2017-10-30

لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی داقووق، چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران، وێنەگرێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی)یان شەهید کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەرکان شەریف، وێنەگری کەناڵی (کوردستان تیڤی)، شەوی ڕابردوو لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە بە چەقۆ شەهید کراوە و هاوسەرەکەشیان بە پەت بەستووەتەوە.

لەمبارەیەوە کەناڵی (کوردستان تیڤی) بڵاوی کردەوە کە ئەو تاوانەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە گوندی (حەفتەغار)ی سنووری داقووق ئەنجام دراوە و ئەگەر هەیە وێنەگرێکەی (کوردستان تیڤی) سەربڕدرابێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌