2017-11-05

فازڵ میرانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەڵێت،‮ ‬لە ئێستادا دوو مەترسی‮ ‬گەورە لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هەن،‮ ‬ئەو مەترسییانەش بۆ سەر هەموو كوردە بەبێ جیاوازی‮ ‬حیزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێكهاتەی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬وە مەترسیەكانیش بریتین لە لێكترازانی‮ ‬لایەنە ناوخۆییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دووهەمیشیان بێدەنگی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دەیكەنە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەشڵێت‮: ‬هیوادارین ئەو بێوەفاییەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیانبوو لەدوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش هەمان بێوەفایی‮ ‬نەنوێنن بەرامبەر برایانی‮ ‬پەیەدە‮. ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەمیانەی‮ ‬وتووێژێكی‮ ‬تایبەتدا لەگەڵ بەشی‮ ‬كوردی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەمریكا وەڵامی‮ ‬چەندین پرسیاری‮ ‬لەسەر تەوەرە جیاوازەكان دەداتەوە،‮ ‬لەوانە وادەی‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق‮. ‬

چاوەڕوانین عێراق بەهۆش خۆی‮ ‬بێتەوە

فازڵ میرانی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬هەردوولامان پێمان باشە دەستوور چارەسەری‮ ‬كێشەكان بكات،‮ ‬بەڵام نەك ئەو دەستوورەی‮ ‬كە هەركەسمان شیكردنەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆی‮ ‬بۆ بكات،‮ ‬بەڵكو دەبێت شیكردنەوەی‮ ‬یاساناسان بێت و بەپێی‮ ‬یاسا بێت،‮ ‬ئێمە دەرگای‮ ‬دانووستاندنمان كردۆتەوە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە دەكەین عێراق بەهۆشی‮ ‬خۆی‮ ‬بێتەوە‮. ‬میرانی‮ ‬گوتیشی‮: ‬ئێستا عێراق خۆی‮ ‬بەسەركەوتوو دەزانێت لەو‮ ‬ڕووداوانەی‮ ‬كە هەبوون،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەمن و ئاسایش لە عێراق بەرقەرار بێت پێویستە چارەسەرێك بۆ كێشەی‮ ‬كورد بدۆزرێتەوە چونكە لە‮ ‬1961ـەوە تا ئێستا ئەم عێراقە ئیستقراریەتی‮ ‬بەخۆیەوە نەبینیوە و ناشیبینێت ئەگەر چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد نەكات بەدانووستاندن و ئاشتیانە‮. ‬

هیچ شتێك نابێتە جێگرەوەی‮ ‬گفتوگۆ

سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕەتیشیكردەوە كە لەپێش‮ ‬ڕیفراندۆم لایەنی‮ ‬كوردی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬لەگەڵ بەغداد‮ ‬ڕەتكردبێتەوە و گوتی‮: ‬لە پێش‮ ‬ڕیفراندۆم ئێمە گفتوگۆمان‮ ‬ڕەتنەكردۆتەوە سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و بەرپرسانی‮ ‬هەرێم چووینە بەغدا بەڵام ئەوان مەرجیان ئەوە بوو كە‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام نەدەین،‮ ‬ئێمە بە حكوومەتمان گوت بیر لەچارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشانە بكەنەوە كە وای‮ ‬لەكورد كردووە بڕیاری‮ ‬ڕیفراندۆم بدات،‮ ‬پاشەكشەكردنی‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوا‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق بەتایبەت ئەم حكوومەتە لە هاوسەنگی‮ ‬هێز و بودجە و دەستە سەربەخۆكان و‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز بووە فشار بۆسەرمان و بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێم لەساڵی‮ ‬2014وە،‮ ‬ئەوان وایان لە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد كرد كە بیر لە‮ ‬ڕیفراندۆم بكەنەوە و ئەوەش دەرئەنجامەكەی‮ ‬كە دەیبینین‮. ‬فازڵ میرانی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬باسكرد لەپێشووتردا حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬گفتوگۆكان دەیوت دەبێت‮ ‬ڕیفراندۆم هەڵبوەشێننەوە،‮ ‬ئەگەر مەرجەكە ئەوە بێت ئەوە ناكرێت،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕیفراندۆم پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بوو،‮ ‬لۆژیك ئەوەمان پێ دەڵێت كە ئەمە ناكرێت چونكە‮ ‬ڕیفراندۆم سێ ملیۆن دەنگدەری‮ ‬كورد بەشداری‮ ‬تێدا كردووە و لۆژیكیش دەڵێت دەبێت ئەم سێ ملیۆن كەسە بهێنیت دەنگەكانیان بەتەواوی‮ ‬هەڵبوەشێننەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو مەرجە ئێمە هەوڵ دەدەین و ئامادەین بۆ نواندنی‮ ‬نەرمی،‮ ‬نواندنی‮ ‬نەرمیەكەش ئەوەیە كەگفتوگۆكان و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان بەپێی‮ ‬دەستوور بێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بەغدادیش وادەڵێت بەڵام تا ئێستا ئامادە نین بۆ دەسپێكردنەوەی‮ ‬گفتوگۆكان،‮ ‬دەشڵێت‮: ‬چاوەڕێی‮ ‬دۆستەكانمان دەكەین كە ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا فشار لەهەردوولا بەتایبەت حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەكەن بۆ دەسپێكردنەوەی‮ ‬گفتوگۆكان چونكە هیچ شتێك نابێتە جێگرەوەی‮ ‬گفتوگۆ‮. ‬

مەترسیی‮ ‬ڕژد هەن لەسەر كوردستان

فازڵ میرانی‮ ‬ڕەتیشیكردەوە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەستی‮ ‬بەسەر خاڵە سنورییەكانی‮ ‬ئیبراهیم خەلیل و فیشخاپوردا گرتبێت و گوتی‮: ‬تا ئەم ساتەی‮ ‬من قسە دەكەم حكوومەتی‮ ‬هەرێم خاڵە سنورییەكانی‮ (‬ئیبراهیم خەلیل و فیشخاپور)بەڕێوە دەبات‮. ‬گوتیشی‮: ‬بۆ زانیاریتان بەپێی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬خاڵە سنورییەكان لەنێوان حكوومەتی‮ ‬هەرێم و حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق بەهاوبەشی‮ ‬بەڕێوەدەبرێت و دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬نەیگوتووە ئەو خاڵە سنورییانە بەتەنها عێراق‮ ‬یان هەرێم بەڕێوەیان دەبات هەردوولا بەهاوبەشی‮ ‬بەڕێوەی‮ ‬دەبەن،‮ ‬وە ئێمە كەدەڵێین با بەپێی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬كێشەكان چارەسەر بكرێن،‮ ‬كەواتە‮ ‬یێگومان‮ ‬ڕازین بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬خاڵە سنورییەكان بەڕێوە ببەین‮. ‬لەبەشێكی‮ ‬تری‮ ‬وتووێژەكەی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەمریكا لەگەڵ سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد لە ئێستادا،‮ ‬مەترسی‮ ‬ڕژد هەن لەسەر كوردستان؛‮ ‬یەكەم،‮ ‬لێكترازانی‮ ‬هێزە ناوخۆییەكانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬دووەمیش بێدەنگی‮ ‬ئێستای‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەسەر ئەو كارانەی‮ ‬عێراق دەیكات بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬

كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی بێوەفا بوون

میرانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ناكرێت ئەم بێدەنگیە لەبەرامبەر هەرێمێك كە تا دوێنێ دانیان پێدادەنا و دەهاتن فەرشمان بۆ‮ ‬ڕادەخستن و ستایشی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كوردییان دەكرد لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بەڵام ئێستا تۆپ و چەك و ئەو تانكانەی‮ ‬ئەمریكا داونی‮ ‬بە سوپای‮ ‬عێراقی،‮ ‬دژمان بەكاریدەهێنن تەنانەت بەدەست چەكدارانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبیشەوەیە و دژمان بەكاریدەهێنن‮. ‬بەڕاستی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بێ وەفا بوون بەرامبەر بە پێشمەرگە و كوردستان كە‮ ‬ڕۆژگارێك بە ئێمەیان دەگوت پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی‮ ‬جیهان شەڕی‮ ‬داعش دەكات هیوادارم بەوجۆرەش بێوەفا نەبن بەرامبەر برایانی‮ ‬پەیەدە لەدوای‮ ‬تەواو بوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش‮. ‬

كورد لەچاوسووركردنەوە ناترسێت

سەبارەت بە هەوڵی‮ ‬لایەنە سیاسیە كوردییەكان بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئەو دوو مەترسیە جدی‮ ‬و گەورەیەی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەن،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬لەگەڵ ئەوەداین كە ئەمڕۆ لەدوێنێ زیاتر پێویستمان بەیەكڕیزییە،‮ ‬ئێمە دەرگامان كراوەیە بۆ هەموو لایەنێك بێ جیاوازی،‮ ‬چونكە پێمان وایە تاكە چەكێك بۆ‮ ‬ڕووبەڕوووبوونەوەی‮ ‬ئەو مەترسیانەی‮ ‬ڕوویان لەهەموو كوردستان كردوە نەك بەتەنها لایەنێك،‮ ‬یەكڕیزییە،‮ ‬وەك پارتی‮ ‬پڕۆژەمان بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئەو مەترسیە ئەوەیە بەردەوام لەگەڵ برایانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە گفتوگۆداین و پێشمەرگە قارەمانەكان بە مۆراڵێكی‮ ‬بەرزەوە بەرگری‮ ‬لە شوێنە ستراتیژییەكان دەكەن،‮ ‬وە لەلایەكی‮ ‬تریش پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر و عێراق بەردەوامن،‮ ‬ئێمە هەوڵ دەدەین هێمنی‮ ‬و ئاسایش بپارێزین بەڵام ئەگەر هەڕەشە بەردەوام بێت و چاوسووركردنەوە هەبێت ئەوا میللەتی‮ ‬كورد لەچاوسووركردنەوە نەترساوە و ناترسێت‮.‬

دژی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆیین و‮ ‬تەحریمی‮ ‬دەكەین

سەبارەت بەوەڵامی‮ ‬لایەنەكان بۆ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬مەترسییەكان،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬گوتی‮: ‬بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئەو دوولایەنە خۆیان بەشێوەیەك لە شێوەكان بە بێ‮ ‬ڕاگەیاندن خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن،‮ ‬بەڵام بەرامبەر بە عێراق و دەستپێكردنەوەی‮ ‬گفتوگۆكان هەموو لایەنەكان دیدی‮ ‬هاوبەشمان هەیە‮. ‬سەبارەت بە دەنگۆی‮ ‬بوونی‮ ‬پیلانكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ لەكوردستان،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬بەردەوام دوژمنانی‮ ‬كوردستان ئەو هەوڵەیان داوە كەناكۆكی‮ ‬و دووبەرەكی‮ ‬لەنێوان كوردەكان خۆیان دروست بكەن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬بۆ ئێمە جێگەی‮ ‬خۆشحاڵیە كە ئێمە و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بەردەوام كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین و دژی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆیین و تەحریمی‮ ‬دەكەین‮. ‬

جەنابی‮ ‬سەرۆك بە پەرلەمانی‮ ‬گوت ماوەی‮ ‬من درێژ مەكەنەوە

دەربارەی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و‮ ‬ڕوداوەكانی‮ ‬دواتر،‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و دوای‮ ‬ئەوە‮ ‬ڕوویدا من لەگەڵ تۆمەتدا نیم بەڵام ئەوەی‮ ‬ئێستا هەیە ئەنجامی‮ ‬سەعد ئابادێكی‮ ‬ترە بەڵام بە كاراكتەر و دۆخی‮ ‬جیاواز ئەوەی‮ ‬تریش بەبۆچوونی‮ ‬من هۆكاری‮ ‬تریش هەیە كەپەیوەندی‮ ‬بەخۆمانەوە هەیە،‮ ‬ئەویش بریتیە لەئەنجامی‮ ‬نا ئیدارەدانی‮ ‬باشی‮ ‬كێشە و گرفتەكان بووە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق‮. ‬فازڵ میرانی‮ ‬ڕەتیكردوە لەژێر فشاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەرەوەدا مەسعود بارزانی‮ ‬دەستی‮ ‬لەكاركێشابێتەوە و دەڵێت‮: ‬سەرەتا جەنابی‮ ‬سەرۆك سەرۆكی‮ ‬دەوڵەتێك نەبووە بەڵكو بەپێی‮ ‬یاساكان جەنابیان سەرۆكی‮ ‬هەرێم بوو،‮ ‬پێش ئەو ماوەیە ماوەكەی‮ ‬تەواو بوو ئێمە داوامان كرد لەبەر پێویستی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە،‮ ‬وە پێش مردنی‮ ‬جەنابی‮ ‬مام جەلالیش،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بەلایەنەكانی‮ ‬گوت كە ماوەكەی‮ ‬تەواو بووە،‮ ‬وە ئەگەر پەرلەمان ماوەی‮ ‬خۆی‮ ‬درێژ نەكردایەوە ئەوا جەنابی‮ ‬سەرۆك نامەی‮ ‬نەدەنووسی‮ ‬بەڵام كە پەرلەمان درێژكرایەوە جەنابی‮ ‬سەرۆك نامەكەی‮ ‬نووسی‮ ‬و بە پەرلەمانی‮ ‬وت ماوەی‮ ‬من درێژ مەكەنەوە و چیتر ناتوانم تەجاوزی‮ ‬یاساكان بكەمەوە،‮ ‬نە بەرژەوەندی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لەمەترسی‮ ‬دایە بەهۆی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم نە بەربەستیشە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چ لەبەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەمریكا و فەرەنسا كەم دەكاتەوە كە سەرۆكی‮ ‬هەرێم بێت،‮ ‬ئێمە هەرێمێكین لەچوارچێوەی‮ ‬عێراقدا‮. ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوتیشی‮: ‬لە‮ ‬6‮-‬11ـەوە سەرۆكی‮ ‬هەرێم نامێنێت و سەرۆك بارزانی‮ ‬دەمێنێتەوە وەك سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وە دەبێتە‮ ‬یەكەمین كاریزمای‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەپێی‮ ‬یاسا كەس جێگای‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم ناگرێتەوە چونكە پەرلەمان ماوەی‮ ‬خۆی‮ ‬درێژكردۆتەوە وە دەسەڵاتەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم دابەشكراوە بەسەر سێ دەسەڵاتەكەی‮ ‬تردا‮. ‬

ئەوەی‮ ‬ئێران و عێراق و توركیا لەسەری‮ ‬كۆكن مەسەلەی‮ ‬كوردە

لەبارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬توركیا لەسەر هێرشەكانی‮ ‬عێراق بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان فازڵ میرانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬پێش ئەوەی‮ ‬ئەم مەسەلەی‮ ‬ڕیفراندۆمە بێتە پێشەوە جەنابی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا بەسەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراقی‮ ‬گوتبوو ئەتۆ چیت و مستەوات چیە تا لەگەڵ من قسە بكەی‮ ‬یا باسی‮ ‬من بكەی؟‮! ‬دەشڵێت‮: ‬بەڵام خاڵی‮ ‬هاوبەش و قاسەی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئەم وڵاتانە كوردە پێشتر وتم سەعد ئابادێكی‮ ‬ترە بەڵام بە مێژووی‮ ‬نوێ و هۆكاری‮ ‬نوێ،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێران و عێراق و توركیا لەسەری‮ ‬كۆكن مەسەلەی‮ ‬كوردە لەوە بترازێت دنیایەك كێشەیان بەیەكەوە هەیە،‮ ‬وە توركیا تا ئەمڕۆ لەڕووی‮ ‬كرداریەوە هیچ هەنگاوێكی‮ ‬دژ نەگرتوینە بەر تەنانەت ئیبراهیم خەلیل وەك خۆی‮ ‬كاردەكات خەڵكی‮ ‬كوردستان لە توركیاوە سەفەر دەكەن بۆ ئەوروپا و ئەمریكا‮. ‬

سەبارەت بە هەڵوێستی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسەر داواكاری‮ ‬بۆ هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سەرۆكایەتیەكانی‮ ‬هەرێم و پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬حكوومەتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە هۆكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬دەكرێت و هیچ هۆكاركی‮ ‬یاسایی‮ ‬لە ئێستادا نییە مەگەر ئەوەی‮ ‬لەڕێگای‮ ‬كودەتاوە ئەو حكوومەتە پێكبهێنن،‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان خۆی‮ ‬كەمینەیە لەگەڵ‮ ‬ڕێزمدا بۆیان بەڵام لە دنیادا نەبووە كەمینە خۆی‮ ‬بسەپنێت بەسەر زۆرینەدا و بیەوێت داواكارییەكانی‮ ‬بەزۆرینە بچەسپێنێت‮. ‬گوتیشی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬داوای‮ ‬ئەو جۆرە حكوومەتە دەكەن بابێن بەشداری‮ ‬بكەن لەم حكوومەتە و تواناكانی‮ ‬خۆیانی‮ ‬تێدابخەنە گەڕ‮ ‬و سود لەشەرعیەتی‮ ‬پەرلەمان وەربگرن‮. ‬

تا ئێستاش وەزیرەكانی‮ ‬گۆڕان مانگانە موچە و ئیمتیازی‮ ‬خۆیان بۆ دەچێت

لەوەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬لەپێشوتردا وەزیرەكانی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان لە حكوومەت دەركران ئایا گرەنتی‮ ‬چیە بۆ هاتنەوەیان بۆ ناو حكوومەت و جارێكی‮ ‬تر دەرنەكرێنەوە،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬دەڵێت‮ "‬گرەنتی‮ ‬هەیە لەچەند مانگی‮ ‬پێشوو ئێمە داوامان لەبزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان كرد بۆ گەڕانەوە بۆ ناو حكوومەت و پەرلەمان،‮ ‬هەموو مەرجەكانیان هاتنە دی،‮ ‬گەڕانەوە پەرلەمان بەس نەگەڕانەوە ناو حكوومەت،‮ ‬لەكاتێكدا تا ئێستاش وەزیرەكانی‮ ‬گۆڕان ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانن و مانگانە موچە و ئیمتیازی‮ ‬خۆیان بۆ دەچێت‮. ‬فازڵ میرانی‮ ‬ستایشی‮ ‬پەیامەكەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكای‮ ‬كرد و گوتی‮"‬ئەو پەیامە بۆ كورد ئیجابی‮ ‬بوو بەتایبەت ئەوەی‮ ‬كە باسی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكات وە پشتیوانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئەم حكوومەتە دووپات دەكاتەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌