2017-10-31

سەگڤان هالو
دوا بە دوای‮ ‬ئەو هەموو گوشارانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دارایی‮ ‬و سەربازی‮ ‬كە ئێستاش پەلی‮ ‬هاوێشتووە بو داگیركردنی‮ ‬هەرێم و هەوڵدان بە خستنە ژێر ركێفی‮ ‬خۆی‮ ‬بە تەواوەتی‮ ‬پەلاماری‮ ‬سەربازی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیدا لە رێككەوتی‮ ‬16‮/‬10‮/‬2017‮ ‬كە لە ئەنجامدا داگیركردنی‮ ‬كەركووك و چەند شوێنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەو خیانەتەی‮ ‬كە باڵێكی‮ ‬سەر بە حزبێكی‮ ‬دیاریكراو لە دژی‮ ‬هەرێم ئەنجامیدا و زەمینەی‮ ‬سازكرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬ئەم ناوچە گرنگانە لە لایەن حەشدی‮ ‬شەعبیەوە‮. ‬دەوڵەتێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬هاوشان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬بەغدا ئەم بۆشاییەیان قۆستەوە و بەوەش نەوەستان و ئەو پیلانەی‮ ‬كە چەندین ساڵە دایانڕشتبوو بۆ لەناوبردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە پەلاماری‮ ‬سەربازی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬دەوڵەتە هاوسنوورەكان و بەرەی‮ ‬خیانەت‮. ‬خستیانە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە و هێرش دوای‮ ‬هێرشیان هێنا بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و هاوكات لەگەڵ هەوڵە دیبلۆماسییەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬بۆ زیاتر سەرخستنی‮ ‬ئەجێنداكەی‮ ‬و داگیركردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و خستنە ژێر هەژموونی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬هەرێمییەوە‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬بە هۆی‮ ‬خیانەتەوە كەركووك و چەند شوێنێكی‮ ‬تر داگیركران،‮ ‬بەڵام لە پەلاماردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیدا و نەیانتوانی‮ ‬سەركەوتن بە دەستبهێنن و‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬بە هێزی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان و گەلی‮ ‬كوردستان بوونەوە و تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورەبوون لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازییەوە و ئەمەش لە دواجاردا سەركەوتنی‮ ‬سیاسیش بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بە دوای‮ ‬خۆیدا دێنێت و ئاماژەكانیش وەدەركەوتوون‮. ‬شایانی‮ ‬گوتنە بەرگریكردنی‮ ‬پێشمەرگە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و شكستی‮ ‬ئەجێندای‮ ‬داگیركاری‮ ‬هوكارێكی‮ ‬سەرەكییە بۆ گۆڕینی‮ ‬هاوكێشەكە و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیشی‮ ‬هێنایە سەرخەت و جیهانی‮ ‬لەوە ئاگاداركردەوە كە ئەوەی‮ ‬ئێستا لە نێوان هەرێم و بەغدا‮ ‬ڕوودەدات پیلانێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و عێراقییە و لە بەرژەوەندی‮ ‬تیرۆریزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دایە و سەركەوتنی‮ ‬ئەم پیلانەیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی‮ ‬جیهانی‮. ‬كەواتە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە جۆرێك لە‮ ‬ڕووی‮ ‬جیۆپوڵەتیكییەوە هەستیارە دەشێت لە‮ ‬یەككاتدا هاوكێشەكە بە بەرژەوندی‮ ‬لایەكدا بشكێنیتەوە‮ ‬یان دۆخەكە بەرەو ئاڕاستەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬تیرۆریزم ببات و‮ ‬یانیش بە پێچەوانەوە بۆیە باشتر وایە حكوومەتی‮ ‬بەغدا پێش هەمووان هەست بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬بكات و دانوستانی‮ ‬بێ مەرجی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان قبووڵ بكات و هەروەها هەموو ئەو میلیشیانەی‮ ‬كە لە دەرەوەی‮ ‬عێراق هاتوون و شەڕی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن لە عێراقدا نەمێنن چونكە ئەوان هەڵگری‮ ‬ئەجندایێكی‮ ‬ئەوتوون كە مەبەستیانە تەسفیە حساباتی‮ ‬خۆیان بە داگیركردنی‮ ‬هەرێم جبێبەجێبكەن و هەژموونی‮ ‬خۆیان بەرفراوان بكەن لە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤیندا‮. ‬كەواتە مەترسییەكە هەر ئەوەنییە قەتیس بوو بێت لەنێو عێراق و هەرێمدا،‮ ‬بەڵكو بوعدێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬هەیە و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیش باش بە ئاگاهاتووە لەم چەند‮ ‬ڕوژەی‮ ‬دواییدا و هەست بە مەترسییە گەورەكە دەكات‮. ‬لێرەوە ئەوەمان دێتە دەست كە ئەگەر عەبادی‮ ‬لەژێر هەژموونی‮ ‬داگیركاریدا بمێنێتەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو هەموو هوشداری‮ ‬و داواكارییانەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬پێموایە هەڵەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬دەكات و زەرەرمەندی‮ ‬یەكەم خودی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق دەبێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌