2017-11-03

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا له‌ نامه‌یه‌كیان بۆ تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و داواش له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن كه‌ به‌ گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕیتانییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكاریی ده‌ستووره‌ و داواشیان له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ بخاته‌ گه‌ڕ.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا پێشوازی خۆیان بۆ بریاری سڕكردنی ریفراندۆم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و داوای ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایان كردووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ریتانیانه‌ داوشیان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی له‌شكه‌ركێشیی عێراق بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان.

پێشتریش تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستناخه‌نه‌ ناو كاروباری عێراق و داواشی كرد كه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌