2017-11-04

پیران ئەمیر

ئاماژەكانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لێدوان و‮ ‬ڕاگەیاندراو و پەیوەندی‮ ‬تەلەفونی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬دەركەوتن و وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكاش لە راگەیاندراوێكیدا داوا لە پارتەكانی‮ ‬كوردستان دەكات پشتگیری‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬ئەمەریكا چاویشی‮ ‬لەوەیە بەشێوەیەكی‮ ‬كارا كار لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بكەن و پشتگیری‮ ‬راستەوخۆشی‮ ‬بۆ پاڵپشتیكردن لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان راگەیاند‮. ‬

هاوكات وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ستایشی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كرد و داوای‮ ‬كرد،‮ ‬هەرێم و بەغدا دەست بە دانوستان بكەن بۆ چارەسەری‮ ‬كێشە لەمێژینەییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووردا‮.‬

لە بەیاننامەكەدا،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بەریتانیا‮ ‬ڕایگەیاندووە،‮ ‬كە قسەی‮ ‬لە گەڵ هەریەك لە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق حەیدر عەبادی‮ ‬كردووە و هانی‮ ‬هەردوولای‮ ‬داوە بە دووای‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬خێرا و ئاشتیانەدا بگەڕێن لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووردا،‮ ‬بۆ ئەو تەنگەژەیەی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا و بەریتانیا پاڵپشتیی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ كورد چەندبارە دەكاتەوە‮. ‬

هەر ئەمڕۆش باڵیۆزانی‮ ‬فەڕەنسا و ئەڵمانیا دۆستایەتیی‮ ‬وڵاتەكانیان بۆ خەڵك و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووپات كردەوە و نیگەرانیی‮ ‬خۆشیان بەرامبەر گرژییەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی‮ ‬و،‮ ‬مەبەستی‮ ‬سەردانەكەیان بۆلای‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاشكراكرد كه مەبەستی‮ ‬سەردانەكەیان بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوونی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدایە و چۆنیەتیی‮ ‬هێوركردنەوەی‮ ‬ئەو بارگرژییانەیە،‮ ‬هەروەها جەختیان لەسەر‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشیان كردەوە‮. ‬

گوتەبێژی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬رۆسنەفتی‮ ‬رووسیاش رایگەیاند،‮ ‬هەروەك چۆن ئیگۆر سێچین،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬رۆسنەفت گوتی،‮ ‬ئێمە كاردەكەین و بژاردەكانیش بۆ هاوئاهەنگی‮ ‬لە بواری‮ ‬نەوت و بابەتە پەیوەندیدارەكان بە كوردستانی‮ ‬عێراق لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬عێراق تاوتوێ دەكەین،‮ ‬بەڵام پێویست بەوە ناكات وەڵامی‮ ‬كەسیش بدەینەوە‮". ‬

كۆمپانیای‮ ‬رۆسنەفتی‮ ‬رووسی‮ ‬چەند گرێبەستێكی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان واژۆكردوون،‮ ‬نوێترینیان گرێبەستەكەی‮ ‬رۆژی‮ ‬18‮/‬10‮/‬2017‮ ‬بوو لەبواری‮ ‬گەڕان و دەرهێنانی‮ ‬نەوت بۆ ماوەی‮ ‬چوار ساڵ‮. ‬پێشتریش رێككەوتن لە بواری‮ ‬گازی‮ ‬سرووشتی‮ ‬واژۆكرابوو‮. ‬

لە لێدوانێكدا رۆژنامەوانیشدا لە سەرەتای‮ ‬ئەم مانگەدا،‮ ‬ئیگۆر ئیڤانۆڤیچ سێچین،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬رۆسنەفت گوتی،‮ "‬داهاتووێكی‮ ‬گەش لەگەڵ كوردستان دەبینین و هیچ لایەنێكیش نابێتە كۆسپ بۆ كارەكانمان لە كوردستان،‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬بۆ ئەوە دەكەین بەشێوەیەكی‮ ‬كرداری‮ ‬كارەكانمان دەستپێبكەین و پرۆژەكانمان بچنە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە،‮ ‬كارەكانمان بەباشی‮ ‬بەڕێوەدەچن و هەموو شتێك بەپێی‮ ‬پلان و خشتەی‮ ‬دیاریكراو دەڕوات‮".

‬هاوكات ئاژانسی‮ ‬هەواڵی‮ ‬'ئەلتەلەبە'ی‮ ‬ئێران لەسەر زاری‮ ‬محەممەد باقری،‮ ‬سەرۆك ئەركانی‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬ئێران بڵاوی‮ ‬كردووەتەوە،‮ ‬لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دابێ،‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬بە‮ ‬ڕووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا دەكاتەوە كە لەسەر داوای‮ ‬بەغدا دایخستبوون‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌