2017-11-05

بەدرخان زاوێتەیی

داگیركردنی‮ ‬كەركووك لەلایەن ئێران و توركیا و لەژێر عەبای‮ ‬حەشد و سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬لە‮ ‬16/10/2017 بە پاساوی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور تەنها كاریگەری‮ ‬نەخستە سەر عێراق،‮ ‬بەڵكو كاریگەری‮ ‬خستە سەر تەواوی‮ ‬ناوچەكەو كردیە قەیرانێكی‮ ‬جیهانی،‮ ‬كە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هێنایە سەر خەت و ئاماژەیەكی‮ ‬وا هەیە،‮ ‬كە ناوچەكە گۆڕانكاری‮ ‬گەورەی‮ ‬تێدا روودەدات،‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬دیكەش دەگرێتەوە لە سەرووی‮ ‬هەموویانەوە ئێرانیش دەگرێتەوە‮!!‬

لای‮ ‬كەس شاراوە نیە،‮ ‬كە ئەوەی‮ ‬لە كەركووك روویدا بە هیچ شێوەیەك هۆیەكەی‮ ‬بۆ ریفراندۆم ناگەڕێتەوە،‮ ‬بەڵام فیتەنەیەكە،‮ ‬كە ساڵێك،‮ ‬یان دوو ساڵ و بگرە زیاتریش دەگەڕێتەوەو ئامانجەكەش تەنها كەركووك نەبوو،‮ ‬بەڵكو داگیركردنی‮ ‬هەولێرو رووخاندنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو و پڕۆژەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬رزگاریش پێشتر بۆ دوای‮ ‬ئەو رووداوانە ئامادە كرابوو،‮ ‬واتە دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬هەولێر هەنگاوی‮ ‬دیكە جێبەجێدەكرا،‮ ‬كە راگەیاندنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬رزگاری‮ ‬بوو بە سەرۆكایەتی‮ ‬بەرهەم ساڵح و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم و راگەیاندنی‮ ‬ملكەچی‮ ‬تەواو بوو بۆ ئیرادەی‮ ‬بەغدا و تاران و ئەنكارە‮. ‬ئەم پڕۆژەیەش،‮ ‬كە پێشتر ئامادەباشی‮ ‬بۆ كرابوو تەنها كوردستانی‮ ‬عیراق ناگرێتەوە،‮ ‬بەڵكو ئامانج لێی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ناوچە كوردیەكانی‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە عێراق و سوریا و هەڵگیرسانی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬ناوخۆ و چاوداپۆشینی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوو لەوەی‮ ‬توركیاو ئێران و عێراقی‮ ‬داگیركراو لەلایەن ئێران دەیكات لە كۆمەڵكوژی‮ ‬و راگواستن و پاكتاوی‮ ‬كورد لە ناوچەكەدا لە ژێر پەردەی‮ ‬ئەو شەڕە ناوخۆیەی‮ ‬لە ناوچەكە هەڵیانگیرساندووە‮. ‬گەر هەندێك لە بابەتەكە وردبینەوە رووداوەكەمان بە شێوەیەكی‮ ‬گەورەتر دێتەبەرچاو و دەبینین،‮ ‬كە ئێران و توركیا پلانەكەیان داڕشتووەو بەغدایان بەشداری‮ ‬پێ كردووە بە پاساوی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور،‮ ‬كە لە بنەڕەتدا پێشێلكردنی‮ ‬دەستوورو تێكوپێكدانیەتی‮. ‬بەڵام دەبایە لایەنێكی‮ ‬كوردیشی‮ ‬لەگەڵ بێت تا كارەكە ئاسان بێت و پلانەكە جێبەجێ بكرێت‮. ‬روون و ئاشكرایە،‮ ‬كە لایەنەكەش باڵی‮ ‬هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،‮ ‬كە خۆیان لە زۆرینەی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان و هێزی‮ ‬دژە تیرۆری‮ ‬تایبەت بە سلێمانی،‮ ‬كە لاهور شێخ جەنگی‮ ‬برازای‮ ‬جەلال تاڵەبانی‮ ‬و باڤڵ تاڵەبانی‮ ‬كوڕی‮ ‬هێرۆ خان و مام جەلال و هەندێك لە سەركردە مەیدانیەكانی‮ ‬پێشمەرگەو روون و ئاشكرایە،‮ ‬كە ئەوانە لە بنەڕەتدا بە تەجنیدگیراوی‮ ‬دەزگەی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬ئیقلیمین و پێشینەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خیانەتكردنیان هەیە،‮ ‬ئەوە بۆیە‮ ‬غەریب نیە،‮ ‬كە ئەمجارەش خیانەت بكەن‮. ‬لێرەدا هیچ بەربەستێك نامێنێتەوە لەبەردەم جێبەجێكردنی‮ ‬پلانەكە تەنها چوارشێوێكی‮ ‬شەرعی‮ ‬و دەستووری‮ ‬نەبێت،‮ ‬كە لە چوارچێوەی‮ ‬رێكەوتنێك داڕێژرابێت‮. ‬لێرەدا رۆڵەكە بەوە تەواو بووە،‮ ‬كە‮( ‬جۆن ویلكس‮) ‬باڵیۆزی‮ ‬بەریتانیا و‮( ‬دۆگلاس سلێمان‮) ‬باڵیۆزی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكان لە عێراق و‮( ‬برێت مەكگۆرگ‮) ‬نوێنەری‮ ‬ئەمەریكا بۆ شەڕی‮ ‬داعش لە عیراق گلۆپی‮ ‬سەوزیان بۆ دەستپێكردنی‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكە پێكرد،‮ ‬ئینجا سەركردە مەیدانیەكانی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬سەر بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە چەكی‮ ‬قوڕسەوە لە بەرەی‮ ‬جەنگ خۆیان كشانەوەو رێیان بۆ هێزەكانی‮ ‬حەشد و پاسدارانی‮ ‬ئێران و حزبوڵڵای‮ ‬لوبنانی‮ ‬و راوێژكارو سەربازیەكانی‮ ‬توركەكان كردەوە بۆ ناو كەركووك و هەر بەوەندەش نەوەستان راپۆرتی‮ ‬بە درۆو هەڵەیان بەرزكردەوەو هەڵكەوت و هەقیقەتی‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬سەر زەویان بە ئەمەریكا داو وایان لێ كرد بە بێ لایەنی‮ ‬بمێنێتەوەو لەوەش زیاتر هەندێك جارپاڵپشتیشی‮ ‬لێ كرد تا كار بەوە گەیشت لە دەست دەربچێت و پشێوی‮ ‬و كوشتن و دەربەدەركردن لە ناوچەكە روویداو دەیان هەزار كەس لە خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و خورماتوو و ناوچەكانی‮ ‬دیكە ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان بەجێ بێڵن و شەڕێكی‮ ‬دژوار لە نێوان پێشمەرگەو هێزەكانی‮ ‬حەشد بە پاڵپشتی‮ ‬پاسدارنی‮ ‬ئێران لە شارۆچكەی‮ ‬پردێی‮ ‬لە نێوان هەولێرو كەركووك روویداو حەشد تووشی‮ ‬دۆڕانێكی‮ ‬گەورە بێت و لە ئەنجامدا بكشێتەوەو ئەم شەڕە زایەڵەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێكەوتەوەو بەغدای‮ ‬هەژاند و كۆمەڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناچار كرد تەدەخول بكات و لێرەدا هەموو شتێك روون بۆوەو دەمامكی‮ ‬چەند لایەنێك هەڵماڵدرا،‮ ‬كە دەستیان لەو رووداوانەدا هەبوو و راپۆرتەكان بە درۆ كەوتنەوە،‮ ‬كە بۆ ئەمەریكا بەرز كرابوونەوە‮. ‬پاشتر رووداوەكان خێرا تێپەڕبوون و قەبارەی‮ ‬كارەسات و نەهامەتیەكان بەدەركەوتن،‮ ‬كە كەركووك و ناوچەكە تووشی‮ ‬هاتن‮. ‬كە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬فیتنەكەش ئەوە بوو هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بە شەڕی‮ ‬حەشد لە ناوچەكانی‮ ‬پردێ و مەخموورو شنگاڵ و زومار خەریك بكرێت و ململانێیەكی‮ ‬ناوخۆ بخوڵقێنرێت و لە رێگەی‮ ‬دێگەڵەو ناوچەی‮ ‬هیران و نازەنین ئەو هێزانە داخیلی‮ ‬هەولێر بكرێن،‮ ‬كە لە دەوروبەری‮ ‬كەركووك كشابوونەوە‮. ‬ئەمەو هێزێكی‮ ‬گەورە بە هاوكاری‮ ‬ئێران چووبوونە ناو ئێران و لە ناوچەی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران جێگیر كرابوون و چاوەڕوانی‮ ‬سەعاتی‮ ‬سفڕیان دەكرد بێنە ناو هەولێرو حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕووخێنن و حكوومەتی‮ ‬رزگاری‮ ‬پێكبهێنن‮. ‬بەڵام هەموو فیتنەكە فەشەلی‮ ‬هێنا پاش ئەوەی‮ ‬پێشمەرگە شورایەكی‮ ‬پۆڵاینی‮ ‬لە دەوروبەری‮ ‬هەولێرو دهۆك دروست كرد‮. ‬بۆیە ئەو هێزانە بابەتی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و دواخستنی‮ ‬هەڵبژاردنەكانیان لە رێگەی‮ ‬پەرلەمان و بارودۆخی‮ ‬فەشەلپێهێنانی‮ ‬بڕیاردان لەسەر ئەو دوو‮ ‬یاسایەیان ئیستغلال كرد،‮ ‬بەڵام ئەمەش فەشەلی‮ ‬هێنا پاش ئەوەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬بەسەر ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و پەرلەمان و ئەنجوومەنی‮ ‬دادوەری‮ ‬دابەش كرد‮ ‬و رەتیكردەوە لە پۆستەكەی‮ ‬بمێنێتەوەو بڕیاری‮ ‬دا لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬دادێ خۆی‮ ‬نەپاڵێوێت‮. ‬ئەمەش ئەركی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬مەزنتر و زۆر زەحمەتتتر كرد بۆ رزگاركردنی‮ ‬هەرێم لە هەموو ئەو قەیران و گوشارانەی‮ ‬خرابووە سەری‮.‬

لێرەدا باش روون دەبێتەوە،‮ ‬كە نوێنەرانی‮ ‬ئەمەریكاو بەریتانیاو فەڕەنسا لە عێراق كێكەكەی‮ ‬كەركووكیان بەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكان دابەش كرد بێگومان بەرامبەر دەستكەوتی‮ ‬گەورە رادەستی‮ ‬بەغدا بكەن،‮ ‬كە ئەویش جێبەجێكردنی‮ ‬پلانەكانی‮ ‬ئێران و توركیا بەبێ ئەوەی‮ ‬هیچ بایەخێك بۆ دانیشتوانی‮ ‬ناوچەكە بكەن و نەهێڵن تووشی‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬و كوشتن و راگواستن و ببنەوە‮. ‬لەمەش خراپتر چاو پۆشینیان بوو لە تەدەخولكردنی‮ ‬پاسدارنی‮ ‬ئێران لە ئۆپەراسیۆنەكە،‮ ‬كە ئێستا سوپای‮ ‬پاسداران لە لیستی‮ ‬تیرۆرن لەلایەن ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكان‮. ‬ئەمەش پرسیارگەلێكی‮ ‬دروست كردەوە،‮ ‬كە لە بن نایەت تا ئێستا،‮ ‬بۆچی‮ ‬ئەو هەموو شتە دژی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد دەكرێت و پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لەبار دەبرێت و پێكەوە ژیانی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬نێوان پێكهاتەكان لەناو دەبرێت تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬لە ریفراندۆم‮ ‬رەئی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی،‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬خوازە،‮ ‬كە مافێكی‮ ‬پارێزراوە بە پێی‮ ‬بنەماو‮ ‬یاساكانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان‮.‬

لە كۆتاییدا پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم دەموچاوی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬زۆر ئەجێندای‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬بەدەرخست،‮ ‬كە چ نیازێكیان لە ناوچەكەدا هەیە وەك توركیا و ئێران و ئەو لایەن و كۆمپایاو حزبانە بەدەر كەوتن،‮ ‬كە ئەو ئەنجێندایانە جێبەجێ دەكەن‮. ‬هەموو ئاماژەكان جەخت لەوە دەكەنەوە،‮ ‬كە ناوچەكە گۆڕانكاری‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەر دا دێت و بۆ زۆر وڵات درێژ دەبێتەوە لە سەرووی‮ ‬هەموویانەوە ئێران،‮ ‬كە ئێستا بۆتە ئیمپڕاتۆرێك لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و سیاسەتەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬فەڕس دەكات لە رێگەی‮ ‬میلیشیاو مافیا چەكدارەكانی‮ ‬و بۆتە هەڕەشەیەكی‮ ‬راستەوخۆ لەسەر وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەو كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬ئەو میلیشیایانەش،‮ ‬كە ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە تێكدەدەن و لە ناوچەكەدا شیعەگەریێتی‮ ‬بڵاو دەكەنەوەو سیاسەتی‮ ‬ئێرانی‮ ‬تێدا دەكەن بە هەڕەشەیەكی‮ ‬گەورەو راستەوخۆ دادەنرێت بۆ وڵاتانی‮ ‬كەنداو و بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز‮. ‬بۆیە وڵاتانی‮ ‬زلهێز دەستیان بە حەرەكەتكردنی‮ ‬گەورە كردووەو دەیانەوێت هاوپەیمانەتیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێكبێنن وەك ئەوەی‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش كردیان و پەلهاوێشتنی‮ ‬ئێران رابگرن و سزای‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەر ئێران و توركیا بسەپێنن،‮ ‬كە ئەمەش دەبێتە هۆی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ناوچەكەو دامەزراندنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬نوێ،‮ ‬كە كوردستان‮ ‬یەك لە گرنگترین و بەهێزترین دەوڵەتەكان دەبێت‮.‬

و‮. ‬لە عەرەبییەوە‮: ‬شوان سەرابی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌