2017-11-01

 ‮ ‬حوسێن كوردنەژاد 

كۆمپانیای‮ ‬فارماسیا،‮ ‬گەورە كۆمپانیایەكی‮ ‬سوئێدی‮ ‬دەرمان ساز كردن بوو لە سالانی‮ ‬80‮ ‬و‮ ‬90دا‮ ‬و فرۆشرا بە كۆمپانیای‮ ‬ئاپ جان‮ ‬ی‮ ‬ئەمریكی‮.‬ ‮ ‬لە مامۆستاكەی‮ ‬خۆم پرسی‮ ‬كە ئەوە دەبێ بە زەرەری‮ ‬سوئێد بێ؟‮!‬،‮ ‬لە ولام دا گوتی‮ ‬سوئێد كێێە؟ چاومان لەو بەش و لایەنانە كرد كەلەم فرۆشتنەدا قازانجیان كردوە،‮ ‬وەدیار كەوت كە بۆچونی‮ ‬گشتگیری‮ ‬من مەنتیقێكی‮ ‬زۆری‮ ‬تێدا نەبووە‮.‬ ئێستا باس لە ئامریكا دەكرێ،‮ ‬بەڵام لە مووناقیشاتی‮ ‬كوردییدا وورد ناكرێتەوە كە ئامریكا كێیە؟ ئەگەر ووردی‮ ‬بكەینەوە،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوە دەبینین و كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬بەرگریی‮ ‬و لە نێو خۆدی‮ ‬ئەمانە دا چەندین كۆمیتە و كۆمیسیۆن و هتد‮. ‬گشت ئەمانە لە پرۆسەیەكی‮ ‬زیندو وواقێعی‮ ‬دا رۆژانە كار دەكەن بۆ پێش خستنی‮ ‬بۆ چوون و پێشنیارەكانیان لە پرۆسەی‮ ‬بریاری‮ ‬سیاسی‮ ‬كۆتایی‮ ‬ولاتدا‮.‬ كە بەم جۆرە چاو لە ساغ‮ ‬بوون و سازكردنەوەی‮ ‬بریار لە ئامریكادا بكەین دەبینین كە پرۆسەیەكە كە زۆر ئاكتۆر و كەس تێیدا بەشدارە و ئەگەر قەرارە لەم پرۆسەیە دا ئێمە لە پێوەندی‮ ‬لە گەل پرسی‮ ‬خۆماندا كارتێكەرییەكمان هەبێ‮ ‬دەبێ هەم لێ تێبگەین و هەمیش بەشدار بین‮.‬ ئەگەر بریار لە ئامریكا دا پرۆسەیە و حالەت نییە،‮ ‬لەوێدا‮ (‬مەك گۆرك‮)‬ی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئۆبامای‮ ‬دۆستی‮ ‬ئێران كارمەندی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەیە،‮ ‬سێناتۆر‮ (‬جون مەكین‮) ‬یش هەیە كە سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬هێزەسەربازییەكانی‮ ‬سێناتە كە زۆر بە روونی‮ ‬لایەنگری‮ ‬كوردستانە‮. ‬بە هەمان شێوە لە كوردستانیشدا ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و عەمەلیی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەو بریارە پرۆسەیە و حالەت نییە‮. ‬كە بوو بە پرۆسە مانۆر و هەوراز و نەشیویی‮ ‬تێدایە وكارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سیاسی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬و‮.. ‬هتدی،‮ ‬گەرەكە تا كوو نەتیجە دەست كەوێ‮.‬ لەم پرۆسەیەدا دەبێ ئۆرگانیزاسیۆن هەبێ ئەو ئۆرگانیزاسیۆنە كە بەرپرس لە پێشخستنی‮ ‬ئەم پرسە حكوومەتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە بوو بە بەرپرس دەبێ دەستی‮ ‬كراوە بێت بۆ سیاسەت كردن و بۆ پاشەكشە و بۆ هێرش و تووند كردنی‮ ‬پەیامی‮ ‬خۆی‮ ‬و بۆ شڵ كردنی‮ ‬پەیامی‮ ‬خۆی‮. ‬لەم ئۆرگانیزاسیۆنە دا خەڵكانی‮ ‬تر نابێ هەوڵ بدەن لە جاتی‮ ‬حكومەت بیر بكەنەوە‮ ‬یان كار بكەن بەڵكوو هەر كەسە لە شۆێن و پێگەی‮ ‬خۆیدا ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬بە جوانی‮ ‬پێك بێنێت‮.‬ ئێستا ئەگەر حكوومەت پێی‮ ‬وایە دەبێ بریاری‮ ‬رێفراندۆم سڕ‮ ‬بكات لە بەر قورسایی‮ ‬باری‮ ‬نیزامی‮ ‬وهێرشی‮ ‬داگیركەران با بریاربدات و بیكات،‮ ‬ووزەی‮ ‬ئێمەش نابێ تەرخانی‮ ‬رەخنە بارانكردنی‮ ‬حكوومەت بكرێ‮ ‬بەڵكوو دەبێ گشت بیری‮ ‬گشتیی‮ ‬كوردستان رووی‮ ‬رەخنەی‮ ‬لە داگیركەریی‮ ‬هێزە شۆڤونیستەكان بێت‮.‬ قەتم لە بیر ناچێت،‮ ‬بەغدا پارە ومووچەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕیی،‮ ‬هەندێك خەلك لە دژی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریم خۆپیشاندانیان دەكرد و مانیان دەگرت،‮ ‬ئا لێرە دا شتێك دەبێ هەو نەبێ‮. ‬ئێستاش ئێران و سوپای‮ ‬پاسدار و حەشد و جەیشی‮ ‬عێراقی‮ ‬هێرش دەكەن و كوردستان داگیر دەكەن،‮ ‬رووی‮ ‬رەخنە و قسە لە ئەو كەس و لایەنانەیە،‮ ‬ئەم هەڵسوكەوتەی‮ ‬ئەوان‮ ‬دروست نەبوو و‮ ‬یارمەتیدەری‮ ‬دوژمن دەبێت و شكستی‮ ‬لە خۆیدا دەهێنێت‮ ‬،‮ ‬ئەمەیان شایستەی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬زیندو و ئازادیخوازی‮ ‬وەك كورد نییە‮.‬ لەم پرۆسەیەدا زۆر گرینگە كە حكوومەت و خەڵك پشتیوانی‮ ‬یەك بن و تا رادەی‮ ‬مومكین دیالۆگ هەبێ لە نێوانیاندا‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌