2017-10-31

خەبات‮ - ‬هەڵەبجە‮ :‬یوسف هەورامی‮ ‬
بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبجە هەڵسا بە كردنەوەی‮ ‬پێشانگایەك‮ ‬لەباخی‮ ‬گشتی‮ ‬هەڵەبجە بۆنمایشكردنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬60 ‮ ‬جۆر بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان وەك بەرهەمەكانی‮ ‬هەنارو ترێ و هەنگوین و هەنجیرو زەیتون و روبەهەنار و قارچك و‮ ...‬هتد‮. ‬
ئومێد ئەحمەد سەرپەرشتیاری‮ ‬رێنماییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبجە گوتی‮: ‬
كردنەوەی‮ ‬ئەم پێشانگایە بۆ دوو حاڵەتە،‮ ‬یەكەم بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە بەدەرەوە ئاشنا بكەین و دەستی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬دەرمان وپەیین بگرین و بیانهێنینە ناوچەكە و ئاشنایان بكەین بە جووتیاران بۆ ئەوەی‮ ‬جوتیارەكانمان لەدەستی‮ ‬دوو شت وەر نەگرێتەوە،‮ ‬دووەمیش بەشداریكردنی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لەجوتیاران لەم پیشانگایە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن بەرهەمەكانیان ساغ‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە كەرتی‮ ‬تایبەت و حكوومەت بیر لەكشتوكاڵ و خەڵك بكەنەوەو پاڵپشتی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬كەرتی‮ ‬كشتوكاڵ بكەن،‮ ‬بەڵام بەداخەوە حكوومەت بەردەوام كەمترین بودجەی‮ ‬بۆ كەرتی‮ ‬كشتوكاڵ دابینكردوە پێویستە حكوومەت كارگەو ساردخانە درووست بكات بۆ ئەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬زیاتر بكرێت و نرخەكەی‮ ‬دانەبەزێت و لەهەمانكاتدا ئەو بەرهەمانە لەفەوتان بپارێزرێن،‮ ‬بۆیە پێویستە حكوومەت بیر لەكشتوكاڵ بكاتەوەو‮ ‬یارمەتی‮ ‬جوتیارەكان بدات،‮ ‬نەك تەنها پشت بە نەوت ببەستێت‮. ‬
ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەییەكەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە كە زیاتر لە‮ ‬32 ‮ ‬جۆر بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬لە كێڵگەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرهەم هێنابوو،‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬ئێمە خاوەنی‮ ‬خاكێكی‮ ‬بەپیت و بەرەكەتین كە لە هیچ وڵاتێكدا نیە،‮ ‬بۆیە دەبێت ئێمە بزانین چی‮ ‬دەكەین،‮ ‬بۆنموونە هەناری‮ ‬هەڵەبجە شوێنەكەی‮ ‬چەوە‮ ‬یان هەناری‮ ‬شارەزوور شوێنەكەی‮ ‬قوڕە،‮ ‬دەبێت ئاودێری‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬رێكوپێك بكەین‮ ‬یان ترێی‮ ‬هەڵەبجەو شوێنێكی‮ ‬ترجیاوازی‮ ‬هەیە،‮ ‬من بۆ خۆم ئێستا‮ ‬32 ‮ ‬بەرهەمم هێناوەتە ئەم پێشانگایە‮. ‬
سەبارەت بەسوودی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬ئەم پیشانگایانە جوتیارەنمونەییەكەی‮ ‬هەڵەبجە ئاماژەی‮ ‬كرد بەوەی‮ ‬كە سوودە ئەم پێشانگایانە ئەوەیە كە بەرهەمەكانمان دەناسرێن بە دەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬هەروەها پێویستە بازاڕ‮ ‬بە بازاڕ‮ ‬كردن بكەین،‮ ‬من لەڕیگەی‮ ‬رۆژنامەكەتانەوە بەڵێن دەدەم بە حكوومەت كە بتوانین بێجگە لەناوخۆ بەروبووم بۆ وڵاتان دابین بكەین‮ .‬
ئەو گوتیشی‮: ‬دەبێت پلان هەبێت لەكاتی‮ ‬پێگەیشتنی‮ ‬بەرهەمەكان بۆنمونە لە كاتی‮ ‬هەناردا كە هەناری‮ ‬هەڵەبجە پێدەگات با بۆ ماوەی‮ ‬مانگێك هاوردەكردنی‮ ‬هەنار قەدەغە بكرێت،‮ ‬دواتر با بێتە ناوەوە‮ ‬یان كاتی‮ ‬پێگەیشتنی‮ ‬تەماتەی‮ ‬پێنجوێن با تەماتە نەهێنرێتە ناو وڵات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌