رابردوو بینیمان لەشاری‮ ‬كەركوك و خورماتو وخانەقین وشارۆچكەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردانی‮ ‬هەرچوارپارچەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬توشی‮ ‬شۆك كرد وتاك بەتاكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەشێوەیەك دڵ گرانكرد هاوشێوەی‮ ‬ئەنفال و كیمیا باران بوو‮. ‬هیچ كەسێك لەوباوەڕەدانەبوو لەماوەی‮ ‬شەوو رۆژێكدا شاری‮ ‬كەركوك و دەوروبەری‮ ‬بكەوێتە ژێر دەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراقەوە‮ . ‬لەبەرئەوەی‮ ‬كەلەماوەی‮ ‬سێ ساڵی‮ ‬رابردوودا بینیمان پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان چۆن رووبەرووی‮ ‬دڕندەترین هێزی‮ ‬تیرۆرستان داعش بوونەوە و ناویان لەمێژوودا تۆماركرا و بەشاهیدی‮ ‬تەواوی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دونیا،‮ ‬پێشمەرگە لەبری‮ ‬جیهان شەڕیان دەكرد‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەهەموو رویێەكەوە داعش لەحەشد و سوپای‮ ‬عێراق بەهێزتربوو؟‮. ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬كەروویدا بەهیچ پێوەرێكی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ویژدانی‮ ‬و‮.. ‬هتد قابیلی‮ ‬قبوڵ نیەو باوەڕی‮ ‬پێناكرێت ئەگەر بێتو خیانەتێك‮ ‬یان هەرشتێكی‮ ‬تر بێت كەناوی‮ ‬لێبنێیت‮ ‬یان پیلانێكی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬ئەمەشیان بەهەرپاساوێك بێت بەهەر ناوێكەوە بێت قابیلی‮ ‬قبوڵ نیە،‮ ‬چ لەرووی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬سێ ساڵی‮ ‬رابردوو دا هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان زیاتر لە‮ ‬2000‮‬ شەهیدو بەسەدان بریندارو بێ سەرو شوێنی‮ ‬كردە قوربانی‮ ‬لەبەرامبەر تیرۆرستانی‮ ‬داعش،‮ ‬ئەمەلەلایەك لەلایەكی‮ ‬ترەوە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان شوێن و جێگاو تەاوی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬بۆلە خۆگرتنی‮ ‬زیاتر لە‮ (‬1800000‮)‬ ئاوارەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬موسڵ و تكریت و رومادی‮ ‬و فەلوجە دابین كرد‮. ‬بەڵام بەداخەوە ئەوەی‮ ‬بینیمان لەلایەن حكومەتی‮ ‬عیراقیەوە بەهێرش كردنی‮ ‬بۆسەر كەركوك وناوچەكانی‮ ‬تر لەلایەن سوپاو حەشدی‮ ‬شەعبیەوە و تاڵان كردن و سوتاندنی‮ ‬ماڵە كوردەكان و ئاوارە بونیان‮ ‬
ئەگەر بێتو بگەڕێینەوە بۆمێژوو دەبینین چەندین جار كورد توشی‮ ‬شكست بوە و هەرجارەی‮ ‬بەهۆكارێك ئیتر بەهۆی‮ ‬ڕێكەوتنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮ ‬یان بەهۆی‮ ‬خیانەت و دووبەرەكی‮ ‬ناوخۆو‮ ‬یان بەهۆی‮ ‬زوڵم و زۆری‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عیراق‮ ‬كەدواترینیان‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬رووخاو بەبەكار هێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬و ئەنفال و‮ .. ‬هتد دواتر بینیمان خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان چۆكیان دانەداو بە وورەیەكی‮ ‬بەرزەوە هاتنەوە مەیدان و راپەرینە مەزنەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991‮ ‬ئەنجامدا و سوپای‮ ‬عێراقیان بەو پەری‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬توشی‮ ‬شكست كرد و حكومەت و پەرلەمانیان دروست كرد‮ .‬
بەئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە‮ ‬25 / 9 / 2017 ‮ ‬كەبەهەمو پێوەرێك پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بووە زیاد لە‮ ‬92 % دەنگدەران بە(بەڵێ‮) ‬بۆسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەنگیاندا بەڵام بەداخەوە دیسان ووڵاتانی‮ ‬دراوسێ دۆستەكانی‮ ‬كورد و تەنانەت هەندێ كەس لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بوە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەپەرلەمانی‮ ‬عێراق بەشیعەو سوننەوە ك ەبەتەواوی‮ ‬جیاوازیەكانیانەوە بوون بەیەك و چەندین بریاری‮ ‬ناهەقیان بەرامبەر بەكورد دەركردو تا كارگەیشتە ئەوەی‮ ‬كەبەهێرش كردنە سەر شاری‮ ‬كەركوك و خورماتو خانەفین هاوكات بو لەگەڵ رێكەوتنی‮ ‬لایەنێك بۆ لەدەستدانی‮ ‬كەركوك و خورماتو،‮ ‬بۆیە ئیرادەی‮ ‬میللەتەكەمان لەتەواوی‮ ‬رژێم و دەسەڵاتدارو پیلانگێری‮ ‬و خیانەت و كوشتن و برین و‮ .. ‬هتد،‮ ‬گەورەترە و كۆتایی‮ ‬نایەت و مێژوو سەلماندویەتی‮ ‬و لەهەمانكاتدا مێژووش رەحم بەكەس ناكات ؟‮!‬
میللەتێك بەرگەی‮ ‬كیمیایی‮ ‬و ئەنفال و قات و قڕی‮ ‬گرتبێت بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش بەدڵنیاییەوە بەرگەی‮ ‬ئەم ناحەقی‮ ‬و پیلانگێڕیەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬دراوسێ و كەمتەرخەمی‮ ‬هاوپەیمانان‮ ‬دەگرێت و ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی‮ ‬هەردەبێت سەركەوین و ئایندەیەكی‮ ‬رووناك چاوەرێمان دەكات ئەویش سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە و كەس ناتوانێت ئەو مافە شەرعییە لە خەڵكی‮ ‬كوردستان بسێنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌