2017-10-31

‬سامان حەمەدەمین
پاش‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر هاوكێشەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬لەگەڵ كوردستان بەڕادەیەك گۆڕانی‮ ‬بەسەرداهات،‮ ‬هاوبەشانی‮ ‬ئەو گۆڕانكارییەش مێژوو شەرمەزاری‮ ‬كردن،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕووداوە بووە هۆی‮ ‬سركردنی‮ ‬ریفراندۆم و بەرتەسككردنەوەی‮ ‬هەوڵە مەدەنی‮ ‬و دیموكراسیەكان و مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە لەگەڵ ئێراق ببینەوە هاوبەشەكەی‮ ‬جاران!؟ ئەگەر چی‮ ‬لەگەڵ ئێراق بوون سەختە و گونجاو نییە بەڵام بەرژەوەندی‮ ‬و پەیوەندییەكان چ لە ناوەخۆ‮ ‬یان لە دەرەوە لەگەڵ ئێراقیان كۆكردینەوە كەدیسان لەو چوارچێوە بە زۆر سەپاندراوە بمێنینەوە،كوردستان بەشێك بێت لە ئێراق،‮ ‬بەڵام ئایا ئێراقێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەناكۆكی‮ ‬و‮ ‬ڕق و كینە و ئاگر و ئاسن و دیكتاتۆریەت و‮ ‬ڕەگەز پەرستی‮ ‬هاوتا دەكرێت لەگەڵ كوردستانێك ماف وئازایەدییە گشتی‮ ‬و تایبەتیەكانی‮ ‬تێدا پارێزراو بێت؟ بێگومان نەخێر چونكە بە هەموو پێوەرە مادی‮ ‬و مەعنەوییەكان ئێراق خاوەن تایبەتمەندی‮ ‬شكۆی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬خۆی‮ ‬نییە بە قەد ئەوەی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬لایەنە نەیار و ناكۆكیەكان وخزمەتی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬بێگانە دەكات‮ ‬،ڕاستگۆ نییە لەگەڵ تایبەتمەندی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬پێكهاتە گشتییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بەبێ جیاوازی‮ ‬مافیان بپارێزێ و بەرگریان لێ بكات،لەگەل ئەو‮ ‬ڕاستییە بەدرێژای‮ ‬ئەو ماوەدورو درێژەكەبەناولەدەست دكتاتۆریەت رزگاركراوە سەلماندوویەتی‮ ‬كە دەسەڵات و كلتوری‮ ‬ئێراق دەوڵەتداری‮ ‬كردنە بۆ‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬و جیاوازی‮ ‬پێكهاتەكان خزمەت بۆ چینێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراودەكات،‮ ‬ئەو هەموو ناكۆكیە تایفییەش بەڵگەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەیە كە دەسەڵات بۆ چینێكە پابەندن بە‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬ئایینی،‮ ‬جیاوازی‮ ‬كلتوری‮ ‬و جیهان بینی‮ ‬بۆ پێشهات و پێشكەوتنە مێژووی‮ ‬و جیاوازەكانی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬بەهۆی‮ ‬تەسكبینی‮ ‬ئێراقی‮ ‬لە پەراوێزی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە مێژوویانەبەجێهێشتووە،‮ ‬هەر بۆیەش ململانێ و وێنای‮ ‬مێژووی‮ ‬لە چوارچێوەیەكی‮ ‬داخرا و نەگۆڕە ئەویش گۆشەگیرییەكی‮ ‬یان چەق بەستنەیەتی‮ ‬لە بازنەی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬ئایینی‮ ‬روەو بەرهەم هێنانی‮ ‬ڕەوت و بزوتنەوەی‮ ‬توندڕە وچ لە رووی‮ ‬سەربازی‮ ‬یان مەدەنی‮ ‬بۆ خزمەتی‮ ‬مانەوەی‮ ‬خۆیان لەسەربیروباوەری‮ ‬ستەمكاری‮ ‬،‮ ‬دەكرێ جیاوازییە مێژووی‮ ‬و كلتورییەكەی‮ ‬لەوە دیاری‮ ‬بكەین و كورت بكەینەوە كە ئێراق‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬پڕە لە ناكۆكی‮ ‬و پێكدادانی‮ ‬جیاواز و نالۆژیكی‮ ‬دوور لە مرۆڤایەتی‮ ‬ودژبەیەك بۆخزمەتی‮ ‬وەدەست هێنانی‮ ‬دەسەلات،دەسەلاتێك بۆ چەوسانەوەی‮ ‬یەكترو دژایەتی‮ ‬یەكتر ئەمە لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬پێناسەگشتیەكەی،ئەگەرپێناسەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬دیاری‮ ‬كراوی‮ ‬بۆ بكەیین دوای‮ ‬ئازادبوونی‮ ‬لەدەست دكتاتۆریەت گوایە بۆتەدەولەتێكی‮ ‬دیمركراتی‮ ‬و جیاوازلەدەسەلاتەكانی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬گەچی‮ ‬بەهۆی‮ ‬تەسك روانینیان بۆ دەسەلات ودیموكراتیەت دەیان مادی‮ ‬دەستوریان پێشێل كردو نەتەوە تایفە جیاوازەكانیان خستە پەراوێزكە ئەمەش پێشێل كردنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤە بەبێ چەندو چوون خزمەتە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬خۆیان‮ ‬،كەواتە ئێراق نەولاتی‮ ‬ماف پارێزییە نە ئاشتی‮ ‬راستەقینە و نەهاوپەیمانێكی‮ ‬راستگۆ نەدیموكرات خوازێك كەماف و ئازادییە گشتی‮ ‬و تایبەتیەكانی‮ ‬تێدا پارێزراو بێت،‮ ‬بەلام ئەگەربارودۆخی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬وابخوازێ ئێراق و كوردستان بخاتە ناو هێلكارییەكی‮ ‬دەستكردی‮ ‬جوگرافی‮ ‬بۆ بەیەكەوە مانەوە،بەو مانا و ئەنجامە نیە كە ببینە كۆپی‮ ‬ئێراقێكی‮ ‬بچوك‮ ‬،بەڵكو خەبات و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان روەو ئەنجامێكی‮ ‬جیاواز و گرنگتر و فراوانترە كە بەردەوام لە ئاشتی‮ ‬و پێشكەوتن بێت،چونكە بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نەتەوەیمان ئاراستەیەكی‮ ‬وەرگرتووە هەرگۆرانێك‮ ‬یان لادانێكی‮ ‬بنەرەتی‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬پاشەكشە بەبزوتنەوەی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازیمان كە ئەمەش كاریگەری‮ ‬بۆ هەموو بەشەكانی‮ ‬كوردستان دەبێت،‮ ‬چونكە كۆمەلگای‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬بەرە و چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ دەچێت،‮ ‬ناكرێ كوردستان پێچەوانەی‮ ‬ئەو ئاراستە بێت ئەو ئاراستەیەش گونجاوە لەگەل خەباتی‮ ‬رزگاری‮ ‬نەتەوەیمان كە بتوانین مافەكانمان وەدەست بهێنین لە هەموو بەشەكانی‮ ‬كوردستان داكۆكی‮ ‬لە مافەكانمان بكەین،‮ ‬كەواتە بەگشتی‮ ‬مانەوەمان لەگەل ئێراق نابێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەست لە ماف و ئازداییەكانی‮ ‬خۆمان هەلگرین و ببینە سێبەری‮ ‬ئێراق،‮ ‬بەناوی‮ ‬دەستوری‮ ‬دەست تایفەیەك پاشەكشە لە مافەكانمان بكەیین،‮ ‬هەرچۆن مانەوە و هەرچەند مانەوە لەگەل ئێراق بەو مانا و ئەنجامە نیە كە ئیتر خەباتی‮ ‬رزگاری‮ ‬نەتەوەیمان كۆتایی‮ ‬دێت وكوردستان لە ئێراق بتوێتەوە،‮ ‬چونكە مێژوو‮ ‬ڕەنج‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬و بەرژەوە ندییەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاریمان لە ورادە دەرچووە،‮ ‬كە لەگەل ئێراق بوون كۆتایی‮ ‬خەباتكردنمان بێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬لەمانەوە نابینە ئێراقی‮ ‬پر لەناكۆكی‮ ‬و ئاژاوە دەستیش لەماف و داهاتوو و سەربەخۆی‮ ‬كوردستان هەڵناگرین،‮ ‬بەلام بەرێگایەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و ئاشتیانە ومەدەنیانە كە مافی‮ ‬مرۆڤ و دیموكراسیەتی‮ ‬تێدا پێشێل نەكرێت مافەراوەكانمان وەدەست دەهێنین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌