2017-11-01

 پێشەكیەكی‮ ‬مێژووی

 پێش جەنگەكانی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬جیهانی‮ ‬بواری‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬بەرتەسك و دیاریكراو بوو،‮ ‬ئاكامی‮ ‬هەردوو جەنگ بووە سەرەتایەكی‮ ‬باش كە پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناچاربێ سنورێك بۆ دووبارە نەبوونەوەی‮ ‬ئەو كارەساتانەی‮ ‬هاو شێوەی‮ ‬جەنگە جیهانیەكان دابنێ و كۆمەڵگای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لە شەڕ‮ ‬و ئاشوب دوور بخاتەوە ئاشتی‮ ‬بەرقرار بكات،‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئەو ئاشتییە جیهانییەش لە‮ ‬ڕێی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬چەند دامەزراوەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بوو كە داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬مرۆڤ و جەخت لەسەر چەسپاندنی‮ ‬ماف و ئازادی‮ ‬گەلان بكەن‮.‬ بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬كۆمەڵێك پڕەنسیپی‮ ‬یاسایی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پابەند بكەن‮ ‬ڕیز لە ماف و ئازادییە گشتی‮ ‬و تایبەتیەكان بگرێ،‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لە هەموو شەڕ‮ ‬و ئاژاوەیەك دوور بخاتەوە كە هەڕەشە بێت بۆ سەروەری‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دەسەڵاتە دكتاتۆر و‮ ‬ڕەگەز پەرستەكان پێویست بوو لەو گرنگیە هۆشیار بكرێنەوە بەڕێگەی‮ ‬ئاگر و ئاسن دەسەڵات بەڕێوە نەبەن چونكە جەنگ و ناكۆكی‮ ‬بە هەر شێوەیەك بێت پێشێلكردنی‮ ‬ماف و سەروەری‮ ‬مرۆڤایەتیە سەردەكێشی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕووداوی‮ ‬گەورەو نەخوازرا و دژ بە مرۆڤایەتی،‮ ‬هەموو هەوڵەكانی‮ ‬دوایی‮ ‬جیهانی‮ ‬دووەم بە‮ ‬ڕادەیەك بارودۆخێكی‮ ‬باشی‮ ‬ڕوخساند داكۆكی‮ ‬لە ئاشتی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬جیهان بكرێ،بەڵام لەبەر مانەوەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و سۆفیەت بەهۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬ساردی‮ ‬نێوانیان،‮ ‬ناكۆكیەكان بە گشتی‮ ‬بنبڕنەكران،‮ ‬زۆربەی‮ ‬دەسەڵاتداران بەهۆی‮ ‬هاوهەڵوێستیان لەگەڵ دەسە لاتدارانی‮ ‬ئەم دوو جەمسەرە جیهانییە درێژەیان بە زوڵم و پێشێلكاری‮ ‬و چەوسانەوەی‮ ‬گەلان دەدا،‮ ‬ئێراق‮ ‬یەكێك بوو لەو دەوڵەتانەی‮ ‬نەك تەنها مافی‮ ‬مرۆڤ تێدا پێشێل دەكرا بەڵكو پێشێلكارییەكانی‮ ‬گەیشتە‮ ‬ڕادەیی‮ ‬تاوان،‮ ‬بەڵام دوایی‮ ‬نەمانی‮ ‬شەڕی‮ ‬ساردوسەركەوتنی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬سیستەمی‮ ‬نوێیی‮ ‬جیهانی‮ ‬ڕاگەیاندرا وەكو پڕەنسیپێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین،‮ ‬ئەو سیستەمە بووە سەرەتایەكی‮ ‬گرنگ وەكو بەربەستێكی‮ ‬ڕاستەقینە داكۆكی‮ ‬لە كۆمەڵگای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بكات و دژایەتی‮ ‬هەموو ئەو دەسەڵات و دەوڵەتانە بكات مافی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬تێدا پێشێل بكرێت،‮ ‬ئێراق بەهۆی‮ ‬ستەمكاری‮ ‬دەسەڵاتەكەی‮ ‬یەكەمینی‮ ‬بەركەوتەی‮ ‬ئەو سیستەمە جیهانییە بوو،‮ ‬هێزە ئازادی‮ ‬خوازەكان ئێراق خۆیان‮ ‬یەكخست،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تایبەت بوو بە كوردستان توانرا بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوردستان لەلایەن لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بكرێت‮  ‬و حكومەتی‮ ‬هەرێم و پەرلەمان و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم دروست بكرێت،‮ ‬بووە سەرەتایەكی‮ ‬باش خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بگۆڕێ بۆ خەباتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی،‮ ‬دوایی‮ ‬ئازادبوونی‮ ‬ئێراق بە گشتی‮ ‬پانتای‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە ئێراق فراوانتر بوو،‮ ‬كە كوردستان بتوانێ لە چوارچێوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬مێژووی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬بە شێوازێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬وەدەست بهێنێ،‮ ‬بەڵام دیسان دوایی‮ ‬بەناو ئازادكردنی‮ ‬ئێراق لە دەست دیكتاتۆریەتەكانی‮ ‬پێشوو‮ ‬،‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬مەدەنی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ئێراقی‮ ‬رەگەز پەرست دەسەڵاتی‮ ‬خۆیان بەزۆر‮ ‬ینە سەپاندو‮ ‬دەیان‮ ‬یاسا و مافی‮ ‬كوردستانیان پێشێل كرد،‮ ‬كوردستانیان ناچاركرد پەنا بۆ‮ ‬ڕێكارێكی‮ ‬یاسای‮ ‬و مێژووی‮ ‬ببات ئەویش‮ ‬ڕیفراندۆم بوو‮.‬ پێشەكی ڕیفراندۆم بریتییە لە‮ ‬ڕێكارێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬پرسی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵك لەسەر بابەت‮ ‬یان كارێكی‮ ‬دیاریكرا و بۆ خزمەتی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێكارە لە ناوەڕۆكی‮ ‬سیستەمی‮ ‬نوێی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكێكە لە بڕگە سەرەكیەكان بۆ داكۆكی‮ ‬كردن و پارێزگاری‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵك لە چوارچێوەی‮ ‬ماف و ئازادییە گشتیەكان،‮ ‬لە‮ ‬29ی1ی2004 هاو تەریب لە گەڵ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق لە كوردستاندا راپرسییەكی‮ ‬نامولزەم بۆ سەربەخۆی‮ ‬كرودستان كرا و سەداسەت خەڵك دەنگی‮ ‬بۆ سەربەخۆی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬بەلام لەبەرئەوەی‮ ‬لەسەر بنەما و‮ ‬ڕێكارێكی‮ ‬دامەزراوەیی‮ ‬نەبوو وەكو ئێستا كۆمسیۆنی‮ ‬بالای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬و‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬و كوردستان و ئاژانسە نێودەوڵەتی‮ ‬و میدیا جیهانییە چاودێری‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵكو هەڵچونێكی‮ ‬هەست و هێزی‮ ‬بڕوای‮ ‬جەماوەری‮ ‬بوو،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬وەدەست نەهێنا و هیچ كاردانەوەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ناوەخۆش بەهۆی‮ ‬هاوبە شی‮ ‬و نێوەندگیری‮ ‬ئەمەریكا لەگەل بەغدا بوینەوە‮ ‬یەك ماڵە،‮ ‬بەڵام بەغدایەكی‮ ‬جیاوازتر لە ساڵانی‮ ‬شەستەكان و حەفتاكان و هەشتاكان‮ ‬نەوەدەكان بەغدای‮ ‬ئەمجارە خاوەن دەستورێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬بەیەكەوە ژیانی‮ ‬پێكهاتەكانبوو،‮ ‬بەڵام لە ماوەی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬جێبەجێ كردنی‮ ‬دەسەڵاتەكان دووبارە هەمان بەغدای‮ ‬پێش ساڵانی‮ ‬2003 ‮ ‬خۆی‮ ‬دووبارە كردەوە،‮ ‬چینێكی‮ ‬تایفی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر دەسەڵاتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەغدا سەپاند و دەیان مادەی‮ ‬دەستوری‮ ‬پێشێل كرد‮ ‬،‮ ‬بەغدا چەندین جار لەو‮ ‬ڕاستییە ئاگادار كرایەوە بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬غروری‮ ‬هێز و دەوروبەر كلتور و عەقلی‮ ‬رەگەز پەرستی‮ ‬بەسەریاندا زال بووئامادەیی‮ ‬ڕاستكردنەوەی‮ ‬دەسەلات و هەلەكان و دان و ستان نەبوو لەسەر مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە بە دەست پێشخەری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و بە پشگیری‮ ‬زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬لایەنە سیاسیەكان لە‮ ‬7-6-2017 ‮ ‬بڕیار درا لە‮ ‬25-9-2017 ‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت‮.‬ هەڵوێستی‮ ‬ناوەخۆ لە بارەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ڕیفراندۆم بڕیاری‮ ‬ڕیفراندۆم و پەسەنكردنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25-9-2017 ‮ ‬وەكو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬بەڕیوەچوونی‮ ‬پڕۆسەكە،‮ ‬تەنها بۆ كاردانەوە بێ چارەسەری‮ ‬نەبوو لەگەڵ ئێراق‮ ‬،‮ ‬بەڵكو هەوڵێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬بوو بۆ چارەسەر و كۆتایی‮ ‬هێنانی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو زڵم و ستەمەی‮ ‬كە زیاتر لە سەدەیەكە خەڵكی‮ ‬كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغداوە دەرهەقی‮ ‬دەكرێت،واتا چ لە ماوەی‮ ‬دەسەڵاتە دكتاتۆرەكانی‮ ‬بەغدا چ لە ماوەی‮ ‬دەسەڵاتە بە ناو دیموكرات خوازەكانی‮ ‬بەغدا ئامادە نەبوون مافی‮ ‬كورد بدەن‮ ‬یان پێشێلكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان گەیشتبووە‮ ‬ڕادەیی‮ ‬تاوان،‮ ‬ئەوە هۆیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو كە خەڵكی‮ ‬كوردستان پەنا بۆ چارەسەرێكی‮ ‬یەكجاری‮ ‬وبنەڕەتی‮ ‬بدات و ببێتە خاوەن قەوارەی‮ ‬خۆی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬ڕابگەیەنێ،‮ ‬هۆیەكی‮ ‬تر كە پێویست بوو خەڵكی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬ماف و‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەنج و قوربانییە بوو كە لە شەڕی‮ ‬بەرگری‮ ‬و بەرەنگاری‮ ‬داعش و دژایەتی‮ ‬تیرۆردای،كە كوردستان بۆ هەموو جیهان بووە ناوەندێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ دژایەتی‮ ‬تیرۆروە ببووە جێی‮ ‬شانازی‮ ‬هاوپەیمانەكانی‮ ‬بەڵام بەداخەوە دیسان كوردستان لەلایەن وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬هاوكاری‮ ‬دەكرا كەچی‮ ‬ئێراق گرفت و ئابلوقەی‮ ‬دەخستە سەر كوردستان،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیانە لەلای‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بووە‮ ‬ڕاستیەك كە گفتوگۆ و مانەوە‮ ‬و پشت بەستن بەداهاتووی‮ ‬ئێراق بۆتە خەیاڵێكی‮ ‬پوچەڵ هیچی‮ ‬لێ بەرهەم نایەت،‮ ‬هەر بۆیەش زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬لایەنەكان پشگیری‮ ‬سازكردنی‮ ‬ڕیفراندۆم بوون،‮ ‬تەنانەت‮ ‬ڕۆژی‮ ‬25-9-2017 ‮ ‬تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان بەشداریان كرد بە بەڵێ دەنگیان بۆ دا،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬لاوەكی‮ ‬هەبوو بە ناوی‮ ‬نەخێر لە ئێستادا‮ ‬،‮ ‬بەڵام نەیتوانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕازی‮ ‬بكەن و دڵنیایان بكەن،‮ ‬گە بەدیلی‮ ‬نەكردنی‮ ‬ڕیفراندۆم چیە؟‮. ‬،‮ ‬چارەسەری‮ ‬ستەمكاری‮ ‬بەغدا چییە؟ بۆیە لە ئەنجامیش دەنگێكی‮ ‬بە‮ ‬ڕێژەیەك هێنا كە شایەنی‮ ‬باسكردن نەبوو‮.‬ كاردانەوەی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬لەسەر ریفراندۆم كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬بڕیار بەدەست بە تایبەتی‮ ‬چ لە قۆناغەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە شاخ و دواترلەشارو‮ ‬ڕۆلی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و بەشداری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە شەڕی‮ ‬داعش و بەرەنگاری‮ ‬تیرۆرو پەیوەندی‮ ‬ستەمكارانەی‮ ‬بەغدا لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان گەیشتبوونە ئەو‮ ‬ڕاستییە كە كوردستان نەتەوەیەكی‮ ‬ستەملێكراوە و خاوەن تایبەتمەندی‮ ‬تەواوی‮ ‬دەوڵەتدارییە،تەنانەت وڵاتانی‮ ‬دراوسێش هەوڵی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬ئەو گرێیە مێژوویەیان دەدا كە پەیوەندیەكان ئاسایی‮ ‬و ئاسان بكەن،‮ ‬بەڵام بەغدا جیاواز لە هەموویان بیری‮ ‬دەكردەوە و بێ باك بوو لە ئاست تاوانەكانی‮ ‬رۆلی‮ ‬كورد،بۆیە بەشێوه‮ ‬یەكی‮ ‬گشتی‮ ‬پشگیری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم هەبوو،‮ ‬بەڵام لەو قۆناغە بەهۆی‮ ‬هەبوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش كاتەكەیان پێ گونجاو نەبوو،‮ ‬واتا نكۆڵیان لەو‮ ‬ڕاستییە مێژووییەی‮ ‬كوردستان نەدەكرد كە بەسەری‮ ‬هاتووە و پێویستیەتی‮ ‬مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬سەربەخۆ بێت،‮ ‬بەڵام لەلایەن وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمان كاتەكەیان پێ گونجاو نەبوو،‮ ‬بەڵام لە هەمان كاتیشدا نەیانتوانی‮ ‬نێوەنگیرییەكی‮ ‬ڕاستەوخۆ لە نێوان كوردستان و بەغدا بكەن‮ ‬یان بەدیلێك بدەنە خەڵكی‮ ‬كوردستان كە چارەسەری‮ ‬بۆ ئەم دۆخە ستەمكاری‮ ‬لەگەڵ بەغدا چییە چۆن كۆتایی‮ ‬بێت‮! ‬بۆیە لە ماوەی‮ ‬نزیكبوونەوەی‮ ‬كاتەكانی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ماوەی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬بانگەشە بۆ بەشداریبوونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هیچ دەوڵەتێكی‮ ‬دژایەتی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬نەكرد،‮ ‬واتا‮ ‬ڕێگرنەبوون لەوەی‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬كوردستان مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسینی‮ ‬خۆیان دیاری‮ ‬بكەن،‮ ‬تەنانەت ئەو مەترسی‮ ‬و هەڕەشانەی‮ ‬لەلایەن وڵاتانی‮ ‬دراوسێش وەكو ئێران‮ ‬،‮ ‬توركیا نەبوونە بەڵگەی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬و پێش بینی‮ ‬شەڕ،‮ ‬تەنها ئەوەی‮ ‬سەخت و مایەیی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ بوو مەترسیان هەبوو لە ئاسایشی‮ ‬ناوەخۆ،‮ ‬چونكە دەسەڵاتی‮ ‬دیكتاتۆریانە‮ ‬یان دەكەوتە بەر مەترسی‮ ‬و فشاری‮ ‬بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬باكور و‮ ‬ڕۆژهەڵات،‮ ‬تا ئەو‮ ‬ڕادەیی‮ ‬وەزیرە دەرەوەی‮ ‬توركیا لە بەردەم كەناڵەكانی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬جیهانی‮ ‬ووتی‮:‬سنور و‮ ‬ڕیفراندۆم دوو بابەتی‮ ‬لێك جیاوازن،‮ ‬واتا توركیا بە نیاز نەبوو هیچ فشارێك بخاتە سەر كوردستان لەبەر‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬ئیتر بۆ سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستانیش قۆناغێكی‮ ‬تری‮ ‬دانوستان ساز دەكرا كە چۆن ئەو قۆناغەش تێپەڕێنین،‮ ‬ئێرانیش نكۆڵی‮ ‬لە‮ ‬ڕیفراندۆم نەكرد تەنها ووتیان:ئەگەر سەربەخۆبوون‮ ‬ڕابگەیەنن،‮ ‬هەڵوێستمان دەبێت‮ (‬هەرئەمەش چاوەروان دەكرێ لە ئێرانێكی‮ ‬داگیركەری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و داپلۆسێنەری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮). ‬بۆ ئەم هەڵوێستەی‮ ‬ئێرانیش بواری‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬تێدا بوو،‮ ‬كەواتە بە گشتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و دراوسێییەكان بە تایبەتی‮ ‬ڕێگر و سەرسەخت نەبوون لە‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬هەربۆیەش پڕۆسەكە هەر لەماوەی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن تاكو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دەنگدان سەركەوتوو ئاسایی‮ ‬تێپەڕی،‮ ‬لە رووی‮ ‬شەفافیەت و ئارامی‮ ‬و بەشداری‮ ‬خەڵك،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬هیچ كاردانەوەیەكی‮ ‬نەرێنیان هەبێت زیان لە باری‮ ‬گشتی‮ ‬و دەرونی‮ ‬خەلكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەن‮.‬ لێككەوتە گشتیەكانی‮ ‬ڕیفراندۆم بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بوو بە زوڵم و چەوسانەوە و پێشێلكاری‮ ‬ماف و خواستەكانی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬لەگەڵ بەناو دەوڵەتی‮ ‬ئێراقی‮ ‬ئێستا،‮ ‬ئامانج لە‮ ‬ڕیفراندۆم گەیشتن بوو بە سەربەخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬پڕۆسەكە‮ ‬ڕێكارێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬بوو،‮ ‬بە گشتی‮ ‬% 92ی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆی‮ ‬كوردستان وەدەست هات‮ ‬% 7ی‮ ‬نەخێر دەنگی‮ ‬هێنا،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬پڕۆسەكە هیچ تانەیەك‮ ‬یان پێشێلكاریەكی‮ ‬نا‮ ‬یاسایی‮ ‬نەبوو كە ببێتە مایەیی‮ ‬ناڕەزایی،‮ ‬بە گشتی‮ ‬دوور بوو لە توند و تیژی‮ ‬هەموو ئەو پێوەرانە ئەنجامی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پڕۆسەكەیان بە دەستەوەدا،‮ ‬ئامادەبوونی‮ ‬136 كەناڵی‮ ‬میدیایی‮ ‬جیهانی‮ ‬و‮ ‬124 كەسایەتی‮ ‬و نوێنەرو‮ ‬ڕێكخراوە مەدەنیەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬بەڵگەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ڕیفراندۆمیان بۆ میدیاكان خستە‮ ‬ڕوو،‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نەتەوەیمان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویستی‮ ‬بەو‮ ‬ڕێكارە مێژووی‮ ‬نێودەوڵەتییە هەبوو،‮ ‬چونكە ئێستا كوردستان لە پڕۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دایە ناكرێ لە پێناو خەباتی‮ ‬مافەكانی‮ ‬پەنا بباتە بەر توندوتیژی‮ ‬و شەڕ،‮ ‬تەنانەت پێویستە لایەنێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازی‮ ‬جیهانی‮ ‬و دەوروبەر بێت،بەنموونە هاوپەیمانییەتی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داعش لایەنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازی‮ ‬و دیموكرات خوازی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بردە پێش،‮ ‬ئەمەش خۆی‮ ‬لە خۆیدا وەدەست هێنانی‮ ‬پشگیری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و مێژووییە،‮ ‬كەواتە توانا و ئاستی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نەتەوەیمان خۆی‮ ‬لە باركرد ئامادە بێت بۆ دەوڵەتداری‮ ‬و بگاتە مافە مێژووییەكانی‮ ‬خۆی،‮ ‬كەواتە‮ ‬ڕیفراندۆم ئامرازێكی‮ ‬باش و بەهێز بوو لە چوار چێوەی‮ ‬ئێراق‮ ‬ڕزگارمان بكات و بگەینە قۆناغی‮ ‬دەوڵەتداری،‮ ‬پاش‮ ‬ڕیفراندۆمیش هیچ لە وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬تانەیان لە ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆم نەدا و هاندەری‮ ‬گفتوگۆ بوون لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامی‮ ‬كۆتایی‮ ‬نێوان كوردستان و بەغدا،‮ ‬جەنابی‮ ‬رێزدار سەرۆك بارزانیش لە ماوەی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬ڕیفراندۆم و دوایی‮ ‬ڕیفراندۆم جەختی‮ ‬لەسەر گفتوگۆ دەكرد كە چارەسەر و كۆتا كێشە و پرسەكانە لەنێوان كورستان و بەغدا،‮ ‬بەڵام شۆڤینییەتی‮ ‬بەغدا و عەقڵیەتی‮ ‬تاكرە و شمولیەتی‮ ‬بەغدا و حكومرانی‮ ‬تایفی،‮ ‬ئەم هەڵوێستیە كوردستانی‮ ‬بۆ هەزم نەكرا،‮ ‬بویە بە هاندان و دەست لە پشتدانی‮ ‬ئێران لەڕێی‮ ‬هاوبەشەكانی‮ ‬لە شەوی‮ ‬15 ‮ ‬لەسەر‮ ‬16 ‮ ‬پیلانێكی‮ ‬خیانەتكانەی‮ ‬ئامادەكراو بە سەر خاكی‮ ‬كوردستاندا جێبەجێ كرا لە رێگای‮ ‬باڵێكی‮ ‬گومان لێكراوی‮ ‬ناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كاتێك چاوساغیان بۆ كرد سەرنگەرەكانی‮ ‬پشت هێڵی‮ ‬بەرگری‮ ‬پێشمركە‮ ‬ڕادەستی‮ ‬دوژمن كرد،‮ ‬دۆخی‮ ‬كوردستانیان بەرە و شەڕ‮ ‬برد جگە لە هەڵوێست و ناڕەزایی‮ ‬ناوەخۆ ئەو لەشكركێشیەیی‮ ‬بەغدا بە هاوكاری‮ ‬هاوبەشەكانی،‮ ‬كاردانەوەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەدوایی‮ ‬خۆی‮ ‬هێنا،‮ ‬هەوڵی‮ ‬مێژووی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬ڕیفراندۆمیان لە هەریمی‮ ‬كوردستانیان لە باربرد،‮ ‬واتا بە گشتی‮ ‬ڕیرفراندۆم پرس و پڕۆسەیەكی‮ ‬شیاو بوو بۆ خزمەتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نەتەوەیمان لە ناوەخۆ و دەرەوەی‮ ‬كوردستانیش‮ ‬ڕێگری‮ ‬لەو هەوڵە نەبوو بۆ گەیشتنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەتا‮ ‬ڕادەیی‮ ‬ئەنجامەكەش جگە لە ئێراق هیچ لایەنێك تانەیان لەو هەوڵەنەدا هەوڵەكانیش بەردەوام بوون كە لەگەڵ بەغدا بگەینە لێگەیشتن وەكو دوو دراوسێ،‮ ‬بەڵام خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر سەرجەم هەوڵەكانی‮ ‬لەبار برد،‮ ‬دوژمنی‮ ‬كوردستانیان لە خاك و نەتەوەیی‮ ‬خۆیان لە لاپیرۆزو گرنگتربوو‮.‬ ئەنجام ڕیفراندۆم هەر لە سەرەتایی‮ ‬بڕیار لەسەردانی‮ ‬تاكو دوایی‮ ‬ئەنجامەكەش هیچ تانەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬لەسەر نەبوو جگە لە ئێراق،‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬تر كاتیان بە گونجاو نەدەزانی‮ ‬نەك‮ ‬ڕەتكردنەوە و‮ ‬ڕێگری‮ ‬و دان پێنان،بەگشتی‮ ‬ڕیفراندۆم پرسێكی‮ ‬باش بوو بۆ بردنەوە پێشەوەی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوەیی،تەنانەت بووە كارێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬دیموكراسیش كە زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬سەربەخۆبوون بكەن،‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەو هەوڵ و‮ ‬ڕۆڵەش بۆ‮ ‬ڕێزدار سەرۆك بارزانی‮ ‬دەگەڕێتەوە كە نەیویست دۆخی‮ ‬كوردستان و مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬دوچاری‮ ‬چەق بەستن ببن،‮ ‬دونیاشی‮ ‬لە‮ ‬ڕاستی‮ ‬خەبات و مێژووی‮ ‬كورد ئاگاردار كردەوە كە چەند ستەمی‮ ‬دەرهەق كراوە و مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بگاتە سەربەخۆیی‮ ‬و مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬وەدەست بهێنێ،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬دوچاری‮ ‬سركردن كرد،‮ ‬بەڵام هەوڵی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆم هەر بەردەوام دەبێت كە خەڵكی‮ ‬كوردستان بگاتە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬خۆی،‮ ‬چونكی‮ ‬پرسی‮ ‬ڕیفراندۆم پرۆژیەكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و گوزارشتێكی‮ ‬گشتی‮ ‬مێژووی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬خواستی‮ ‬خەڵكە،‮ ‬نە گوناهە‮ ‬نەسەر پێچیبە و نەیاخی‮ ‬بوون و نەگوناه‮. ‬بەڵكو‮ ‬ڕیگارێكی‮ ‬مەدەنییە لە پێناو مافەكانی‮ ‬كوردستان،بۆیە ریفراندۆم لە ئێستاوە بۆ داهاتووپرۆژەیەكی‮ ‬ئامادە وزیندوو و بەردەستە كە خەڵكی‮ ‬كوردستان بگەینێتە‮ ‬مافەرەواكانی‮ ‬خۆی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌