2017-11-05

بەھۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە تێکساس 20 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی تێکساس رایگەیاند ھێرشبەرێک لە باشووری تێکساس تەقەی لە کڵێسایەک کردووە و بەھۆیەوە 20 کەس کوژراون ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون, ھێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
رێوشوێنی ئەمنی توند لە شوێنی رووداوەکە گیراوەتەبەر و لەرێگەی ھێلیکۆپتەرەوە قوربانیانی رووداوەکە گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش ژماره‌ی قوربانییان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دایه‌ و تا ئێستا ھۆکاری ھێرشەکە نازانرێ و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
لە ماوەی ھەفتەێکدا ئەمە دووەم ھێرشە لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت.

31ی ئۆکتۆبەر ھێرشبەرێک کە خۆی بە ئەندامی داعش ناساندووە لە رێگەی ئۆمبێلەوە ھێرشی کردە سەر چەند کەسێک لە ناوچەی مانھاتن لە نیویۆرک و دواتر تەقەی لە خەڵکی کرد, بەھۆیەوە 8 کەس کوژران و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.


K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌