2017-10-30

سەرۆك بارزانی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬ڤیدیۆیی‮ ‬بڵاوكردەوە،‮ ‬تیایدا باسی‮ ‬رووداوەكانی16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و رۆژانی‮ ‬دوایی‮ ‬و مەسەلەی‮ ‬درێژنەكردنەوەی‮ ‬ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد و رایگەیاند‮: ‬بەرزترین پلەو پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە و لەگەڵتان دەبم و پێشمەرگەی‮ ‬ئێوەم،‮ ‬ئەمەش دەقی‮ ‬پەیامەكەیە‮: ‬
خانەوادەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەكان
هەموو چین و توێژەكان
كوردستانیانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات
ئەم كاتەتان باش‮..‬
گەلێكی‮ ‬ئاشتیخواز،‮ ‬دڵپاك و نیەتساف،‮ ‬داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و بە‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەش تاوانبار دەكرێت،‮ ‬ئەمەیە حاڵی‮ ‬ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر دەركەوت كە ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تەنها خۆمان و چیایەكانمانین،‮ ‬ناگەڕێمەوە بۆ درێژیی‮ ‬مێژوو كە چیمان بەسەرهاتووە،‮ ‬تەنها كەمێك باسی‮ ‬دوای‮ ‬2003 ‮ ‬دەكەم،‮ ‬ئێمە وامان زانی‮ ‬دوای‮ ‬ساڵی2003 ‮ ‬دەرفەتێكی‮ ‬تازە رەخساوە بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬عێراق،‮ ‬كە پێكەوە بتوانین عێراقێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دیموكرات دابمەزرێنین،‮ ‬هەموو كەسێك،‮ ‬هەموو لایەنێك،‮ ‬ئەرك و مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بزانێت،‮ ‬هەرچی‮ ‬لەدەستمان هات كردمان بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو عێراقە دابمەزرێت،‮ ‬تا ساڵی‮ ‬2005 رۆڵێكی‮ ‬سەرەكیمان بینی‮ ‬بۆ داڕشتنی‮ ‬دەستووری‮ ‬تازە بۆ عێراق،‮ ‬هەرچەندە ئەو دەستوورە كەموكوڕیشی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەڵام پێمان وابوو بۆ ئەو سەردەمە دەسكەوتێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬نەك تەنها بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام بەداخەوە دوای‮ ‬ماوەیەك دەركەوت،‮ ‬كە دەستوور پێشێل دەكرێت،‮ ‬شەراكەت،‮ ‬تەوافوق،‮ ‬تەوازن،‮ ‬رۆژ بە رۆژ لاواز دەكرێت،‮ ‬تا بەرەو نەمان رۆیشت،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر عێراق كەوتەوە دەست تەنها‮ ‬یەك لایەن،‮ ‬زۆر هەوڵماندا لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ دەرەوە كە دەستوور جێبەجێ بكرێت،‮ ‬بگەڕێینەوە بۆ دەستوور،‮ ‬بگەڕێینەوە بۆ رێككەوتنەكانی‮ ‬بەینمان،‮ ‬بەڵام فایدەی‮ ‬نەبوو،‮ ‬لەگەڵ هاوپەیمانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬چەندین جار باسمان كرد،‮ ‬پێمان گوتن وەزعەكە بەرەو هەڵدێرێك دەڕوات،‮ ‬پێمان گوتن وەزعەكە خەتەرناكە،‮ ‬بەم شێوەیە بڕوات ئێمە ترسی‮ ‬ئەوەمان هەیە خوێن بڕژێت،‮ ‬وەرن‮ ‬یا شەراكەتێكی‮ ‬راستەقینە پیادە بكەین،‮ ‬یاخود مادام نەتوانین شەریكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬یەكتری‮ ‬بین،‮ ‬با ببینە جیرانی‮ ‬باش و هاوكاری‮ ‬یەكتری،‮ ‬ئەوكاتە زۆر هەڵوێستێكی‮ ‬ئیجابییان پیشاندا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە من دەیڵێم پێشی‮ ‬دوو سێ ساڵ،‮ ‬هەتا‮ ‬یەكێكیان وتی‮ ‬ئەگەر ئێمە هەر نەگەیشتینە رێككەوتن،‮ (‬فامساك بمعروف او تسریح باحسان‮)‬،‮ ‬هەمان كەس ئێستا سواری‮ ‬تانكی‮ ‬ئەبرامز بووە و دێ شەڕی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە دەكات‮.‬
ئازیزان‮..‬
لە‮ ‬3 ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬2014 ‮ ‬من خۆم چووم بۆ هۆڵی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬لەوێ داوام كرد كە‮ ‬یاسای‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬هەڵبژاردن و راپرسی‮ ‬تاوتوێ بكەن و‮ ‬یاسایەك دەربكەن بۆ ئەوەی‮ ‬ریفڕاندۆم بكرێ،‮ ‬چونكە لەو وەختەوە كەسانێك هەبوون لە دەرەوە و لە ناوەوە،‮ ‬دەیانگوت كورد‮ ‬یەك نین هەركەسەو رایەكی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەركەسەو بۆچوونێكی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رای‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەركەوێ كە چییان‮ ‬دەوێ،‮ ‬لەو وەختەوە بۆ ریفڕاندۆم ئیش كراوە،‮ ‬لە 20 ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬هەمان ساڵ بە كۆی‮ ‬دەنگ پەرلەمان بڕیاری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬هەڵبژاردن و راپرسیی‮ ‬دا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوە،‮ ‬ئەوەبوو شەڕی‮ ‬داعش لەسەر كوردستان فەرزكرا،‮ ‬هەموومان مەشغوڵی‮ ‬بەرگریكردن بووین لە وڵاتەكەمان،‮ ‬تا رۆژی‮ ‬7 ی‮ ‬6ی‮ ‬ئەمساڵ كە هەموو لایەنە ساسییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیاریان دا كە رۆژی‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوول رۆژی‮ ‬ریفڕاندۆم دەبێت،‮ ‬بۆ چارەسەری‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬ئەو كێشانەی‮ ‬هەن،‮ ‬ئێمە ئەو وەختەش گوتمان،‮ ‬ریفڕاندۆم بۆ ئەوەیە ئێمە چارەسەری‮ ‬گرفتەكان بكەین،‮ ‬دەمانەوێ بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشتییانە،‮ ‬بە لێكتێگەیشتن بگەینە تەفاهوم،‮ ‬ئەگەر كاتیشی‮ ‬پێویست بێت ساڵێك دووساڵ تا سێ ساڵ،‮ ‬ئێمە دەتوانین بەردەوام بین و پێكەوە هاوكار بین لەگەڵ بەغدا و باشترین پەیوەندی‮ ‬دروست بكەین،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە بینیمان رەنگدانەوەیەكی‮ ‬زۆر زۆر توند،‮ ‬دوور لە هەموو پێشبینییەك،‮ ‬ئەو هەڵوێستەی‮ ‬جارانیان گۆڕابوو بە هەڵوێستێكی‮ ‬زۆر توند و دژایەتی،‮ ‬ئەگەر ئێمە مەبەستمان ئەوەبایە‮ ‬یەكسەر سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەنین،‮ ‬لەكاتێك داوامان دەكرد كە سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬بەرامبەر داعش ئینهیاری‮ ‬كرد،‮ ‬یان پێشی‮ ‬ئەوە كە شەڕی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬شەڕی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬ئەوەندە قووڵ بوو،‮ ‬رۆژانە سەدان كەس دەكوژرا،‮ ‬لە بەغدا و شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام هاوكاریمان كردن،‮ ‬بە نیەتێكی‮ ‬ساف و دڵێكی‮ ‬پاك،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پێكەوە بەردەوام بین لە عێراقێكی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬دیموكراتدا،‮ ‬بەڵام بەداخەوە،‮ ‬دەركەوت مەسەلە فەرهەنگ و عەقڵییەتە،‮ ‬قەناعەتیان بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬قەناعەتیان بە فیدڕاڵیش نەبوو،‮ ‬باوەڕبكەن ئەزیزان،‮ ‬ئەگەر دڵنیابوواینە ئەم وەزعەی‮ ‬كە هەیە بەردەوام دەبێ و شەڕمان پێنافرۆشن،‮ ‬رەنگە ئێمەش هیچ هەنگاوێكمان نەهاویشتبا،‮ ‬بەڵام ئەمە بەرنامەیەكی‮ ‬داڕێژراوی‮ ‬زۆر لەمێژینەیە،‮ ‬ریفڕاندۆمیان كرد بە بەهانە،‮ ‬ئەگینا زۆر لەمێژە،‮ ‬زۆر نیشانەی‮ ‬ئەو نیەت خراپییەیان دەركەوتبوو،‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داعش كە پێشمەرگە داستانی‮ ‬زۆری‮ ‬تۆمار كرد،‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬داعشی‮ ‬تێكشكاند،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان خۆڕاگر بوون،‮ ‬هەموو ئەو وەفدانە لە دەرەوە دەهاتن،‮ ‬ستایشی‮ ‬رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬كوردستانیان دەكرد،‮ ‬بەڵام بەداخەوە،‮ ‬لە كاتی‮ ‬كە پێویست بوو هەڵوێستی‮ ‬عەمەلی‮ ‬پیشان بدەن،‮ ‬هەموویان بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان گەڕانەوە و پرنسیپەكان بزر بوو،‮ ‬لە شەڕی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬موسڵ،‮ ‬پێشمەرگە رۆڵی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬بینی،‮ ‬ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە،‮ ‬قەت سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬نەیدەتوانی‮ ‬موسڵ بەو ئاسانییە رزگار بكات،‮ ‬ئێمە وامانزانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودوڵەتی‮ ‬پاداشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە دەدەنەوە،‮ ‬رێز لە خوێنی‮ ‬ئەو شەهیدانە دەگرن،‮ ‬هەروەها وامانزانی‮ ‬عێراقیش وەفایەكی‮ ‬دەبێت،دەسەڵاتی‮ ‬بەغدا وەفایەكی‮ ‬دەبی‮ ‬بەرامبەر بەو هاوكارییە و ئەو ئاسانكارییانەی‮ ‬كە بۆمان كردن لە شەڕی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬موسڵ،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بینیمان هەر لەو وەختەوە هەموو بەرنامەیان ئەوەبوو،‮ ‬سوود لە دەرفەتە بكەن،‮ ‬شەڕی‮ ‬حەویجەیان دواخست تا دوا رۆژ،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەموو ئەو هێزانەی‮ ‬كە بە بەبیانووی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش كۆكراونەتەوە دوایی‮ ‬پەلاماری‮ ‬كەركووك بدەن‮.‬
لە وتارەكانمدا پێش‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬زۆرجار ئاماژەم بەوە دەكرد كە دەبێ پێشبینی‮ ‬زۆر فشار بكەین،‮ ‬دروستكردنی‮ ‬زۆر كۆسپ لەسەر رێگای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬باجی‮ ‬دەوێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە قەت پێشبینی‮ ‬نەدەكرا،‮ ‬بەخەیاڵیشماندا نەدەهات،‮ ‬ئەوەبوو كە لە شەوی‮ ‬15 لەسەر‮ ‬ 16ئەو خیانەتە گەورەیە،‮ ‬ئەو خیانەتە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە لە كەركووك ئەنجام درا،‮ ‬كەركووك تەسلیم كرا و لە پشتەوە خەنجەری‮ ‬ژەهراوی‮ ‬لە پێشمەرگە و لە هەموو گەلی‮ ‬كوردستان درا،‮ ‬دەنگی‮ ‬زوڵاڵی3 ‮ ‬ملیۆن مرۆڤیان لە كوردستان خستە بەردەم كۆسپێكی‮ ‬زۆر زۆر گەورە،‮ ‬هەرچەندە ئەو3 ‮ ‬ملیۆن دەنگە مێژوویەكیان تۆمار كرد بەكەس ناسڕێتەوە،‮ ‬بەڵام كۆسپ دروستكرا،‮ ‬كارەكەیان سەختتر كرد،‮ ‬ئەگەر ئەو خیانەتە نەبوایە،‮ ‬ئێستا دۆخەكە بە شێوەیەكی‮ ‬تر دەبوو‮.‬
خوشك و برایان‮..‬
پلانی‮ ‬بەرگری‮ ‬بۆ هەموو شوێنەكان و بەتایبەتی‮ ‬بۆ كەركووك داندرابوو،‮ ‬چونكە پێشبینی‮ ‬ئەوەمان دەكرد پەلامارمان بدەن،‮ ‬ئەگەر ریفڕاندۆمیش نەكرابا ئەو پلانە هەر هەبوو،‮ ‬دڵنیابن پلانیان هەبوو كە نەهێڵن ئەم وەزعەی‮ ‬كوردستان وەكو خۆی‮ ‬بمینی،‮ ‬بەڵام ئەو خیانەتە گەورەیە،‮ ‬وایكرد كە مۆڕاڵی‮ ‬پێشمەرگە داببەزێ،‮ ‬مۆڕاڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیش دابەزی،‮ ‬كاریگەرییەكی‮ ‬یەكجار زۆر گەورەی‮ ‬لەسەر پلانەكەش كرد كە وەكو پێویست نەتواندرا جێبەجێ بكرێ لە بەرگریكردن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تر كە جێگەی‮ ‬سەرنج بوو و پێشبینیمان نەدەكرد،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە ئەمەریكا بە تیرۆریست ناویان دەبات،‮ ‬ئەوانە سواری‮ ‬دەبابەی‮ ‬ئەبرامزی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬ببن و لەبەرچاوی‮ ‬ئەمەریكا بێن پەلاماری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بدەن و ئەمەریكاش تەماشا بكات،‮ ‬ئەمە پرسیارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان دروست كردووە،‮ ‬ئایا ئەمەریكا بەو پلانە رازی‮ ‬بووە،‮ ‬بەو هێرشە بۆ سەر كوردستان‮ ‬یان مەسەلە چییە؟ ئەگەر سزادانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیش بیت،‮ ‬ئایا سزادان بەوە‮ ‬دەبێت بە دەبابەی‮ ‬ئەبرامز بێن پێشمەرگە شەهید بكەن و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەربەدەر و ئاوارە بكەن،‮ ‬جینۆساید و ئەنفالێكی‮ ‬تر لە كوردستان بكرێتەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەم رووداوانە دەسەڵاتی‮ ‬بەغدا تووشی‮ ‬غرورێكی‮ ‬زۆر هات،‮ ‬چەندی‮ ‬هەوڵمامدا شەڕ‮ ‬نەبێت،‮ ‬پێشمەرگە زۆر لە ناوچەكانی‮ ‬تری‮ ‬چۆڵ كرد،‮ ‬تەنها بۆ ئەوەی‮ ‬خوێن نەڕژێ،‮ ‬بەڵام هێزەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬حەشد،‮ ‬تووشی‮ ‬غرورێكی‮ ‬وا هاتن،‮ ‬سنوورێكیان نەهێشت و هەر دەیانویست بێنە پێش و‮ ‬هیچ شوێنێك نەهێڵن،‮ ‬تاكو پێشمەرگە ناچاربوون بەرگری‮ ‬لە خۆیان بكەن‮ ‬و نەیانهێشت چیدی‮ ‬پێشڕەوی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە سوپا و حەشد هاتوونەتە ناوی‮ ‬هەموویان بە ئاشتی‮ ‬چۆڵكراون و پێشمەرگە شەڕی‮ ‬تێدا نەكردووە،‮ ‬لە هەر كوێیەك پێشمەرگە بەرگریی‮ ‬كردبێت نەیانتوانیوە بێنە پێش،‮ ‬باس لەوە دەكەن دەستوور و دەسەڵاتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬جێبەجێ دەكەن،‮ ‬فەرموون با بۆ دەستوور بگەڕێینەوە،‮ ‬پیشانمان بدەن لە كوێ دەستوور رێگەی‮ ‬بە ئێوە داوە هێزی‮ ‬چەكدار لە دژی‮ ‬میللەت بەكاربێنن،‮ ‬مەبەست جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور نییە،‮ ‬زۆر زۆر ئاشكرایە،‮ ‬بەڵكو بۆ شكاندنی‮ ‬هەیبەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەرێمی‮ ‬كوردستان و كەڕامەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ریفڕاندۆمیان كردۆتە بەهانە،‮ ‬كە ئەنفال و كیمیاباران و كۆمەڵكوژ كراین،‮ ‬ماوەیەك پێش ئێستا كە ئێزدییەكان كۆمەڵكوژ كران و ئەم گەلە نانبڕ‮ ‬كرا ئایا ئەو كاتە كەس باسی‮ ‬ریفڕاندۆمی‮ ‬كردبوو‮.‬
ئەزیزان،‮ ‬مەسەلە فەرهەنگ و عەقڵییەتە،‮ ‬ئەو مافە بە ئێمە رەوا نابینن،‮ ‬ئێستاش بە راشكاوی‮ ‬بە بەرپرسانی‮ ‬بەغدا دەڵێین،‮ ‬ئەگەر مەبەست جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور و چارەسەری‮ ‬ئاشتییانەیە،‮ ‬ئەوا بژاردەی‮ ‬هەرێمیشە،‮ ‬ئەوە حكوومەتی‮ ‬هەرێمیش دەستپێشخەری‮ ‬كردووە،‮ ‬فەرموون لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێم بكەونە گفتوگۆ،‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئەو گرفتانە بكەن،‮ ‬زۆرمان پێناخۆشە خوێن بڕژێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر وەك دەردەكەوێت،‮ ‬مەبەستتان تێكدانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬مەبەستتان شكاندنی‮ ‬كەڕامەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬خۆسەپاندن و فەرزكردنی‮ ‬ئیرادەیەكی‮ ‬ناهەقە،‮ ‬بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم،‮ ‬هەزاران رۆڵەی‮ ‬ئەم گەلە و پێشمەرگە قارەمانەكان و خەڵكی‮ ‬كوردستان ئامادەن تا دواهەناسە بەرگری‮ ‬لە خۆیان و وڵاتەكەیان بكەن،‮ ‬ئێمە مردن هەڵدەبژێرین،‮ ‬ناهێڵین كەڕامەتی‮ ‬ئێمە بشكێت،‮ ‬ئەگەر پێتان وابێت‮ ‬بە چەند حەشدێك دێن و ئەو ناوچانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە كەیفی‮ ‬خۆتان تاڵان دەكەن و خەڵكەكە دەربەدەر دەكەن،‮ ‬بەوە ناسنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئەو ناوچانە لەناو دەبەن،‮ ‬ئەمەش خەیاڵی‮ ‬خاوە،‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئەو ناوچانە هەر دەمێنێ،‮ ‬ئەمە كاتییە‮ ‬و مومكین نییە ئەم وەزعە قبووڵ بكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت،‮ ‬ئێمە لەگەڵ نەتەوە و گەلانی‮ ‬ناوچەكە براین،‮ ‬نابێ سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬حكوومەتەكان ببێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو برایەتییەمان تێكبچێت،‮ ‬ئێمە ئەو برایەتییە دەپارێزین،‮ ‬نابێت بە هیچ شێوەیەك رێگە بدرێ كە بچووكترین خەلەل لەو پەیوەندییە دروست ببێت‮.‬
ئەزیزان،‮ ‬هەروەك ئاماژەمان پێكرد،‮ ‬پێشمەرگە زۆر هەوڵیدا شەڕ‮ ‬روو نەدات،‮ ‬بەڵام زێدەڕەوی‮ ‬حەشد وایكرد كە لە رۆژانی‮ ‬رابردوو لە چەند شوێنێك شەڕێكی‮ ‬خوێناوی‮ ‬رووبدات،‮ ‬لە پردێ و مەخموور و تەلسقۆف و زوممار و رەبیعە،‮ ‬سوپاس بۆ خوای‮ ‬گەورە و پێشمەرگە قارەمانەكان داستانی‮ ‬گەورە تۆماركرا،‮ ‬دەست خۆشی‮ ‬لەو پێشمەرگە قارەمانانە دەكەم،‮ ‬سڵاو بۆ گیانی‮ ‬ئەو شەهیدە قارەمانانە و هەموو شەهیدانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیوای‮ ‬شیفا بۆ بریندارەكان دەخوازم،‮ ‬جارێكی‮ ‬تریش زۆر زۆر بەداخەوە بۆ هەموو ئەو خوێنەی‮ ‬كە رژاوە،‮ ‬پێمان ناخۆش بووە،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە ناچاركرا كە بەرگری‮ ‬لە خۆی‮ ‬بكات‮.‬
خوشك و برایان‮..‬
بڕیاربوو سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬11 واتە چەند رۆژێكی‮ ‬تر،‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم ئەنجام بدرێت،‮ ‬بەڵام لەبەر هۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و تەكنیكی‮ ‬دیارە ئەنجام نەدرا،‮ ‬پەرلەمان تەمەنی‮ ‬یاسایی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ‮ ‬8 مانگ درێژ كردەوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬شوڕا،‮ ‬تەمەنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمیش لەگەڵ تەمەنی‮ ‬پەرلەمان درێژ دەبوویەوە،‮ ‬بەڵام من قبوڵم نەكرد،‮ ‬نامەم بۆ پەرلەمان نووسی‮ ‬كە بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەم نە ماوەكە درێژبكەنەوە نە‮ ‬یاسایەكە دەستكاری‮ ‬بكەن،‮ ‬هەروەكو خۆتان دەزانن،‮ ‬لە دوو خولی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬لە‮ ‬2005 ‮ ‬تا2013 ‮ ‬جارێك لە پەرلەمان و جارێكیش راستەوخۆ لە لایەن میللەتەوە هەڵبژێردرا،‮ ‬لە‮ ‬2013 ش لە پەرلەمان بۆ‮ ‬2 ‮ ‬ساڵ درێژكرایەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەش بە بڕیاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬شوڕا تا هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو درێژكرایەوە و لەبەر شەڕی‮ ‬داعش ئەو وەختە من قبووڵم كرد،‮ ‬لە هەموو دەرفەتێكدا داوام لە پەرلەمان و حزبەكان كردووە،‮ ‬هەڵبژاردن بكەن،‮ ‬كێ خۆی‮ ‬كاندید دەكات و بڕوای‮ ‬میللەت بەدەست دێنێت پیرۆزبایی‮ ‬لێ دەكەم،‮ ‬بەڵام نە هەڵبژاردنیان كرد نە كەس خۆی‮ ‬كاندید كرد تا گەیشتە ئەمڕۆ،‮ ‬ئێستاش هەروەكو باسم كرد،‮ ‬ئێمە نامەمان بۆ پەرلەمان نووسیوە،‮ ‬كە لەگەڵ حكوومەت و حزبەكان بە شێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئەو بابەتە بكەن،‮ ‬راوێژیشم لەگەڵ جێگری‮ ‬سەرۆك كاك كۆسرەت كردووە ئەویش هەمان رای‮ ‬هەیە‮.‬
خوشك و برایان‮..‬
منیش وەك مسعود بارزانی‮ ‬لە خزمەتی‮ ‬گەلەكەم بەردەوام دەبم،‮ ‬پێش سەرۆكایەتی‮ ‬و لەكاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و دوای‮ ‬سەرۆكایەتیش،‮ ‬من هەر مسعود بارزانیم،‮ ‬هەر پێشمەرگەم،‮ ‬بەرزترین و پیرۆزترین پلە و پایە لای‮ ‬من پێشمەرگایەتییە،‮ ‬گەورەترین شانازی‮ ‬بۆ من ئەوەیە كە هەموو كوردستانییەكی‮ ‬دڵسۆز و بە ویژدان لە هەر شوێنێكی‮ ‬ئەم جیهانەدا،‮ ‬گەیشتنە ئاستێك كە بە بڕواوە داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆیان بكەن و بە ئومێدەوە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬ئەو رێگەیە بكەن كە من بڕوام پێی‮ ‬هەیە و ئامادەم لە پێناویدا خۆم بەخت بكەم،‮ ‬دڵنیاتان‮ ‬دەكەم من لەگەڵتان دەبم،‮ ‬هەر پێشمەرگەی‮ ‬ئێوەم و سەركەوتنیش هەر بۆ ئێمە دەبێت،‮ ‬لە كۆتاییدا زۆر سوپاس بۆ خۆڕاگریتان،‮ ‬هەزاران سڵاو بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدان،‮ ‬سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان،‮ ‬داوا لە هەموو كوردستانییان دەكەم‮ ‬یەكڕیز بن و ئیرادەیان بەهێز بێت،‮ ‬ناحەزان لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدان ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بشكێنن،‮ ‬دەبێ رێگە نەدەن ئەو ئامانجەیان بێتەدی،‮ ‬دڵنیام گەلی‮ ‬كوردستان سەردەكەوێت،‮ ‬چونكە دۆزەكەی‮ ‬رەوایە،‮ ‬ئیتر هەر بمێنن بە خێر و خۆشی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌