2017-11-05

هادی‮ ‬باڵەیی

پەیام و دڵسۆزی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬نەك تەنها بۆ خودی‮ ‬پارتیەكان،‮ ‬بەڵكو بۆ لایەنەسیاسیەكان و كەسانی‮ ‬خاوەن هەڵوێست وهەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان گرنگە كە وەك خۆی‮ ‬سەیربكرێت و بەهەند وەربگیردرێت،‮ ‬سەرۆك مەبەستیەتی‮ ‬بە هەرجۆرێ بێت،‮ ‬كار بكرێ لە پێناو پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و دووركەوتن لە پەرتەوازەیی‮ ‬ناوخۆ و نیشتیمانی‮ ‬و دێوزمەی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوەخۆ،‮ ‬تەنانەت لە ساتی‮ ‬هاتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬پاسداری‮ ‬ئێران بۆ كەركوك،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬زۆر بابەتیانە سەرەدەری‮ ‬لە گەڵ ئەو هەڕەشەیەی‮ ‬كرد،‮ ‬بەخاتری‮ ‬پوچەڵكردنەوەی‮ ‬مەرامی‮ ‬ئێران و توركیاو عێراق كە مەبەستیان بوو كوردستان بخەنە گێژاوی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوەخۆیی‮!. ‬هەربۆیەش باڵێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كردبووە چاوساغ‮ ‬وپێشڕەوی‮ ‬خۆیان‮.‬

وەك ئاشكرایە هەلومەرج و كەشوهەوای‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوچەكە و ململانێیەكانی‮ ‬ئەمدواییەی‮ ‬گۆڕەپانەكە و گۆڕینی‮ ‬نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین مژارێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬سیاسی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەمەش بیانۆی‮ ‬دا بە سێ وڵاتی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كوردستان‮ (‬ئێران،‮ ‬توركیا،‮ ‬عێراق‮) ‬كە‮ ‬یەكەوە‮ ‬گڵۆپی‮ ‬سوور دابیگیرسێنن‮ "‬ترسیان‮" ‬گەیشتێ كاتێ تێگەیشتن پرسی‮ ‬ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان جددیە و بووە بە ئەمری‮ ‬واقیع‮. ‬دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ڕێفراندۆم و گەمارۆدانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد،‮ ‬پێدەچێت هەموو ناكۆكییەكان بەو ئاراستەیە بڕوات كە عەبادی‮ ‬دەیەوێ،‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئێرانیش لە عێراق و دەست تێوەردانە سەربازیەكانیشی‮ ‬زەقتربووەوە‮. ‬سەرەڕای‮ ‬توانای‮ ‬زۆری‮ ‬هێزی‮ ‬پاسداران بە فەرماندارێتی‮ ‬قاسمی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و‮ ‬هێزو گرووپەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لایان‮ ‬ڕوونە و بۆچوونیان وایە ئەگەر خیانەتی‮ ‬كورد لە كورد‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر نەبوایە مەحاڵ بوو بتوانن دەست بەسەر كەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستاندا بگرن و سنوورێك بۆ كورد لە ئایندەی‮ ‬ناوچەكەدا دیاری‮ ‬بكەن‮.‬

بەداخەوە‮ ‬هەموو پێشهاتەكانیش هەر ئاماژەن بۆ ئەو راستیەی‮ ‬ئەوان نایانەوێ‮! ‬لەم چوارچێوەیە كار لەگەڵ كورد بكەن و ئاخۆ كورد چی‮ ‬دەوێ؟‮!‬،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەوە مافێكە و دەبێت مومارەسە بكرێ و خاوەندارێتیشی‮ ‬هەر بەدەست كوردەوە بێت‮!. ‬

خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر ستراتیژیا و ئامانج و خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گۆشەی‮ ‬180پلە گۆڕی‮ ‬و گەڕاندییەوە بۆ چوارگۆشەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬ململانێی‮ ‬هەندێ تازە حیزب و كارەكەتەری‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە ناوەخۆی‮ ‬كوردستان بە‮ "‬مەبەست‮" ‬لەو سەروبەندەدا،‮ ‬ئەو راستیە پشتڕاستردەبنەوە كە پلانەكە تەنها بەوە نەوەستاوە كە‮ ‬ڕوویدا،‮ ‬بەڵكو لەبەریەك هەڵوەشاندنی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان و ناكۆكی‮ ‬خستنە ناو‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬كەشێك لە شەڕی‮ ‬ناوەخۆ و سڕینەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئامانجیانە،‮ ‬ئەگەری‮ ‬ئەوە لەئارادایە جۆرێك لەرێككەوتنی‮ ‬نوێ بێتە كایەوە لە دژی‮ ‬خواست و ویستی‮ ‬كورد لە چوارچێوەی‮ ‬عێراق و دەستوورەكەیدا،‮ ‬وە قۆناغێك بێننە پێش كە دەتوانرێت بە قۆناغێكی‮ ‬سەختتر هەژمار بكرێ‮. ‬بۆیە گرنگە پارتیەكان و لایەنە سیاسیەكانیش،‮ ‬پەیامەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەهەند وەرگرن،‮ ‬و درك بەو پیلانە مەترسیدارە بكەن كە لەسەرمانە،‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوەخۆیی‮ ‬و درووست مامەڵەكردن لە گەڵ گۆڕانكاری‮ ‬و پێشهاتەكان بكەنە ئەولەوییەت لای‮ ‬خۆیان‮. ‬لەهەمانكاتیشدا دەبێ ئەم كۆنە كەلتوورە فڕێ دەین و لەبەر رقی‮ ‬یەكتر نابێ‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬هەڵوێست و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بڕیار رەتبكەینەوە‮! ‬دەبێ بواری‮ ‬رەخنەگرتن و سڕینەوەی‮ ‬دەستەكەوتەكان لەیەكدی‮ ‬جوداكەینەوە‮! ‬بۆشمان دەركەوت كاتێ جیهان بەگەورەیی‮ ‬سەیرمان دەكات ئەگەر تەباو‮ ‬یەكڕیزبین،‮ ‬نابێ لەنێوخۆماندا خۆمان بە شتی‮ ‬بچووك سەرقاڵ بكەین،‮ ‬لە پێناو مەرامی‮ ‬شەخسی‮ ‬و حیزبی‮ ‬بەرتەسك پرسە نیشتیمانیەكان بخەینە ژێر پرسیارەوە‮. ‬بەداخەوە ئێمەی‮ ‬كورد تا ئێستا لە قۆناغی‮ ‬سڕینەوەی‮ ‬دەستكەوتەكان و بچوككردنەوەی‮ ‬نەتەوە دەژین‮!.‬

لە پەیامی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئەوە دەخوێنمەوە‮. ‬كە میللەتی‮ ‬كورد پێویستە شتەكان پێناسە بكاتەوە،‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬نوێ بۆ ئارمانجەكانی‮ ‬كۆمەڵگە و مەودای‮ ‬حزب و كورسی‮ ‬و پۆستەكان دورست بكاتەوە‮. ‬پێویستە ئەقڵیەتی‮ ‬هێزی‮ ‬كارو پێكەوەژیان و‮ ‬یەكترقبوڵكردن بنیاتبنێینەوە و ئیڕادەی‮ ‬فێربوونی‮ ‬ژیان و لێكتێگەیشتن دروستبكەینەوە نەوەك لە چینێك و كەمینەیەكی‮ ‬ناو حیزبێكەوە دەست لە قورگی‮ ‬گەل و نیشتیمان بنێین و‮ ‬یەكتر بخنكێنین و بەرژەوەندییە باڵاكان لە ناوببرێن‮.‬

بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان لە هەموولایەكمان دەخوازێ كە ریزەكانی‮ ‬نێوانمان پتەوتر و بەهێزتر بكەین،‮ ‬هاوهەڵوێست و هاورەفتار بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬بەرپەرچی‮ ‬هێرش و هەڕەشەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و پاسداران بدەینەوە و پلانەكانیان بۆ لە ناوبردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مایەپوچ بكەین،‮ ‬هەروەها دەبێ مێدیاكان و سۆشیال مێدیاكانیش بە بەرپرسیارێتی‮ ‬و بەرپرسێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬مامەڵە لە گەڵ‮ ‬ڕووداو و پێشهاتەكان بكەن لە چوارچێوەی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد و پاراستنی‮ ‬دەستكەوت و بەرژەوەندیەكانی‮ ‬گەل و داهاتووی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌