2017-10-31

سازان وەهاب
كورتكراوەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬رووخاندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬یاخود باشتر بگوترێ لابردنی‮ ‬سەددام حوسێن لەسەر دەسەڵات لەلایەن ئەمریكاوە‮" ‬دەستەبەركردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و جیهانی‮ ‬و بونیادنانی‮ ‬وڵاتێك نموونەیی‮ ‬لە پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و رەنگڕێژی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقی‮ " ‬بوو،‮ ‬بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬ئەمریكا جەختیان دەكردەوە وڵاتەكەیان دیاری‮ ‬بەنرخیان پێشكەش بە عێراقیەكان كردوە و دەرگایان بەڕووی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬كردوەتەوە و ئیتر جیاوازییەكان نابنە هۆی‮ ‬پاكتاوكردنی‮ ‬یەكدی‮.‬
ئەمریكا بە ئاسانی‮ ‬عێراقی‮ ‬رادەستی‮ ‬شیعە كرد،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬بۆ ئەو تێڕوانین و دیدگایە بكرێت كە لە فكری‮ ‬مەزهەبی‮ ‬شیعە شتێك نییە ناوی‮ ‬دەوڵەت بێ،‮ ‬زۆر لە لێكۆڵەرە دینیەكان و توێژەرەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬باس لەوە دەكەن شیعە وەك مەزهەب لە چوارچێوەیەكی‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬ئاینیدا بەدوای‮ ‬ئەو دروشم و گوتارانەن مەرجەعیەتی‮ ‬دینی‮ ‬ئاڕاستەیان دەكات نەك بنەما و پرەنسیپەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مەدەنی‮ ‬و پرەنسیپەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و دەوڵەت بوون‮.‬
چەند ئاماژەیەك بۆ پشتڕاستكردنەوەی‮ ‬حوكمی‮ ‬میلیشیایی‮ ‬لە عێراق هەن‮" ‬بۆ نموونە دامەزراندنی‮ ‬هەیئەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮" ‬سەرچاوەكەی‮ ‬فتوایەكی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬بوو‮" ‬بیانووەكەی‮ ‬بۆ روووبەڕوبوونەوەی‮ ‬داعش و توندوتیژی‮ ‬بوو‮" ‬لە كردەوەی‮ ‬ئەم میلیشایە‮" ‬هەمان جۆری‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بەرپا بوو‮" ‬ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬مەرجەعیەتی‮ ‬شیعە لە عێراق بە‮ ‬یەك فەتوا هەزاران گەنجی‮ ‬شیعیان خستە نێو لیستی‮ ‬جیاجیای‮ ‬میلیشیاكانەوە و چەكدار كران و لە دوای‮ ‬2 ‮ ‬ساڵ بەرگریكردن لە مەزهەبی‮ ‬شیعی‮ ‬بەرگی‮ ‬یاسایی‮ ‬لەئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق بەبەر ئەو هێزە كرا‮" ‬زیاتر لە‮ ‬208 ‮ ‬پەرلەمانتار دەنگیان پێدا و میلیشا بووە جێگرەوەی‮ ‬سوپایەك كە ئینتیمای‮ ‬بۆ مەرجەعیەت هەبێ و پشت لە هەموو پایەكی‮ ‬دەوڵەت بكات‮" ‬چەك و كەرەستەی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق خرایە بەردەم گروپەكانی‮ ‬نێو ئەو میلیشایە‮. ‬وەك سەرچاوەكان ئاماژەی‮ ‬پێدەكەن ژمارەیان‮ (‬42‮)‬ گروپن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو‮ ‬7 ‮ ‬گروپە توندڕەوەی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬میلیشیایەكەن لە ژمارە و هێزو سەرپەرشتیكارەكانیان(عەسائیب ئەهلی‮ ‬هەق،‮ ‬بەدر،‮ ‬كتەبیەكانی‮ ‬حیزبوڵڵا،‮ ‬لیوای‮ ‬ئەبو لفەزڵی‮ ‬عەباس،‮ ‬سەرایای‮ ‬خۆراسانی،‮ ‬حركە حزبوڵڵا،‮ ‬جەیشی‮ ‬ئەلكەڕار‮).‬
عێراق ئێستا خاوەن ئەو هێزە میلیشیاییە كە كاریگەری‮ ‬لەسەر بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابوری‮ ‬و‮ ..‬هتد هەیە،‮ ‬كاتی‮ ‬بوون بە ئەندامی‮ ‬عێراق ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان‮" ‬هەمان ئەو ساڵەیە ئاماری‮ ‬ئەو رێكخراوە باس لە كوشتنی‮ ‬241 ‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬سڤیل دەكات لەماوەی‮ ‬دوو مانگی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەمووسڵ و پەنجەی‮ ‬تۆمەتیش بۆ هێزە مەزهەبیەكەی‮ ‬شعیە(حەشدی‮ ‬شەعبی‮) ‬رادەكێشێ‮. ‬پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق خوازیاری‮ ‬ئەوە بوون ئەو وڵاتە مەدەنی‮ ‬بێت و رێز لە پرەنسیپ و‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان بگرێت و ببێتە نموونەیەك لە پێكەوەژیان،‮ ‬بەڵام لە ماوەی‮ ‬رادەستكردنی‮ ‬عێراق بەم گروپە میلیشیایانە‮ ‬یاخود شیعەكان‮" ‬هیچ تروسكەیەك وئومێدێك نەما كە وڵاتێك بە ناسنامەیەكی‮ ‬فرەنەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و دینیەوە حوكمڕانیەك بكات دوور بێت لە بەكارهێنانی‮ ‬هێز و تێوەگلاندنی‮ ‬میلیشا لە ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮. ‬ئەوە حوكمی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بوو لە ماوەی‮ ‬نێوان‮ ‬2010 ‮ ‬تا‮ ‬2017 ‮ ‬زۆرترین پرۆڤیسیۆر و دكتۆرو مامۆستا وئەندازیار و شارەزا و كەسایەتی‮ ‬ئاینی‮ ‬وكۆمەڵایەتی‮ ‬بەدەستی‮ ‬میلیشاكان لە ناوجەرگەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬وەك بەغدا و ئەنبار و سەلاحەدین و كەركوك و‮ ... ‬تیرۆر كران؟ ئەی‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬ئەو هەموو راپۆرتەی‮ ‬ئاژانسەكانی‮ ‬سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژە نین كە عێراق وڵاتێكە نەك مەدەنی‮ ‬نییە‮" ‬بەڵكو مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە و لە ئایندەدا بە هۆی‮ ‬زێدەتربوونی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬كردنیان لەلایەن وڵاتێكی‮ ‬وەك ئێران كە بەردەوام ئەمریكا و ئەوروپا و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەیش بە هۆكاری‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬دەزانن و وەك‮ ‬یەكێك لە پایەكانی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬تیرۆر و توندوتیژی‮ ‬تەماشا دەكرێت‮.‬
ئەو حوكمەی‮ ‬ئەمڕۆ لە عێراق هەیە،‮ ‬هیچ سیمایەكی‮ ‬دیموكراتیەت و دەوڵەتێكی‮ ‬سەردەمیانە و مەدەنیانەی‮ ‬تێدا نییە،‮ ‬بەڵكو تەواوی‮ ‬جومگە گرنگەكانی‮ ‬بەدەست ئەوانەوەن كە هێز و گروپە توندڕۆییەكانی‮ ‬شیعە پشتیوانیان دەكەن،‮ ‬ئەقڵیەتی‮ ‬بەڕێوەبردن لە عێراق هەمان ئەو ئەقڵیەتەیە كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دروست كردوە‮" ‬یاخود حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەڕێوە دەبات‮" ‬چۆن جیهان دەتوانێ وا بە ئاسانی‮ ‬بڕوانێتە ئایندەی‮ ‬تاڵتری‮ ‬وڵاتێك كە پێكەوەژیان و چارەنووسی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬شیعەمەزهەب لەوپەڕی‮ ‬مەترسیدا بێت؟‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌