2017-11-06

خەبات‮ - ‬یوسف هەورامی‮ ‬
سێیەمین فیستیڤاڵی‮ ‬هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵیەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە كە چەندین بەرهەمی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬وەك‮ ( ‬گوێزو هەنارو زەیتون و هەنگوین و توو و بادەم و قەزوان و قەرەخەرمان و گەنمە كوتاو برنجی‮ ‬كوردی‮ ‬و ترێ و هەنجیرو قەیسی‮ ‬هەڵوژەو هەرمێ و مرەباو‮ .. ‬هتد‮) ‬تیادا نمایشكرا،‮ ‬هەروەها چەندین كاری‮ ‬دەستی‮ ‬تیایدا نمایش كرابوو كە بووە جێگای‮ ‬رەزامەندی‮ ‬ئامادەبووانی‮ ‬فیستیڤاڵەكە‮.‬
عەلی‮ ‬عوسمان پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە‮ ‬باسی‮ ‬لەگرنگی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬ئەم فیستیڤاڵە كرد بۆ بەبازاڕ‮ ‬كردنی‮ ‬بەرهەمە كشتوكاڵیەكان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە سەرچاوەیەكی‮ ‬باش بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬داهات بۆ جوتیارانی‮ ‬هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان،‮ ‬لەبەشێكی‮ ‬تری‮ ‬وتەكەیدا ئاماژەیدا بەوەی‮ ‬كە پێویستە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو پلانی‮ ‬هەبێت بۆ كشتوكاڵ و گەشتیاری‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬شوێنی‮ ‬نەوت بگرێتەوە‮. ‬
عەبدولستار مەجید وەزیری‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو باسی‮ ‬لەوەكرد كە كردنەوەی‮ ‬ئەم فیستیڤاڵە لە كاتێكدایە كە قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و شەڕ‮ ‬و كێشەو گیروگرفت‮ ‬یەخەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتووە و خوای‮ ‬گەورە‮ ‬یارمەتیمان بدات كە مایەی‮ ‬دڵخۆشیە ئەمڕۆ جووتیاران بەرهەمە خۆماڵیەكانیان لەم پیشانگایە پیشانی‮ ‬ئامادەبووان دەدەن ئێمە گەلێكین گرفتمان زۆرە و ناحەزمان زۆرە‮ ‬، گەلێكی‮ ‬بە ورەین دەتوانین خۆراگر بین و لەسەر چالاكیەكان بەردەوام دەبین وە بەڵێنمانداوە بەردەوام بین لە خزمەتكردن هەروەها بریارمانداوە لەسەركارو خزمەتكردن بەردەوام بین ئەوەی‮ ‬لەتواناماندا بێت بۆخزمەتكردنی‮ ‬جوتیاران دەیكەین‮ ‬
هەروەها كارمان كردوە لەزۆربەی‮ ‬ئەو بەرهەمەخۆماڵیانە كەپێگەیشتون پێویستمان بەهاوردەكردن نیە بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین تا بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬مابێت دەست نەبەن بۆبەرهەمەكانی‮ ‬دەرەوە‮ ‬بۆیە لەلایەن جوتیارانەوە گلەییمان لێدەكرێت كەبەرهەمەكانیان ساغ‮ ‬نابێتەوە‮ ‬هەوڵمانداوە كاربكەین وپەیوەندی‮ ‬مان بەرێكخراوو ووڵاتانەوە كردوە بۆ بەرهەمە دەستكردەكان وەك باسوق و سجوق و قەرەخەرمان و‮ .. ‬هتد ریكەوتنمان ئەنجامداوە بۆجیاكردنەوەی‮ (‬25‮)‬) پرۆژەی‮ ‬نمونەیی‮.‬
حاجی‮ ‬عەلی‮ / ‬جوتیارێكی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬فیستیڤاڵەكەیەو گوتی‮: ‬جێگای‮ ‬دەستخۆشیە كردنەوەی‮ ‬ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە بۆ نیشاندانی‮ ‬بەهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬جوتیاران و لەهەمانكاتدا دەبێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەزیاتر بەرهەمەكانی‮ ‬جوتیاران بناسرێن و‮ ‬یازاڕیان باشتر بكرێت و گرنگی‮ ‬بەبەرهەمەكانی‮ ‬دەرەوە نەدرێت بۆیە داواكارم كە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو گرنگی‮ ‬زیاتر بدات بەكشتوكاڵ و بەكردنەوەی‮ ‬كارگ بۆبەرهەمەكانمان و هەروەها ساردخانە زۆر پێویستە بۆبەرهەمەكانمان بۆهەڵگرتنیان و لەهەمانكاتدا ئەو بەرهەمانە بەفیرۆ ناروات هەم جوتیارە كە قازانج دەكات هەم حكومەت هەروەها داواكارم لەحكومەت كەلەكاتی‮ ‬پێگەیشتنی‮ ‬بەرهەمە خۆماڵیەكان هەناردەكردنی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬دەرەوە قەدەغە بكات و گرنگی‮ ‬بدرێت بەبەرهەمە ناوخۆییەكان
شێرزاد فاتیح‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر بوو لە ئامادەبووانی‮ ‬فیستیڤاڵەكەو گوتی‮: ‬زۆربەی‮ ‬بەرهەمە خۆماڵیەكان لێرەدا خراونەتە روو كەباشترین بەرهەمی‮ ‬خۆماڵین وەك گوێزو هەنارو ترێ و زەیتون‮ ‬بەراستی‮ ‬ئەگەر پشتیوانی‮ ‬جوتیارتن بكرێت و كارگە دروست بكرێت پێویستمان بەهیچ بەرهەمێكی‮ ‬دەرەوە نامێنێت و ئەبینە خاوەنی‮ ‬ئابوریەكی‮ ‬بەهێزو دەتوانین دواتر ئەو بەرهەمانەی‮ ‬كەزیادن هەناردەی‮ ‬دەرەوە بكرێن‮ ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌