2017-11-05

پەروەركۆڤان شێروانی‮ ‬

رووداوەكانی‮ ‬ئەم چەند رۆژەی‮ ‬ڕابردوو ئەوەیان بەبیر هێنامەوە كە جاران دەگوترا‮ (‬تەنها چیاكان دۆستی‮ ‬ئێمەن‮)‬،‮ ‬ماوەیەك وەستام و ئەم رستە‮ ‬یە ناخ و هۆشمی‮ ‬داگیركرد،‮ ‬بۆ ساتێك تەنهایی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر هەست و نەستمدا كێشا،‮ ‬لەپڕێكا‮ ( ‬سەردەمی‮ ‬ڕاپەڕین و بەرەی‮ ‬كوردستانی‮)‬بانگی‮ ‬كردم و ئەو تەنهاییەی‮ ‬نێوناخمدا رەواندەوە و هێزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬پێدامەوە‮. ‬

هەركە وشەی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانیم لێك دایەوە و بارودۆخی‮ ‬ئەوسام هەڵسەنگاند،‮ ‬راستەوخۆ چەندین دەسكەوتی‮ ‬گرنگی‮ ‬گەلەكەمان لەباشوری‮ ‬كوردستان هاتەوە‮ ‬یادم،‮ ‬ئەودەستكەوتانەی‮ ‬كەوا شوێن و گۆشەیەكی‮ ‬پڕشكۆی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیان داگیركردوە‮. ‬كاتێك پەڕەكانی‮ ‬مێژوی‮ ‬هەشتاكان و سەرەتای‮ ‬نەوەدەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان هەڵ دەدرێتەوە مەحاڵە لەسەر دەستكەوتەكانی‮ ‬ڕاپەڕین و ئەزموونی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەڵوەستە نەكرێت و دەستكەوتە پڕ‮ ‬بایەخ وگرنگەكانی‮ ‬لەبەرچاونەگیرێت‮ ‬و وەبیر نەهێنرێتەوە‮ . ‬نامەوێ زیاتر بچمەوە نێوقوڵایی‮ ‬مێژووی‮ ‬ئەم بیست ساڵەی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردووەوە،بەڵكوو ئەوەی‮ ‬دەمەوێت لەسەری‮ ‬ڕاوەستم گرنگیەتی‮ ‬هەبوونی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوویەكی‮ ‬هاوشێوەی‮ (‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و بارودۆخی‮ ‬بەرپابونی‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991ی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستانە‮). ‬ئەمڕۆ باشووری‮ ‬كوردستان لەبەردەم قوناغێكی‮ ‬یەكلای‮ ‬كراوەدایە،‮ ‬قۆناغێك درێژكراوەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەندین ساڵەی‮ ‬گەلەكەمانە،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬ئەو ئامانجەگرنگ و ستراتیجییە گەلی‮ ‬كوردستان نزیك بكاتەوە،‮ ‬هەربەم هۆیەشەوە دەبینین ئەمڕۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬چەندین گوشار و فشار و تەنانەت هێرشی‮ ‬گەورەی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬نێوەخۆی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵتی‮ ‬بووە،‮ ‬ئەم گوشار و گوشار و هێرشانەش بەبێ هۆنین‮! ‬و رەهەندوو ئامانجی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان هەیە و ئەگەر مەترسی‮ ‬زیاتریشیان نەبێت‮!‬،‮ ‬بەڵام بێ بایەخ نین و پێویستە بە گرنگی‮ ‬و هەستیاریەكی‮ ‬تەواوەوە هەڵوەستەیان لەسەربكرێت‮.

‬زۆر گرنگە تێبگەین لەوەی‮ ‬كەوا هەرچەند قۆناغێكی‮ ‬هەستیارە بەڵام لەهەمان كاتدا هەلێكی‮ ‬زێڕینە كەبەداخەوە تائێستاش لای‮ ‬هەندێكمان بایەخ وگرنگی‮ ‬و زێڕینی‮ ‬ئەم هەلەیان پێ‮ ‬ڕون نەبووەتەوە كەخۆی‮ ‬لە خۆی‮ ‬دا ئەمەش پرسیارە؟‮!. ‬پرسیار ئەوەیە كە خومان نامانەوێت‮ ‬ڕونبێت‮ ‬یان مەبەستێكی‮ ‬تری‮ ‬لەپشتە‮!. ‬ئێمە گەلێكین ئەگەر لەڕابردووشدا‮ ‬یەكگرتوونەبووین،‮ ‬ئەوا پێویستە ئێستا‮ ‬یەكگرتوبین،‮ ‬چونكە داهاتوویەك لەپێشمانە تایبەتمەندیەكەی‮ ‬لەوەدایە كە هەر كوردستانیەك لە داهاتوودا گۆشەیەك بۆ هەڵوێستەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬تەرخان كراوە‮. ‬جامێژووی‮ ‬ڕاستەقینە و دادپەروەر ئەو تایبەتمەندیەی‮ ‬هەیە كە رەحم بەهیچ كەسێك ناكات لەنووسینەكانیدا‮. ‬ئەم قۆناغە قۆناغی‮ ‬یەكگرتویمانە دوێنێ بوبە رابردوو ناگەڕێتەوە،‮ ‬ئێستا و بەیانی‮ ‬لەبەردەمدان با ناكۆكیەكان وەلابنێین و كۆنە قینەكان فڕێبدەین و بیانخەینە ناو زبڵدانی‮ ‬مێژوووە و هەڵەكان‮ ‬ڕاستكەینەوە،‮ ‬خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانەكەمان بكێڵینەوە تۆوی‮ ‬سەركەوتن و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی‮ ‬و تەبای‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬بچێنین و بەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬بدورینەوە‮.

‬بۆیە پەیام و هیوای‮ ‬ئێمە لەگشت حزب ولایەن و سەركردە سیاسیەكان ئەوەیە كەوا هەموویان پێكەوە بەیەك دەست و بەیەك نەفەس لەیەك بەرەدابن هەروەك ئەو بەرەیەی‮ ‬كەلەرابردوودا دروست كرابوو‮،‮ ‬لە بیرمانە كە چ بەرهەموو بەروبومێكی‮ ‬دابوو‮ ‬،‮ ‬لەبیرمانە كاتێك هەموو هێزوو لایەنەكانی‮ ‬كوردستان هەرچەند هەندێك ناكۆكیو كەموو كوریشیان هەبوون،‮ ‬بەڵام توانیتان بەپشتیوانی‮ ‬گەل‮ ‬ڕاپەڕین بەرپابكەن و سەرسەختترین دیكتاتوری‮ ‬ناوچەكە راپەرێن و زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬كوردستان بەكەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستانیشەوە رزگاربكەن و لەهەرێمێكی‮ ‬ئۆتۆنۆمیدا حكومەتێك بە حوكمڕانی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬وەك نیمچە دەوڵەتێك بۆ گەلی‮ ‬كوردستان دروستبكەن،‮ ‬ئەمە لەئەنجامی‮ ‬چیەوە بوو؟ هەڵبەت لەئەنجامی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬و خەباتێكی‮ ‬هاوبەشەوە بوو‮. ‬دواتر كورد تارادەیەكی‮ ‬باش حەسایەوە بەڵام هەركە ئەویەكگرتن و‮ ‬یەك خەباتیی‮ ‬یەك هەڵوێستییە پشت گوێخرا بینیمان توشی‮ ‬چ دەردەسەری‮ ‬و ماڵ وێرانی‮ ‬و هەڵەیەكی‮ ‬گەورەبوون‮. ‬بەداخەوە كە جارێكی‮ ‬تر لەم چەند‮ ‬ڕۆژەیی‮ ‬ڕابردوو دا هەمان هەڵەدوبارە بویەوە‮. ‬ئیستاش‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتویی،‮ ‬جگەلەوەی‮ ‬بەهێزترین و پێویسترین چەكێكە،‮ ‬لەهەمان كاتدا گەورەترین و گرنگترین گەرەنتیە بۆ سەرخستن و زیندوكرنەوەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم و گەیشتن بەسەربەخۆی،‮ ‬بەڕادەیەك كەوا ئەم چەمكانە زیاتر لە پێویستییەكی‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬ئەم قۆناغەن و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوی‮ ‬پێویستییەكی‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬ئێمەیە‮.

‬ئەمرۆ لەم قوناغە تازەیەدا لە هەمووكاتێك زیاتر پێویستیمان بە‮ ‬یەكگرتنێكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬تەواوی‮ ‬گەل هەیە،‮ ‬لە هەموكاتێك زیاتر پێویستیمان بە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ویەك هەلوێستی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬گشت حزب و لایەنە سیاسیەكان هەیە،‮ ‬چونكە قوناغەكە بەرەویەكلای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬مەلەفەگرنگەكانی‮ ‬عێراق رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین وجیهان دەچێت،‮ ‬جابۆیە پێویستە لەئاست ئەم قۆناغەدا خاوەن پرۆژەی‮ ‬گرنگ و ئیستراتیجیی‮ ‬بین،‮ ‬خاوەن تاكتیكێكی‮ ‬بەهێزو كارابین،‮ ‬لەپێناو هێنانەدی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮. ‬زۆرگرنگ ونایاب دەبێت ئەگەر هەمووان لەیەك بەرەدابین زۆرگرنگ دەبێت دەنگ ورەنگ وخەباتی‮ ‬هەموومان لەوبەرەیەدا‮ ‬یەكبێت،‮ ‬پشتی‮ ‬یەكبگرین بەبێ جیاوازی‮ ‬لەریزی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬خەباتدابین،‮ ‬هەمومان كوردین وكوردستانین دەكرێت راوبیروبۆچونی‮ ‬جیاواز لە نێو لایەنەكانی‮ ‬وڵاتەكەماندا هەبێت،‮ ‬بەڵام دەشكرێت لەوجیاوازیانەدا‮ ‬یەكگر و هاوڕابین لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی‮ ‬وڵاتەكەمان‮. ‬بەڵام هەرگیز بەگونجاوم نەزانیوە كەسێك‮ ‬یالایەنێك بەئەرێنی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬لەسەرمەسەلەكەمان‮ ‬نەبوبێت و دەست بخاتە نێو كاروبارمانەوە،‮ ‬تكایە باتەنها بۆیەكتر بمرین و بژین نەك بۆ كەسانی‮ ‬تر‮! ‬هیوادارین لەم رستەیەم تێگەیشتبین‮. ‬لای‮ ‬هەموومان‮ ‬ڕونە كەوا ئەوپرۆسەیەی‮ ‬دەستمان پێكردووە بە ئاستێكی‮ ‬زۆر باش گەیشتووە‮ ‬،‮ ‬هەرئەمەشە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەوا دوژمنان ئەمەیان وابەئاسانی‮ ‬پێ هەزم ناكرێت،‮ ‬ئەگەرپێشیان نەكرێت بمان وەستێنن ئەوا بەهەموو هێز و توانایەكەوە هەوڵی‮ ‬ڕووبەڕوبوونەوەی‮ ‬ئەدەن بەچەنەها‮ ‬ڕێگاوشێوازی‮ ‬جیاوازەوە‮. ‬بۆئەوەی‮ ‬روبەروی‮ ‬ئەم بارودۆخەی‮ ‬ئێستا ببینەوە‮ ‬هیچ چارەمان نیە جگەلەوەی‮ ‬هەڵسینەوە و گوڕبەخۆمان بدەینەوە‮ ‬یەكگرینەوە وخەبات بكەین و دوژمن وەدەرنێین و بڕیاڕی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬خۆمان بدەین‮. ‬سەردەمێكی‮ ‬سەختە،‮ ‬ئەرك و بارێكی‮ ‬قورسە و بەهاو بەرپرسیارەتیەكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬جوانی‮ ‬و بایەخی‮ ‬ئێمەش لەوەدادەبێت كەهەمومان هەڵگروخاوەنی‮ ‬دەرەنجامەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬بین،‮ ‬گونجاونیە خۆمان بەهاوبەش و خاوەنی‮ ‬ئەو دەرئەنجامە نەزانین و خۆمان بە كورد وكوردستانی‮ ‬نەزانین‮.

‬دروشمی‮ (‬تەنها چیاكان دۆستی‮ ‬ئێمەن‮) ‬زۆرشتی‮ ‬فێركردین پێویستە ئێستا خومان دۆست و برای‮ ‬خۆمان بین پشت بە دۆستایەتی‮ ‬هیچ كەسێك نەبەستین بەبێ بەرژەوەندی‮ ‬مسۆگەركراو،‮ ‬چونكە ئەگەروابین بەدڵنییایەكی‮ ‬تەواوە سەركەوت و سەرفراز دەبین و ئەو بڕیارە‮ ‬ی‮ ‬داومانە بۆسەندنەوەی‮ ‬مافەكەمان لەئایندەدا‮ ‬ئەو سەندنەوەیە رادەگەیەنین‮، ‬بۆیە تكای‮ ‬ئێمە ئەوەیە كەوا خەونی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬و دەرەنجامی‮ ‬بڕیاری‮ ‬گەل بپارێزرێت و ئەگەر لە ئێستاشدا نەبێت ئەوالەئایندەیەكی‮ ‬نزیك زیندوو بكرێتەوە و پەلە بكرێت لە دروست كردنی‮ ‬ئەم‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوییە و بەهێزیەكی‮ ‬تەواوە بێینەوە نێوگۆڕەپانی‮ ‬جیۆسیاسی‮ ‬و جیۆ ئیكۆنۆمی‮ ‬كوردستان وعێڕاق و جیهان وناوچەكە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌