2017-10-30

  وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکیدا داوا لە پارتەکانی کوردستان دەکات کە پشتگیری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا پشتگیری راستەوخۆی بۆ پاڵپشتیکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

لە راگەیاندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هەموو پارتەکانی کوردستانە کە پشتگیری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە راگەیاندراوکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، ئەمەریکا چاوی لەوەیە بەشێوەیەکی کارا کار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و جێگرەکەی (قوباد تاڵەبانی) بکات.

ئاماژەیشی داوە، ئەمەریکا حکوومەتێکی بەهێزی هەرێمی کوردستانی لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوو و فیدراڵدا دەوێ.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌