2017-10-30

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پێشنیاری كرد كه‌ نێوه‌ندگیری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێت .

بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ عه‌بادی گوتووه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی گوتویه‌تی، سوورین له‌سه‌ر سه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی عێراق، پێویستیشه‌ هه‌ولێر په‌له‌ بكات له‌ راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ حكومه‌تی عێراق .

پێشتریش مانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ عه‌بادی گوتبوو، ده‌بێ عێراق رێز له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بگرێت و كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌