2017-11-04

خەبات: تریفە ئازاد

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬10-2017 ‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬باڵێكی‮ ‬نێو لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬حشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هاتنە نێو شاری‮ ‬كەركوك،‮ ‬هەروەها ئەو خەنجەرە ژەهراویەی‮ ‬لە پشتی‮ ‬پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬كەركوك و كوردستان درا بووە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك داگیریر بكرێ‮. ‬ئەمەش وێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬خیانەتكاری‮ ‬بوو هەروەها پێچەوانەی‮ ‬دەستوور لەشكركێشی‮ ‬خودی‮ ‬عێراق بوو بۆ سەر هەرێمێك كە هێشتا سەر بەر عێراقە ئەمە لەلایەك و لەلایكی‮ ‬دیكە گەلەكۆمییەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬دراوسێ بوو بۆ سەر خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە خواسی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬هەیە‮. ‬لێرەدا هاتنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەسەر خەڵكی‮ ‬كوردستان لە راپۆتێكی‮ ‬شیكاری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬راو بۆچوونی‮ ‬كەسانی‮ ‬یاساناس و پسپۆر دەخەینەڕوو‮.‬

لەڕووی‮ ‬یاساییەوە

یاساناس عوسمان علی‮ ‬وەیسی‮ ‬لەبارەی‮ ‬هاتنی‮ ‬حشدی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬هاتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە رووی‮ ‬یاساییەوە كاریگەری‮ ‬دەبێت لە دیدی‮ ‬یاسا و دەستوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬فیدراڵی،‮ ‬هەروەك فراكسۆنەكانی‮ ‬بەغداش بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕەت كراوەتەوە چونكە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێزێكی‮ ‬نادەستورییە لە دەرەوەی‮ ‬مەنزومەی‮ ‬بەرگرییە،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬دروست كراوە لە مێژووی‮ ‬خۆیدا هەردەم سوڵتاتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬هانای‮ ‬بردۆتە بەرهێزی‮ ‬لاوەكی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬خۆیدا ئەوەش بۆخۆی‮ ‬كێشەی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوری‮ ‬دروست دەكات لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئیدارەوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئەداو و ئاراستە كردن و لە رووی‮ ‬تەوجیه كردن،‮ ‬لەگەڵ ئەمەشدا هێزێكە هەمیشە ئیستیغلال دەكرێت چونكە هێزێكی‮ ‬تائیفی‮ ‬مەزهەبیە هێزێكە ئیشكالییەتی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬دایە بۆ حاڵەتێكی‮ ‬تایبەت لە زرۆفێكی‮ ‬تایبەت دروستكراوەوە ناشكرێت لەم حاڵەتە تایبەتە ئیستسنایەی‮ ‬عێراق تێكەوتووە هێزێكی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬یان لەژێر هەرناوێك‮ ‬یان لەژێر هەر ناوێك لە دەرەوەی‮ ‬هەرەمی‮ ‬سەربازی‮ ‬ببێتە هێزێكی‮ ‬گشگیری‮ ‬سەرتاسەر‮ ‬هەمووانیش دەزانین ئەم هێزە سەركردەیەك و دوانی‮ ‬نییە ئەم هێزە لە ژێر دەستی‮ ‬كەس و ئەحزاب دایە لە ژێر دەستی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬دایە ئەمەش بێگۆمان بە ئاسانترین شێوە بە ململانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیەكان و‮ ‬ڕاوبۆچوونی‮ ‬جیاوازی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئیستیغلال دەكرێت حاڵەتی‮ ‬تریش هەیە كە دەبێت هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە دەستی‮ ‬سوڵەتەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬دابێت،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پراكتیكی‮ ‬ئەم هێزە سەلماندی‮ ‬كە لە مامەڵەكردن لەگەڵ‮ ‬یاسای‮ ‬جەنگ مامەڵەكردن بە‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەك هەر پابەند نییە،‮ ‬بەڵكو هێزێكی‮ ‬ئەوەندە شۆڤینییە وەك هێزەكانی‮ ‬تر‮ ‬لە مێژوو دروست بوون زۆر خەتەرناكترە بە دەلیلی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لە هەموو ئەو پرۆسانەی‮ ‬كە بە ناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و شەری‮ ‬داعشەوە مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ كراوە لە هەر هەموویان و لە هەموو شوێنەكان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬تاوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆتەوە دەست ناپارێزلە خەڵكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و جینایاتكاری‮ ‬لەبەرامبەر هەركەسێك و هەر شارێك و هەر مەزهەبێك و هەر نەتەوەیەك دەكرێ كە ئەو دیدێكی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بۆی‮ ‬هەیە كە لەگەڵی‮ ‬لەجەنگدای،‮ ‬بۆیە هێزێكە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كردەوەیی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬شەڕ‮ ‬چیبووە كە لە شەری‮ ‬تیرۆر ئەنجامی‮ ‬دا لەگەڵ ململانیەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬هێرشكردن بووە بە پێ هەموو‮ ‬ڕاپۆرتەكان هێزێكی‮ ‬جینایات كارە پابەندی‮ ‬یاسایەكانی‮ ‬جەنگ‮ ‬نییە،‮ ‬بۆیە ئەم هێزە هێزێكی‮ ‬نامۆیە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پراكتیكی‮ ‬و سەربازی‮ ‬دەركەوت كە هیچ پابەندبوونێكی‮ ‬بە‮ ‬یاساكانی‮ ‬جەنگەوە نییە،‮ ‬بۆیە ناكرێت كورد لە ژێر هیچ كات دان نەنێت بەم هێزە بەڵكو بە توندی‮ ‬ڕەتی‮ ‬بكاتەوە ئەو تاوانەی‮ ‬كە ئەنجامیشی‮ ‬داوە بە دیكۆمێت بكرێت‮.‬

لە رووی‮ ‬نێودەوڵەتیەوە

هاوژین عومەر مامۆستای‮ ‬پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەكان‮ :‬بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬وەك دەزانین لە ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێزێكی‮ ‬مەقبوول نییە،‮ ‬تێبینی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەرە بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬وەك سعودییە و توركیا و ئوردن و ئیسرائیل،‮ ‬لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیشدا ئەمریكا بەشێكی‮ ‬ئەو هێزە بە تیرۆریست ناودەبات،‮ ‬لە دوا هەڵوێستی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمریكادا گەورە سەركردەیەكی‮ ‬ئەو هێزە بە تیرۆریست ناویهێندرا‮.‬

بەشداریكردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەو شەڕەی‮ ‬ئێستا لە لایەن حكومەتی‮ ‬عێراقەوە دژی‮ ‬هەرێم و گەلی‮ ‬كوردستان راگەیەندراوە،‮ ‬خاڵێكی‮ ‬پۆزەتیڤە بەدەست هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬دەتواندرێ لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازییەوە تەوزیف بكرێ و سوودی‮ ‬لێوەربگیرێ،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬وەك ئاماژەمان پێدا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێزێكی‮ ‬مەقبول نییە لە ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و زۆرێك لە وڵاتان بە باسكی‮ ‬سوپای‮ ‬قودسی‮ ‬لە عێراق هەژماریدەكەن‮.‬

ئەگەرچی‮ ‬كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەلأ پان و پۆڕبوونی‮ ‬داعش لە عێراق ئەم هێزە بە فەتوایەكی‮ ‬ئایەتولڵا سیستانی‮ ‬پێكهێندرا،‮ ‬بەڵام بەمروری‮ ‬زەمەن و هاوكات لەگەلأ ئاڕاستەوەرگرتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بەداعش و قۆستنەوەی‮ ‬لەلایەن وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی،‮ ‬بەتایبەت ئێران،‮ ‬وەزیفە و ئەجێندای‮ ‬دیكە بەو هێزە سپێردرا،‮ ‬بوو بەبەشێك لەو هێزە شیعەگەراییە-ئیقلیمییەی‮ ‬هەوڵ بۆ فراوانكردنی‮ ‬نفوزی‮ ‬ئێران لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەدات،‮ ‬وكار بۆ تەكامولكردنی‮ ‬كەوانەی‮ ‬شیعی‮ ‬لە ناوچەكە دەكات‮.‬

بەپشتبەستن بەهەموو ئەوانە،‮ ‬وڵاتان-لەبەر بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان‮- ‬ڕێگە بە داخلبوونی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئەو هێزە بۆ خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نادەن،‮ ‬هەروەها گوشاریش دەخەنە سەر حكومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬و سەركردە میانڕەوەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تا لەو ناوچانە بكشێتەوە و بە سوپای‮ ‬عێراق و پۆلیسی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬بسپێری‮.‬

لەڕووی‮ ‬ئابوری‮ ‬و كارەوە‮

لە بارەی‮ ‬دروست بوونی‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئابوری‮ ‬شیلان بیابانی‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ شارەزا لە بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا هاتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬دروست كرد لە زۆربەی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬ژیان،‮ ‬كە كاریگەرتریان داگیركردنی‮ ‬دوو كێڵگەی‮ ‬نەوتی‮ ‬بای‮ ‬حسن و ئاڤانە بوو بەمەش هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬225‮ ‬بۆ‮ ‬196 ‮ ‬دابەزیوە بە بڕی‮ ‬29‮ ‬هەزار بەرمیل لە‮ ‬ڕۆژێكدا ئەمەش زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەیە لەم كات و ساتەدا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك باسی‮ ‬لێوەدەكرێت پێش ئەم شەڕە نزیكەی‮ ‬600‮ ‬هەزاربەرمیل لە هەناردەی‮ ‬كوردستان بوو بە بەراورد لەگەڵ ئێستا بە نیوەی‮ ‬زەرمەند بوونە،‮ ‬بەڵام كوردستان لەمەبەدوا دەبێت هەوڵبدات زیاتر پەرە بە لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬بوژانەوە بدات وەك لایەنی‮ ‬كەرتی‮ ‬كشتوكال و كەرتی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬و چەندین كەرتی‮ ‬تر كە دەبنە هۆی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬قازانجی‮ ‬زۆر بۆ كوردستان و بوژانەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە هیچ كات نەوت نابێت بكرێت بە تاكە كارتی‮ ‬داهات بە تایبەتی‮ ‬لە دوای‮ ‬دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت،‮ ‬و لە كاتی‮ ‬جەنگیش شتێكی‮ ‬ئاسیە ئابووری‮ ‬وڵات لاواز بێت،‮ ‬چونكە لە حاڵەتی‮ ‬جەنگ دایت بۆیە ئەوەی‮ ‬بكرێت بۆ داهاتوو گرینگترە لەوانە هەوڵدان بۆ پارستنی‮ ‬خاڵە سنوورییەكان لە داهاتووی‮ ‬كوردستان ئەگەری‮ ‬ئەوە هەیە ئابووی‮ ‬تارادەك خراب بێت،‮ ‬بەڵام ئەمانەش هەمووی‮ ‬كاتین و دواتر چارەسەر دەبن لە جەنگە جیهانیەكانی‮ ‬وڵاتان تێك دەشكان ئابوریان دەگەیشتە سفر بەڵام لەگەڵ نەمانی‮ ‬جەنگ و چارەسەر بوونی‮ ‬جەنگ ئیتر ئابووری‮ ‬دەگەڕایەوە دۆخۆی‮ ‬جارانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگرە زۆر جار هەبووە باشتربووە لە هەڵكشانی‮ ‬بەرز دابووە‮.‬

لە‮ ‬ڕووی‮ ‬مێژووی

مامۆستا موسا‮ ‬مەمەدەرەش مامۆستای‮ ‬زانكۆ و دكتۆرا لە میژوو‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬هەردوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬عێراق لە ساڵی‮ ‬و هێنانی‮ ‬كەسێك لە دەرەوە بۆ بەرێوەبردنی‮ ‬وڵاتێك لە چەند پێك هاتەی‮ ‬جیاواز و نا كۆك ململانی‮ ‬ناو خۆی‮ ‬زۆری‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا باڵادەستی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوونەی‮ ‬لێ كەوتەوە،‮ ‬دووپێك هاتەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬تر واتە شیعە و كورد و ئە وانی‮ ‬تر كەوتنە ژێردەست هەرچەند پۆستی‮ ‬جۆراوجۆر تا ئاستی‮ ‬باڵاشیان هەبوو دەسەڵاتی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە دەست سوونە،‮ ‬ئەوە وایكرد هاوسۆزی‮ ‬نێوان شیعە و كورد دروست بێ بەتایبەت كاتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬پارتی‮ ‬بەعس كەتوندو تیژی‮ ‬زۆری‮ ‬لە بەرامبەر ئەو پێكهاتانە ئەنجام دا تاكو هێرشی‮ ‬هاوپە‮ ‬یمانان دوای‮ ‬گرتنی‮ ‬كوێت و‮ ‬ڕاپەرینی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كورد و شیعە لە بەرچاوی‮ ‬جیهان بەتوندی‮ ‬سەركوت كران،‮ ‬ئەوە بووە هۆكارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پتر لێك نزیك بوون،‮ ‬ئەوە سەرەڕایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ساڵانێك دژ عێراق خەباتی‮ ‬هاوبەشیان كردوە تێكرای‮ ‬ئەوانە پەیوەندیێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬دروست بوو تا‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬عێراق لە‮ ‬2003 ‮ ‬دواتریش بەردەوامی‮ ‬هەبوو بەڵام لاوازی‮ ‬سوونە و پەراوێز كردنیان هاتنە مەیدانی‮ ‬شیعەو باڵا دەستیان،‮ ‬دروستبوونی‮ ‬گروپێكی‮ ‬توندڕوەی‮ ‬وەك داعش كە بەماوەیەكی‮ ‬كورت بەتوندوتیژیەكانی‮ ‬و تۆقاندنی‮ ‬زۆرلە شارو ناوچە سوننی‮ ‬نشینەكانیشی‮ ‬كۆنترۆل كرد بەگەورەترین و دووهەمین پارێزگا لە عێراق موسلیشەوە‮ ‬لە،‮ ‬هەر چەند بەنیاز بوو شارە شیعەكانیش بخاتە بن دەستی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەوە مەترسیێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ شیعەكان دروستكرد،‮ ‬لەگەل سوننە وا بكات چی‮ ‬بەسەر ئەوان دێنی‮ ‬كەوە كو دوژمن سەیری‮ ‬دەكردن‮. ‬شیعەكان‮ ‬كە خەونی‮ ‬زالبونیان بەسەر هەموو عێراق هەبوو مەرجەعیەتی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئایەتوللا سیستانی‮ ‬بەپاڵپشتی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران فەتواێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬دا بەدروستكردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كە چەندین گروپی‮ ‬چەكداری‮ ‬شیعی‮ ‬لە خۆدەگرێت بەدۆستەكانی‮ ‬كۆنی‮ ‬كوردیشەوە،‮ ‬ئەوە بووە هۆی‮ ‬نەكەوتنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬شیعە لە عێراق‮ . ‬ژمارەیەك لەو گروپانەی‮ ‬ناو حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬سەر بە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ، بێگوێدانە ئەو پەیوەندییە لە مێژینەی‮ ‬نێوان كورد و شیعە كەوتونەتە هێرشێكی‮ ‬بێ ئەمان و تۆقاندن بۆ سەر كورد و لە گۆرنانی‮ ‬خەونە دێرینەكانی‮ ‬زیاتر لە ژێر هەژمونی‮ ‬ئێرانی،‮ ‬وێران كردنی‮ ‬شارەكان و‮ ‬ڕاونانی‮ ‬خەڵك لە زێدی‮ ‬خۆیان دووبارەكردنەوەی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬توندهاژۆی‮ ‬ناسەركەوتووی‮ ‬داعشە لەم وڵاتە،‮ ‬بێگومان ئەوە كاریگەریەكی‮ ‬زۆر خراپ لەپەیوەندی‮ ‬دۆستانە لە دوای‮ ‬خۆی‮ ‬جێ دەهێلێ كە بەئاسان فەرامۆش ناكرێ،‮ ‬ئەڵبەتە پاڵپشتی‮ ‬دەرەكی‮ ‬چەند شوێن لە هەموو‮ ‬ڕوێكەوە،‮ ‬سەربازی،‮ ‬لۆجستی‮ ‬سیاسی‮. ‬هۆكاری‮ ‬پێشرەویە لە ئێستادا‮. ‬ڕێگەدان بە ژیر پێ خستنی‮ ‬پیرۆزیەكانی‮ ‬نەتەوەیەك جگە لە قولتركردنی‮ ‬برینەكان چیتر نییە كە لە درێر زەمانەوە رق و كینەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لێ دەكەوێتە و دەبێتە فاكتەری‮ ‬نیگەرانێكی‮ ‬زۆر لە نێو لایەنەكان و پێكهاتەكان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌