2017-10-30

ئا‮: ‬رێبوار حەمەلاو شوانی
سڕكردنی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان
Bloomberg
حكوومەتی‮ ‬نیمچە سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاندووە كە ئامادەیە دەرئەنجامەكانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كە مانگی‮ ‬رابردوو بەڕێوەچوو‮ ‬،‮ ‬سڕبكات‮. ‬هەروەها حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬دەستبەجێ ئاگربەست و دانووستان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بە بەغدا لەسەر بنەمای‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق كردووە.ئەم هەنگاوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬ئەوە دێت كە عێراق و كوردستان گیرۆدەی‮ ‬دۆخی‮ ‬مەترسیدار و ترسناك بوون.لەم‮ ‬سۆنگەیەوە‮ ‬،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پەرۆشی‮ ‬و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی‮ ‬بۆ رێگەگرتن لە نانەوە توندوتیژی‮ ‬و پێكدادان‮ ‬،‮ ‬ئەم هەنگاوەی‮ ‬ناوە.هەروەها بەیاننامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەرخەری‮ ‬ئەوەیە كە درێژدان بە شەڕ‮ ‬،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هیچ لایەك بەدواوە نابێت بەپێچەوانەوە‮ ‬،‮ ‬عێراق بەرەو نائارامی‮ ‬و رەوشی‮ ‬خراپتر دەبات كە كاریگەری‮ ‬لەسەر سەرجەم كایەكانی‮ ‬ژیان دەكات‮.‬
رووسیا و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان
Georgia Today
هاوشێوەی‮ ‬رابردوو‮ ‬،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە بەردەم مەترسی‮ ‬سەربازی‮ ‬و گۆشاری‮ ‬ئابووری‮ ‬توركیا و ئێرانە.تەنانەت‮ ‬،‮ ‬زلهێزێكی‮ ‬وەكو رووسیا رەنگە پشتگیری‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بكات‮ ‬،‮ ‬بەڵام هێشتا بەدوو دڵ ماوەتەوە كە چۆن‮ ‬یارمەتی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بكات.بەدرەێژایی‮ ‬مێژوو رووسیا هەمیشە هەوڵی‮ ‬داوە بە‮ ‬یاری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬جیاجیا بچێتە نێو كاروبارەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست ئەویش بە ئامانجی‮ ‬دەستخستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬و ئەگەر بكرێت بەمەبەستی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە پێگەكانی‮ ‬لاوازی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ململانێكانی‮ ‬دیكە وەكو رۆژهەڵاتی‮ ‬ئوكرانیا بكات.ئەگەر تەماشای‮ ‬سیاسەتی‮ ‬رووسیا لە ماوەی‮ ‬پازدە ساڵی‮ ‬رابردوو لەهەمبەر كوردستانی‮ ‬عێراق بكەین‮ ‬،‮ ‬بۆمان دەردەكەوێت كە كارێكی‮ ‬ئەستەمە سیاسەتێكی‮ ‬روون لە سیاسەتەكانی‮ ‬مۆسكۆ لەهەمبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بەدی‮ ‬بكرێت.ئەمە لەكاتێكدایە كە رووسیا هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ هەردوو حكوومەتی‮ ‬بەغدا و هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەیە.هەروەها مێژوویی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬رووسیا لەگەڵ كورد بۆ رەوانشاد مستەفا بارزانی‮ ‬باوكی‮ ‬مەسعوود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوە كە بۆ ماوەی‮ ‬چەندین ساڵ لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت ژیاوە.ئەمەش مەزەندەیی‮ ‬دڵنیایی‮ ‬بۆ پەیوەندییە گەرمەكانی‮ ‬نێوان مۆسكۆ و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست كردووە‮.‬
رۆزنەفت بۆ گرێبەست لە پێنج كێڵگەی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەنگاو بەرەو كوردستان دەنێت
The National
گەورە كۆمپانیای‮ ‬رووسیا ناسراو بە رۆزنەفت گرێبەستی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان واژووكردووە بۆ پەرەپێدان لە پێنج كێڵگەی‮ ‬نەوتی‮ ‬،‮ ‬ئەمەش دەبێتە هۆی‮ ‬بەهێزبوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬ئەوش لەكاتێكدا كە تەنگەژەكان لەسەر سەروەری‮ ‬بە ئاراستەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و پێكدادانی‮ ‬نێوان هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬روویشتووە.رۆزنەفت گەورەترین كۆمپانیای‮ ‬نەوتی‮ ‬خاوی‮ ‬رووسیایە كە بە كاركردن لەم پێنج كێڵگەیە وەبەرهێنان لە نزیكەی‮ ‬شەش سەد و حەفتا ملیۆن بەرمیل نەوتی‮ ‬یەدەك دەكات‮ ‬،‮ ‬ئەگەر لە دوو هەزار و بیست و‮ ‬یەك كارەكانی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬نەوت سەركەوتوو بن ئەوا نەوتێكی‮ ‬تەواو بەرهەم دەهێنێت‮.‬
پێشێلكاری‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬شیعە دژ بە كورد و شكستیان لە پردێ بەدەستی‮ ‬پێشمەرگە
Truthdig
گەرچی‮ ‬سووپای‮ ‬عێراق و هاوكارەكانیان میلیشاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توانیویانە كەركووك كۆنترۆڵ بكەن‮ ‬،‮ ‬بەڵام لە شەڕی‮ ‬ئەمدوایەی‮ ‬پردی‮ -‬ ئاڵتۆن كپری‮ ‬دوایین بازگە بەر لە گەیشتن بۆ هەولێر دووچاری‮ ‬گەورەترین شكست هاتن.هاتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جێی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان بەغدا و هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬ترسی‮ ‬بۆ لای‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬دروست كرد چونكە ئەم هێزە میلیشیایە دەستی‮ ‬سوورە بە كوشتن و تاڵانكردن و سووتانی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدا بووە كە عەلی‮ ‬سیستانی‮ ‬مەرجعی‮ ‬شیعەكان لە عێراق داوای‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬عێراق كرد پارێزگاری‮ ‬لە هاووڵاتیانی‮ ‬كورد بكات.بۆیە ئەم لێدوانەی‮ ‬سیستانی‮ ‬دوای‮ ‬ئەو راپۆرتانە هات كە میلیشا شیعەكان پێشێڵ كاری‮ ‬دژ بە هاووڵاتیانی‮ ‬سیڤیلی‮ ‬كورد لە كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬ئەنجام داوە‮.‬
سەردانەكەی‮ ‬تیلەرسن بۆ بەغدا و كێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ بەغدا
washingtonpost
رێكس تیلەرسن،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا رۆژی‮ ‬دووشەممە سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كرد بەو ئومێدەی‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬نەوتی‮ ‬ئیكسۆن مۆبیل‮ ‬،‮ ‬میانگیری‮ ‬لە نێوان كورد و عێراق بكات‮ ‬،‮ ‬بەڵام هیچ گۆڕانكاریەكی‮ ‬بەپەلە لەم ناكۆكییە بەدی‮ ‬ناكرێت.هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬زۆر گرنگ و كاریگەربوون لە سەركەوتنەكانی‮ ‬عێراق بەسەر توندڕەوانی‮ ‬داعشدا.هەروەها لە شەڕی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هاوپەیمانە میلیشیا ئێرانییەكانی‮ ‬،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە توانیویانە پێشڕەوی‮ ‬ئەم هێزانە بوەستێن و پاشەكشێان پێبكەن.ئەمە لەكاتێكدایە‮ ‬،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق حەیدەر عەبادی‮ ‬داوای‮ ‬ڕادەستكردنی‮ ‬بۆڕیەكی‮ ‬نەوتی‮ ‬جێی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە كە ئەم هەنگاوەی‮ ‬عەبادی‮ ‬ئەگەر سەربگرێت بەشێوەیەكی‮ ‬خراپ كار دەكاتە سەر هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان و زیان بە بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگەیەنێت.بەهۆی‮ ‬رەوشەكە و بەرگری‮ ‬پێشمەرگە لە خاكی‮ ‬كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬لەهەمبەر نەیارانی‮ ‬،‮ ‬رۆژی‮ ‬سێشەممە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بۆ هەشت مانگی‮ ‬دیكە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬دواخست.هەروەها حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشنیازی‮ ‬سڕكردنی‮ ‬دەرئەنجامەكانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كردووە ئەویش لەپێناو رەخساندنی‮ ‬كەشێك بۆ دەستپێكردنی‮ ‬دیالۆگ لەگەڵ بەغدا‮.‬
پشتێكردنی‮ ‬بەردەوام لە كورد
WJLA .com
وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا لە دۆخێكی‮ ‬جددی‮ ‬و لاوازدایە و هەمان كاراكتەرەكانی‮ ‬تیمی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئۆباما بەرپرسیارێتیان هەیە‮ ‬،‮ ‬ئەمەش كەلێنی‮ ‬بەردەوام لە نێوان سیاسەتی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬لەمەڕ‮ ‬ئێران و ئەو ئاقارەكەی‮ ‬كە دەبێت ئەمەریكا هەنگاو بنێت دروست كردووە.رووداوەكانی‮ ‬دە رۆژی‮ ‬رابردوو بەردەوام زیانیان لە كورد و بەناوبانگی‮ ‬ئەمەریكا داوە.كورد هەر لە ساڵی‮ ‬هەزار و نۆ سەد و نەوەد و‮ ‬یەك ژ نەوەد و دوو هاوپەیمانی‮ ‬بەئەمەكداری‮ ‬ئەمەریكا لە باكووری‮ ‬عێراق بوون.ئەوان‮ ‬یەكلاكەرەوە بوون لە نووسنەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق و پەسەندكردنی‮ ‬دەستوور لە پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا.ئەوان پرۆڤەی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسینی‮ ‬خۆیان دەكەن.ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كە مانگی‮ ‬رابردوو بە رێژەی‮ ‬لە سەدا نەوەد و سێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا‮ ‬،‮ ‬كارتێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردە بۆ كردنەوەی‮ ‬دانووستان لەگەڵ بەغدا كە دوو ساڵە پێداگیری‮ ‬لەسەری‮ ‬دەكات.وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا تا دوو رۆژ بەر لە بەرێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬هیچ بەیاننامەیەكی‮ ‬نەبووە كە كورد رازی‮ ‬بكات لە بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم پاشگەز بكاتەوە‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬كە برێـت مەكگۆرگ رایگەیاندبوو كە ریفراندۆمەكە بەخراپی‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬بۆ كراوە و لەكاتێكی‮ ‬نالەبار بەڕێوە دەچێت.تەنها ئەم هەڵوێستە لە وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا دەكرا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌