2017-11-05

جەلال دەباغ

لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە،‮ ‬ئەركی‮ ‬هەموو لایەن و كەسێكی‮ ‬نەتەوەو نیشتیمانپەروەر و پێشكەوتنخوازە هەر‮ ‬یەكەو لەلای‮ ‬خۆیەوە بە گورجی‮ ‬بیری‮ ‬لێبكاتەوەو زانستیانەو بە وریایی‮ ‬بیخاتە بەرچاوی‮ ‬گەلەكامان و حزب و رێكخراو و كۆمەڵەو سەندیكاو بزوتنەوەو گشت رێكخراوەكانی‮ ‬جەماوەر‮.‬

‮ ‬لای‮ ‬خۆمەوە پێموایە،‮ ‬بەچڕی‮ ‬و بەكورتی‮ ‬ئەو هەنگاوە‮ ‬یەكجار گرنگە بریتیە لە پێكهێنانی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬كوردستانیی‮ ‬بەرفراوان و نوێ،‮ ‬بە بەرنامەیەكی‮ ‬نوێ و گشتگیر كە ئامانجەكانی‮ ‬ئێستاو ستراتیژیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بگرێتەخۆی‮ ‬و پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬بۆ ئامادە بكرێت‮. ‬

‮ ‬ئاشكرایە كە گەلی‮ ‬كوردستانمان فرە نەتەوەیە،‮ ‬جگە لەگەلی‮ ‬كورد كە زۆربەیە،‮ ‬گەلانی‮ ‬كلدان و ئاشوری‮ ‬و سریان و ئەرمەنی‮ ‬و گەلی‮ ‬توركمان و گەلی‮ ‬عەرەبی‮ ‬رەسەن كە لەدێرزەمانەوە لەكوردستاندا دەژین و‮ "‬بێگومان ئەمە ئەوانە ناگرێتەوە كە وەك بەشێك لە سیاسەتی‮ ‬بەعەرەبكردن هێنراون و لە كوردستاندا نیشتەجێ كراون،‮ ‬بەڵكو بۆ نمونە دەكرێ سەرژمێریی‮ ‬1957‮ ‬بكرێتە پێوانە‮" ‬تەواوی‮ ‬ئەو پێكهاتانەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و رەگەزی‮ ‬و ئاینی‮ ‬وەك فەیلیەكان و ئێزدییەكان و شەبەك و جولەكەو زەردەشتی‮ ‬و مەندائی‮ ‬و‮. ‬تاد ئەمانە هەموویان دەبێ لەو بەرە گشتگیرە كوردستانیەدا بەشدار بكرێن و مافەكانیان بەتەواوی‮ ‬لە بەرنامەكەی‮ ‬بەرەی‮ ‬نوێدا دیاری‮ ‬بكرێن‮. ‬

بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە خەبات و شۆڕشی‮ ‬گەلەكەماندا پێشینەیەكی‮ ‬دەوڵەمەندو زۆر بایەخداری‮ ‬هەیە،‮ ‬وێڕای‮ ‬هەموو كەم و كوڕیەكان،‮ ‬كە دەبێ بۆ ئێستاو ئایندەی‮ ‬ئەم بەرەی‮ ‬كوردستانیە گشتگیرییەی‮ ‬پێشنیازی‮ ‬دەكەین سوودو پەندی‮ ‬پێویستی‮ ‬باشی‮ ‬لێ وەربگیرێت و رۆڵی‮ ‬ئەرێنیی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬ئەو بەرەیە لە رابردووی‮ ‬شۆڕشەكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا بێگومان بەرز هەڵدەسەنگێندرێت كە تاڕادەیەك بایەخی‮ ‬هەبوو بۆ ئاوكردن بە ئاگری‮ ‬شەڕی‮ ‬براكوژیدا،‮ ‬بۆ لێك نزیككردنەوەی‮ ‬هەموو لایەن و جەماوەرەكەیان،‮ ‬بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ناوبانگی‮ ‬شۆڕشەكە،‮ ‬بۆ هەڵوێستی‮ ‬هاوبەش لە پرسە گرنگەكاندا،‮ ‬بۆ پەیڕەوكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هاوبەش و هاوكاریی‮ ‬یەكتری‮ ‬ئەندامانی‮ ‬بەرە بەپێی‮ ‬توانا،‮ ‬بۆ بەهێزكردنی‮ ‬شۆڕشەكەو فراوانكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬و بەرزبوونەوەی‮ ‬باشی‮ ‬ناوبانگی‮ ‬شۆڕشەكە لەناو دەوڵەتاندا،‮ ‬بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ورەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەو پشتئەستووربوونیان بە هێزی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬گەل‮. ‬تاد‮. ‬

بەڵام ئێستا سەردەمێكی‮ ‬تا‮ ‬ڕادەیەك نوێیە،‮ ‬زۆر ئاڵوگۆڕ‮ ‬لەبوارەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و زانیاری‮ ‬و تەكنەلۆژی‮ ‬و ژینگەو بیرو ئایدیۆلۆژی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ و راگەیاندن و لەبوارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژیان و تێكۆشاندا روویان داوە كە ئەوە دەسەپێنن هەموان بەسنگێكی‮ ‬فراوانترو بیرێكی‮ ‬كراوەو زانستانەترو هەڵسەنگاندنێكی‮ ‬راستبینانەترو هەستكردنێكی‮ ‬زۆرتر بە بەرپرسی‮ ‬و بەپەلەتر بەپیر دۆزینەوەی‮ ‬رێگای‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەو قەیرانەكانەوە بچین و بە كەمترین قوربانی‮ ‬زۆرترین دەستكەوت وهێنانەدیی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬گەلەكەمان دابین بكرێن‮. ‬

بۆیە لە ئەنجامدا دەڵێم باشە ئەگەر بیرۆكەی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬كوردستانیی‮ ‬بەرفراوان و نوێ بەگورجی‮ ‬بخرێتە بەر باس و لێكۆڵینەوەی‮ ‬هەموو لایەنەكان و كەسایەتییە سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتیەكان و رۆشنبیران و مامۆستایانی‮ ‬زانكۆكان و دامودەزگاكانی‮ ‬پێشمەرگەو راگەیاندنەكان و رۆژنامەگەریی‮ ‬و ئەوانیتر بەتایبەتی‮ ‬ئەو هەشت لایەنەی‮ ‬كە لە بەرەی‮ ‬كوردستانیی‮ ‬پێشودا ئەندامبوون‮. ‬

پێموایە ئەگەر بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دوای‮ ‬راپەڕین،‮ ‬لەبەر هەر مەبەستێك بوو،‮ ‬لەناو نەبرایەو هەڵنەوەشێندرایەتەوەو لە سەركردایەتی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلەكەماندا بمایەتەوە،‮ ‬رەوتی‮ ‬روداوەكان و چارەی‮ ‬كێشەكان بەجۆرێكی‮ ‬تر و سەركەوتووانەتر دەبوون و ئەو هەموو گەندەڵی‮ ‬و هەڵانە روویاننەدەدا‮. ‬

بەهەرحاڵ هیوادارم بەرپرسانە سەرنجی‮ ‬ئەم پێشنیازە بدرێت و سیاسەتی‮ ‬ئایندەی‮ ‬هەموو لایەنەكان باشترو‮ ‬ڕاستتر پیادەبكرێن و بەقازانجی‮ ‬دروشمی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووس و سەربەخۆیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان كە ئێستا لە ئارادایەو بە قازانجی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و دروشمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەهەرچوار پارچەكەیدا بەپتەوی‮ ‬جێگیربێت و حیزب و لایەنەكانی‮ ‬ئەم بەشانە دەست لە كاروباری‮ ‬یەكتر وەرنەدەن و خۆیان بەپێی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬بەشەكەیان سیاسەتی‮ ‬خۆیان بڕیاربدەن و بۆ هەرلایەنێك تەنیا هاوكاری‮ ‬و پشتگیری‮ ‬یەكتر پیادەبكرێت و لە كۆنگرەیەكی‮ ‬نیشتیمانیدا بەپێی‮ ‬رێوشوێنی‮ ‬دیاریكراوو رێكەوتن سەركردایەتیی‮ ‬بەرە هەڵبژێردرێت و بەرنامەو پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆ پەسەند بكرێن و ئەم بەرە كوردستانییە نوێیە دەستبەكاربێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌