2010-05-17


به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌وه‌ری دووپاتیكرده‌وه‌وه‌، نه‌قیبی ئێستای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئێراقی، یاسای ڕیشه‌كێش كردنی به‌عس ده‌یگرێته‌وه‌.
 عه‌لی لامی  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌وه‌ری له‌ په‌راوێزی كۆڕێدا ڕایگه‌یاند؛  موئه‌ید لامی نه‌قیبی ئێستای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، یاسای ڕیشه‌كێش كردنی به‌عس ده‌یگرێته‌وه‌.
عه‌لی لامی گوتیشی: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێویسته‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام بده‌ن و بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناوبراو زیاتر ڕوونیكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 7ی یاسای ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری ته‌واوی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر به‌عسی بوونی (موئه‌ید لامی) نه‌قیبی ئێستای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جێگركراوه‌ و له‌لایه‌ن دادگاشه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌