2017-11-04

د. مەیادە محەمەد نەجار‮

كاتیك كە ئێمە تێڕامانێك بە مێژووی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێراقدا بكەین‮ ‬یەكێك بووە لەدەوڵەتە بێهز و فاشیلەكانی‮ ‬دوای‮ ‬رێكەوتنامەی‮ ‬سایكس-پیكۆ چونكە ئەم ولاتە هیچ جۆرە پرەنسیپێكی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬تێدانەبووە،‮ ‬تەنیا وڵاتێك بووە بەلێكدانی‮ ‬سێ ولایەتی‮ ‬پێشووی‮ ‬سەردەمی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬دروستكرا كە ویلایەتەكانی‮ ‬موسل و بەغداو بەسرا بوون‮.‬

هەروەها لكاندی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانیش كە لەلایەن شێخ مەحموودی‮ ‬نەمرەوەو فەرمانڕەوایی‮ ‬دەكرا بە دەوڵەتی‮ ‬عیراقەوە،‮ ‬واتا عێراق لەبنەرەتەوە لەسەر بنەمایەكی‮ ‬هەلە دروستبوو چونكە چوار دەوڵەت كە بریتی‮ ‬بوون لەویلایەتەكانی‮ (‬موسل و بەسراو بەغدا)و دەوڵەتی‮ ‬شێخ مەحموود هەموویان كران بەیەك دەوڵەت لەكاتیكدا هیچ كام لەم میللەتانە بەم رێكەوتنە رازی‮ ‬نەبوون و پێیانوابوو‮ ‬غەدرییان لێكراوە،‮ ‬چونكە هەریەكێك لەم ولاتانە پێیانوابوو كە ئەم دەوڵەتانە مافی‮ ‬خۆیانە ببنە وولاتێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬هەروەها ئەوەی‮ ‬دەوترێت ئەم دەوڵەتە بەهیچ شێوەیەك نەیتوانیوە كارێك بكات بۆ لێك نزكردنەوەی‮ ‬ئەم پیكهاتانە بەڵكوو هەمیشە وولاتیكی‮ ‬زۆر بێهزبووە،‮ ‬باشترین بەڵگەش عیراق لەماوەی‮ ‬كەمتر لە چەندین سالدا چەندین كودەتای‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەنجامدراوە،‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬هەڵوەوشاوەتەوە لەوانە شۆرشی‮ ‬14‮ ‬تەموز‮ ‬1958 ‮ ‬كە وولاتەكەی‮ ‬لەپادشایەتیەوە گۆڕی‮ ‬بۆ كۆماری‮ ‬و دواتر لەكودەتاكەی‮ ‬هەشتی‮ ‬شوباتی‮ ‬1963دا بەعسیەكان توانیان بەهاوكاری‮ ‬سوپا بگەنە دەستەلات،‮ ‬دواتر لەماوەی‮ ‬كەمتر لە دە مانگدا جارێكی‮ ‬تر نەتەوەییە تووندرەوەكان بەسەرۆكایەتی‮ ‬عەبدوسەلام عارف لەپایزی‮ ‬1963دا جارێكی‮ ‬تر لەرێگەی‮ ‬سوپاوە دەستەلاتیان وەرگرتەوە،‮ ‬بەلام ئەمیش زۆری‮ ‬نەخایاند لەسالی‮ ‬1968دا جارێكی‮ ‬تر بەعسیەكان هاتنەوە سەر دەستەلات،‮ ‬واتا عێراق هەمیشە بەدرێژای‮ ‬مێژوو ووڵاتێكی‮ ‬شلەژاوی‮ ‬پڕ‮ ‬لەقەیران بووە،‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬كە هەمیشە لەگۆشەگیری‮ ‬سیاسیدا بووە لەماوەیەكی‮ ‬كەمدا چەندین جەنگی‮ ‬ماڵویرانكەری‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە‮.‬

لەدوای‮ ‬سالی‮ ‬2003 وولاتێكی‮ ‬نوێ دەهاتە بەرهەم ئەمە مانشێتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬رۆژنامە جیهانیەكان بوو لە هاوینی‮ ‬2003 ‮ ‬دەیانوت عیراق بۆتە نموونەیەكی‮ ‬جوان لەناوچەكەدا بەلام بەپێچەوانەوە عیراق بوو بە دۆزەخێكی‮ ‬تر بۆ میللەتەكەی‮ ‬و رووبەرووی‮ ‬گەورەترین جەنگی‮ ‬تائیفی‮ ‬بوە لەناوچەكەدا كە نیوەی‮ ‬دانیشتوانەكەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ململانی‮ ‬تائیفیەوە ئاواربوون‮.‬

لەئێستادا حكومەتی‮ ‬ئێراق بەهاوكاری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ولاتە هەرێمیەكان هێرشێكی‮ ‬بەرفراوان بۆ سەرخاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەست پێكرد،‮ ‬بەلام ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬هەمووانە ئەم هیرشەی‮ ‬عیراق بۆ سەرخاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیچ كاریگەریەكی‮ ‬لەسەر هەریم نابیت چونكە بەهیچ شیوەیەك حكومەتی‮ ‬عیراق ناتوانیت هەریمی‮ ‬كوردستان بچووك بكاتەوە‮ ‬یان لەناوی‮ ‬ببات،‮ ‬بەڵكوو ئەو خەونەی‮ ‬كە زۆربەی‮ ‬سەركردە شۆڤێنیە عەربەكان بەدرێژای‮ ‬میژوو وەك خەونێك بینیویانەكە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەناوبەرن و هەڵیبوەشێنەوە ئێستاش دەیانەوێت بەهاوكاری‮ ‬ئێران جێبەجێی‮ ‬بكەن ئەوا كارێكی‮ ‬زۆر مەحاڵە چونكە هەریمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬هێزیكی‮ ‬بەهێز و بەتوانایە لەهێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها هەتا ئەمرۆش بەشێكی‮ ‬زۆر لە ولاتانی‮ ‬جیهان پشتگیری‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد دەكەن و بەرگری‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەمەش وادەكات كە عێراق ناچاربێت مل بۆ داواكارییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدات،‮ ‬واتا ئەوەی‮ ‬كە ئێستا حكومەتی‮ ‬عیراق بەدەستی‮ ‬هێناوە چەند دەستكەوتێكی‮ ‬كاتیە هیچی‮ ‬لەو دەستكەوتانە زیاتر نیە كە بەشار ئەسەدی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬سووریا بەدەستی‮ ‬هیناوە لەرێگەی‮ ‬جەنگەوە واتا دەستەكەوتەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬زۆر كاتین و لەنزكیترین ماوەدا خۆری‮ ‬عەبای‮ ‬ئاوا ده بیت بۆیە ناكرێت و مەحاڵە عێراقی‮ ‬بەم شیوەیە بتوانیت هەرێمی‮ ‬كوردستان لەناوببات،‮ ‬بەلكوو عێراق لەهەموو شتیك زیاتر پێویستی‮ ‬بەهەرێمی‮ ‬كوردستانە‮.‬

لێرەدا بەكورتی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬شیدەكەمەوە‮:‬

ــ عێراق هەر لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونیەوە وڵاتیكی‮ ‬فاشیل بووە ناتوانێت هیچ بەرامەبر بەهەرێمی‮ ‬كوردستان بكات‮.‬

ــ بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سەركردە عێراقیەكان باوەڕییان بە ولاتی‮ ‬ئێستای‮ ‬خۆیان نییە بەڵكوو هەر ئینتیمای‮ ‬نەتەوەییان بۆ ئیرانە چونكە باوەرییان بە مەرجەعیەت هەیە‮.‬

ــ‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چەندین رێكەوتانەی‮ ‬لەگەل ولاتە بەهیزەكاندا لەبواری‮ ‬نەوت و‮ ‬غازدا تۆمار كردووە،‮ ‬ئەمەیش وادەكات لەرووی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ئابووریەوە هەریمی‮ ‬كوردستان زۆر لەعیراق سەركەوتوو تربێت‮.‬

ــ گەردەلولێكی‮ ‬هەرەسی‮ ‬ئابووری‮ ‬لەگەڵ كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬جەنگی‮ ‬داعشدا هەرەشە لەعیراق دە كات و چونكە عیراق بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬داهاتەكەی‮ ‬لەبواری‮ ‬سەربازیدا خەرجكردووە،‮ ‬ئابووریەكەی‮ ‬بەرەو هەلدێری‮ ‬دەڕوات‮.‬

‮❊ ‬سەرۆكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئاریانا

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌