2017-11-05

دڵشاد مستەفا وەسانی

خۆڕاگری‮ ‬و بەرگریی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬واقیعێكی‮ ‬نوێی‮ ‬دروستكرد،‮ ‬بە جۆرێك كە لە تەواوی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراقدا،‮ ‬تەنیا پارێزگای‮ ‬هەولێر و دهۆك لەلایەن ئێرانەوە كۆنتڕۆڵ نەكراون،‮ ‬بەغداش بەو‮ ‬غروریەی‮ ‬خۆیەوە،‮ ‬ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ كوردستان بكات،‮ ‬نەك هەر ئەوە،‮ ‬بەڵكو بە پێی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬تاران،‮ ‬لە بەغدا هەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەوەیە،‮ ‬بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬كورد پەڕ‮ ‬و باڵ بكەن،‮ ‬كار لەسەر ئەوە دەكەن،‮ ‬لەگەڵ دژایەتیكردنی‮ ‬كورد،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تەنیا بە داوای‮ ‬پارتی‮ ‬نەك خەڵك پیشان بدەن،‮ ‬بۆیە رووی‮ ‬بەغدا لە پارتییە و وەك جوداخوازی‮ ‬ژمارە‮ ‬یەك سەیری‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەمەش بۆ زیاتر لێكدوورخستنەوەی‮ ‬لایەنەكانە،‮ ‬بەڵام دیمەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەم شێوەیە‮.

1- وێڕای‮ ‬هەوڵی‮ ‬بەغدا بە هاوكاریی‮ ‬ئێران و توركیا،‮ ‬بۆ نەهێشتنی‮ ‬شتێك بەناوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەولێر هەر ناوەندی‮ ‬بڕیاری‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و رووسیا و دەوڵەتانی‮ ‬دی‮ ‬و ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬داوا دەكەن هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بكەن‮.‬

2- لە ماوەی‮ ‬پێنج رۆژدا،‮ ‬ئەمەریكا هەوڵەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە كردەنی‮ ‬بۆ گرنگیدان بە كوردستان خستەڕوو،‮ ‬رۆژی‮ ‬30 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەیاننامەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬پشتیوانیی‮ ‬بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەربڕی‮ ‬كە پێویستە هەموو لایەنەكان هاوكاریی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەپێویستی‮ ‬دەزانن لە عێراقی‮ ‬فیدڕاڵدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهێز بێت،‮ ‬رۆژی‮ ‬2 ی‮ ‬نۆڤەمبەریش باڵیۆزی‮ ‬ئەمەریكا لە بەغدا سەردانی‮ ‬هەولێری‮ ‬كرد و هەمان ناوەرۆكی‮ ‬بەیاننامەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دووپات كردەوە،‮ ‬رۆژی‮ ‬3 ی‮ ‬نۆڤەمبەر وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا ریكس تیلرسن،‮ ‬لە رێی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬تەلەفۆنییەوە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رایگەیاند ئەمەریكا لەگەڵ مافە دەستوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە واشنتۆن پشتیوانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكات‮.‬

‮ 3- بارودۆخی‮ ‬ئێستا لە بارودۆخی‮ ‬ئابی‮ ‬4102 دەچێت،‮ ‬كاتێ ئەمەریكا هاوپەیمانییەكی‮ ‬دژی‮ ‬داعش دروست كرد،‮ ‬سەرەتای‮ ‬ئامادەكارییەكی‮ ‬لەو شێوەیە،‮ ‬بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬ئێران دەردەكەوێت،‮ ‬كوردستان دەبێتەوە چەقی‮ ‬ئەو هاوپەیمانییەی‮ ‬بەڕێوەیە‮.‬

‮ 4- ئامادەكارییەكان لە لایەن ئەمەریكاوە،‮ ‬بە هەڕەشەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ لە ئێران دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬بە دەوڵەتێكی‮ ‬لەقەڵەمدا كە لە رێی‮ ‬میلیشیاكانییەوە شەڕ‮ ‬و ئاژاوە لە ناوچەكە دروست دەكات،‮ ‬پاشان دیارترین كەسی‮ ‬حەشد ئەبو مەهدی‮ ‬موهەندیسی‮ ‬وەك تیرۆریست ناساند،‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬شیعەی‮ ‬بە ئێرانی‮ ‬لەقەڵەم دا،‮ ‬لەم دوو رۆژەشدا فایلەكانی‮ ‬ئوسامە بن لادنی‮ ‬هێناوەتە گۆڕێ كە ئێران چۆن هاوكاریی‮ ‬بن لادنی‮ ‬كردووە‮.‬

‮ 5- ئەو رووداوە خێرایانەی‮ ‬روویاندا و بەڕێوەن،‮ ‬دەكرێ ببنە زەمینەی‮ ‬لێكنزیكبوونەوەی‮ ‬لایەنەكان،‮ ‬مەگەر لاملی‮ ‬هەندێ حزب رێگربێت،‮ ‬بەڵام دوو هۆكار بەرچاوروونی‮ ‬دەدەن،‮ ‬یەكیان ئەوانەی‮ ‬كاریان بۆ‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراق كرد،‮ ‬بینییان ئەو‮ ‬یەكپارچەییە هەتككردنی‮ ‬ئافرەت و تاڵان و كوشتن و تەعریبكردنەوەیە،‮ ‬دووەم ئەمەریكا ئەم حكوومەتەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬دەوێت و پشتیوانیی‮ ‬دەكات‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌