2017-11-05

رێبوار حەمەلاو شوانی

سەرۆك بارزانی‮ ‬تەنیا سەركردەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵكوو سەركردە و مەرجەعێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بۆ هەموو پارچەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوان زۆر نیگەرانن بەوەی‮ ‬كە بارزانی‮ ‬رەتی‮ ‬كردەوە بەردەوام بێت لە پۆستەكەی‮ (‬ئەوپۆستەی‮ ‬كە وادەكەی‮ ‬تەواوبووە‮)‬،‮ ‬بەڵام‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك بارزانی‮ ‬ئیرادەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بە میللەتی‮ ‬كورد داوە،‮ ‬كە دەتوانن بۆ گەیشتن بە مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕژدتر بن و هەنگاوی‮ ‬باشتری‮ ‬بۆ بهاوێژن‮. ‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬پێشمەرگە سەركردەیەكی‮ ‬بوێر و ئازا و خاوەن بڕیاری‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬بە پڕۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم سەلماندی‮ ‬كە سەر بەخۆیە لەبڕیار و ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬جەنابیان تەنها لە خزمەتی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆیدابووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو ئاستەنگە زۆرانەی‮ ‬لەبەرامبەری‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئەوەتا ئێستا بارزانی‮ ‬لە سەرۆكی‮ ‬هەرێمەوە وەكوو مەرجەعێكی‮ ‬باڵای‮ ‬سیاسی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬بۆ هەموو پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان سەیر دەكرێت،‮ ‬داگیركەران و نەیارانی‮ ‬مافەرەواكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ساڵانێكی‮ ‬زۆر هەوڵیانداوە و بەردەوامن بە هەر پیلان ومەرامێك بێ رێگری‮ ‬بكەن لە گەیشتنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە ئامانجی‮ ‬گەورەكەی‮ ‬كە بە دەوڵەتبوونی‮ ‬كوردستانە‮. ‬هەر وەك چۆن بینیمان دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬كوردستان بە ناوی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بوون و داكۆكیكردن لە مافی‮ ‬خەڵك و دواتریش هاوپەیمانی‮ ‬لەگەڵ دوژمن بۆ برینی‮ ‬بودجەی‮ ‬كوردستان و بە تایبەت پێشمەرگە زەمینەسازیان دەكرد بۆ لێدانی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬هەستیان كرد بێ كە درەنگ‮ ‬یا زوو سەرۆك بارزانی‮ ‬بریار لە سەر ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەدات‮. ‬بۆیە هەموو ئەو لوغم و پیلانانەی‮ ‬كە دژی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬چێنرابوو‮ ‬،‮ ‬لەو كاتەوە دەستی‮ ‬پێكردووە كە سەرۆك بارزانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد بە هەنگاوی‮ ‬كردەیی،‮ ‬بۆیە ئەو لایەنە دەرەكییانەی‮ ‬وەك ئێران و توركیا نایانەوێت سووریا و عێراق دابەش بێت و دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دروست بێت،‮ ‬ئەو لایەنەی‮ ‬گوێڕایەڵی‮ ‬خۆیانە پشتگیری‮ ‬و ئاراستەی‮ ‬دەكەن،‮ ‬تاوەكو پرۆژەی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەت پەك بخەن،‮ ‬یان لایەنی‮ ‬كەم بۆ ماوەیەك رایبگرێت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پشتیوانیی‮ ‬دۆستەكانمان بۆ كوردستان ساردبكەنەوە و بەو جۆرە ئەو شكۆ و پێگەی‮ ‬ئێستا لە سایەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ كوردستان دروست بووە،‮ ‬بیگۆڕن بۆ ئەوەی‮ ‬دۆستەكانمان بڵێن‮: ‬كورد ناتوانێت حوكمڕانیی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬یان بڵێن‮: ‬كورد‮ ‬یەكڕیز و‮ ‬یەكگرتوو نیین و خۆیان لە ناوخۆدا بەردەوام شەڕی‮ ‬یەكتری‮ ‬دەكەن و شایستەی‮ ‬ئەوە نین پشتگیرییان بكەین و ببنە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆیان‮. ‬بەڵام ئێمە قەناعەتمان بە جەنابی‮ ‬سەرۆك هەیە و دڵنیاین كەبە شێوەیەكی‮ ‬زۆر حەكیمانە چارەسەری‮ ‬ئەم بارودۆخە دەكات،‮ ‬ئەگەر ئەم هەوڵە تێكدەرانەش بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر كورت ئامانجی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان خاو بكاتەوە،‮ ‬بەڵام دەوڵەتی‮ ‬كوردستان لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیك دەبینین و ئەم دەوڵەتەش هەر لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دادەمەزرێت و رادەگەیەندرێت‮.‬

هیچ لەوە چاوەڕوانكراوتر نەبوو كە سەركەوتنی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬نارەزایەتی‮ ‬و هەرەشە و چاوسوركردنەوەو ئەگەری‮ ‬هێرش و ئابڵۆقەدانی‮ ‬هەمەجۆری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابوری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬تەنانەت دەستدرێژی‮ ‬سەربازیش دەبێتەوە‮. ‬ئەمەش لەهەموو شوێنێكی‮ ‬دنیادا روویداوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬رووینەداوە ئەوە بووە كە جیابوونەوەكان بێ كێشەو گرفت،‮ ‬بێ چاوسوركردنەوە هێرش و ئابلۆقەدان چووبێتە پێشەوە و بە ئاكام گەیشتبن‮. ‬ئەوە ئەگەر بۆ جیابوونەوە و پرۆسیسی‮ ‬دەوڵەتسازی‮ ‬لەدنیادا،‮ ‬راستییەكی‮ ‬حاشاهەڵنەگر بووبێت،‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لەگەڵ دەسەڵاتێكی‮ ‬عروبی‮ ‬و شۆڤێنی‮ ‬نۆكەر و كرێگرتەی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئێران و هاوسێی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬وەكو توركیا و سوریا،‮ ‬رووبەرووە سەد بەرابەر راستە‮. ‬هەر لایەن و دەنگیكیش چاوەرێی‮ ‬ئەوە بێت‮ ‬یان بوایە كە دۆخەكە ئاسایی‮ ‬بێت و بابوەستین تا دەوڵەتەكانی‮ ‬ناوچەكە و عێراق و دنیا دەگەنە باوەرهێنان بە پشتیوانی‮ ‬لە ریفراندۆم و جیابوونەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەخەوێكی‮ ‬قوڵدان و بەكردەوە ئەمە‮ ‬یانی‮ ‬سپاردنی‮ ‬ئایندەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق بەمەحاڵ و قبوڵكردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئێستاو ئایندەی‮ ‬خراپترو ترسناكتریش‮. ‬ئەوەی‮ ‬كەلەم نێوەدا جێگای‮ ‬رامان و سەرنجە دەنگی‮ ‬نەخێری‮ ‬یەك دوو حزبی‮ ‬شەرمنۆكی‮ ‬بودەڵە و دەنگی‮ ‬نەخێری‮ ‬ئیلیتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ژمارەیەك نووسەرە،‮ ‬كە پێشتر و بەر لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم ماشێنی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ترساندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان لەدەستبرن بۆ ریفراندۆم خستەگەر‮… ‬دیارە ئەوان پێداگریان لەسەر ئەوە دەكرد كە ریفراندۆم ناكرێت،‮ ‬بەڵام هێڵێكی‮ ‬گەرانەوەشیان دانابوو دەیان وت ریفراندۆم پرۆژەی‮ ‬توركیایە بۆ دامەزراندنی‮ ‬قوبرسێكی‮ ‬تر،‮ ‬دەیانوت پرۆژەی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬و توركی‮ ‬و سعودییە بۆ بەرگرتن بە باڵادەستی‮ ‬ئێران لە ناوچەكە‮. ‬دەیانوت ریفراندۆم جەنگ و كوشتار و ماڵوێرانی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا دەهێنێت‮. ‬دەیانوت ریفراندۆم نایاساییە چونكە پەرلەمان كارا نییە و پەرلەمان وەكو مەرجەع نەچۆتە پشتی‮. ‬دەیانوت پەرلەمان كارا دەكەنەوە بۆ پەشیمان بوونەوە لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬دەیانوت ریفراندۆم بەبێ ناوچە كێشە لەسەرەكان ناكرێت و زەمینەش لەو ناوچانە نییە بۆ ریفراندۆم‮. ‬دەیانوت ئەم ریفراندۆمە موڵكی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانییە و بۆ درێژكردنەوەی‮ ‬كورسی‮ ‬سەرۆكە،‮ ‬دەیانوت ناوماڵی‮ ‬كوردی‮!! ‬ڕیك نییە،‮ ‬سازانی‮ ‬نیشتیمانی‮!! ‬نییە،‮ ‬ئامادەیی‮!! ‬نییە،‮ ‬ئابوریمان‮!! ‬نییە،‮ ‬سوپای‮ ‬نیشتیمانیمان‮!! ‬نییە،‮ ….‬تاد‮. ‬بەڵام دیارە كە ئەوان هیچ شتێكیان لە ریفرادۆم و ئامانی‮ ‬ریفراندۆم نەدەزانی‮ ‬و نەشیان دەویست دان بە ئامانجی‮ ‬رەوای‮ ‬ریفراندۆم دابنێن،‮ ‬هەروەها روون وئاشكرا بوو كە نەیارانی‮ ‬كورد و كۆیلەكانیان چەند كارو نەخشە و پیلانی‮ ‬شوومیان بۆ رێگریكردن لە جێبەجێی‮ ‬كردن ئەو پرۆسەیە و گەیشتن بە مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كردووە،‮ ‬دووریش نییە كە ئەوان هەماهەنگ و هاوكاری‮ ‬پیلانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬دوژمن و داگیركەران بوون‮. ‬هەروەها داگیركەر و دوژمنیش كە چاویان كردەوەو رووبەرووی‮ ‬كابوسێكی‮ ‬ترسناك وشكستێكی‮ ‬بێ وێنە بوونەوە كە جگە لە پەلاماردانی‮ ‬كورد و كوردستان هیچ رێگەیەكیان لە بەردەم نەمایەوە،‮ ‬هەڵبەت بە هەماهەنگی‮ ‬و رێخۆشكەری‮ ‬باڵێكی‮ ‬نێو لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە بووە بیانۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دۆستەكانی‮ ‬كوردیش بڵێن‮ (‬ئەوە كێشەیەكی‮ ‬ناوخۆییە‮).‬

ئەو رژێم و داگیركەرانەی‮ ‬كە تەنیا مافی‮ ‬هاوڵاتیبوونیان بە میللەتی‮ ‬كورد رەوا نەدەبینی‮ ‬و بە ژێر دەستیان دەبینی‮ ‬و شۆرشی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بە رێبەرایەتی‮ ‬پێشمەرگە سەرۆك بارزانی‮ ‬وەرچەرخانێكی‮ ‬گەورە و مێژوویی‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین و هەموو جیهان دروستكرد وپەیامی‮ ‬سەربەخۆیخوازی‮ ‬گەیاندە هەموو دونیا،‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬كەتوانیویەیتی‮ ‬زۆر سەركەوتوانە بەجیهان بڵێت هەموو كورد سەربەخۆی‮ ‬دەوێت لەلایەكی‮ ‬ترەوە ئەمرۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەئاستێكی‮ ‬باشی‮ ‬پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكاندایە بۆیە بابەتێكی‮ ‬زۆر ئاساییە لە كاتی‮ ‬گونجادا‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیدا زۆربەی‮ ‬ئەو دەوڵەتان پشگیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد و بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەدژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانن بانگەشەی‮ ‬ئەوە دەكەن كە شارەكانی‮ ‬هەریم لەلایەن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان مونۆپۆلكراوە و‮ ‬ڕێگە بەحزبەكانی‮ ‬تر نادریت ئازادانە مومارەسەی‮ ‬كاری‮ ‬خۆیان بكەن،‮ ‬بەڵام رووداوەكان خۆی‮ ‬لەخۆیدا وەلامی‮ ‬ئەو دەنگۆیانەی‮ ‬دایەوە كاتێك كە چەند كەسێك كە ژمارەیان لەژمارەی‮ ‬پەنجەكانی‮ ‬هەردوو دەست تێپەرناكات دەتوانن لە رێكای‮ ‬جوراوجوری‮ ‬میدیای‮ ‬و چوونە نێوخەڵكەوە دژی‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬وەكو گشتپرسی‮ ‬دەوەستنەوە و بێ ئەوەی‮ ‬رێگریان لی‮ ‬بگرێت،‮ ‬هەروەها رێكخراوە جیهانیەكانیش شایەتی‮ ‬ئەوە دەدەن كە خەڵكی‮ ‬كوردستان بەوپەڕی‮ ‬ئازادیەو و بەبەرچاوی‮ ‬میدیا ناوخۆ بیانیەكانەوە دەنگیان بە(بەڵێ‮) ‬دا،‮ ‬ئەمە باشترین وەلامە بۆ نەیارانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬

ئەوەی‮ ‬گرنگە لەئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان لەزۆربەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬بەرەو سەربەخۆبووندا سەركەوتووە توانیویەتی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬زۆرباش بنێت‮ ‬،‮ ‬ئەمە بێجگە لەوەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم گەورەترین وەڵامی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد و كوردستان بووە،‮ ‬لەكۆتایدا دەلێم پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان زۆرباش ئەوە بزانن كە دەنگی‮ (‬بەڵێ‮) ‬گەورەترین نامەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە لەمێژوودا بۆ هەموو جیهان چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەوەی‮ ‬سەلماند كە بۆ هەتا هەتایی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەوێت و دژی‮ ‬پاشكۆیی‮ ‬و ژێر دەستییە و بە دەنگی‮ ‬ئاشتیخوازی‮ ‬داواكاری‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬مافەزەوتكراوەكانیەتی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌