2017-11-06

حوسێن كوردنەژاد
لە دوای‮ ‬یەك سەدە لە25ی‮ ‬مانگی‮ ‬سێپتامبردا لە بەشێكی‮ ‬كوردستاندا خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گشت پێكهاتەكانییەوە‮ ‬هێز و ئیرادەی‮ ‬خۆیان كۆ كردەوە و توانیان رێفراندۆمێك بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدەن‮.‬
نەیاران توانای‮ ‬دژایەتی‮ ‬و رێگری‮ ‬ئەم پرۆسەیەیان نەبوو‮ ‬،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو هەولەكانیان شكستیان خوارد و كوردستان رێفراندۆمی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجام دا و دەنگی‮ ‬ئازاد و سەربەستی‮ ‬هاووڵاتیان ئیرادەی‮ ‬گشتییان بە رێژەیەكی‮ ‬بەرچاو و مێژوویی‮ ‬دەربڕی‮ ‬و بە جیهانیان راگەیاند‮.‬
ئەم شەپۆلە مێژووییە بە كەس نەدەشكا بۆیە بیر لە پارچە پارچەكردنی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬ئەم شەپۆلە مێژووییە كرا و بە خەیانەتێكی‮ ‬مێژوویەوە پرۆسەی‮ ‬بە ئەنجام گەیاندنی‮ ‬ریفراندۆم راگیرا و پاشەكشە بە كورد كرا لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عەسكەرییەوە‮.‬
كورستان بۆ پاراستنی‮ ‬خۆی‮ ‬لەهەمبەر شەپۆلێكی‮ ‬بە هێزی‮ ‬نەیاران و خەیانەتی‮ ‬نێو خۆیی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬دێوزمەی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكان و مەحكەم كردنی‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬كردە سیاسەتی‮ ‬رۆژ‮ ‬و خۆی‮ ‬هەمئاهەنگ كرد لەگەل ئەو جەدوەلی‮ ‬زەمەنییە كە بۆ زلهێزان لە ئارادا بوو و نەتیجەی‮ ‬رێفراندۆمی‮ ‬سڕ‮ ‬كردووە و كەوتە وت و وێژ و بەم جۆرە توانی‮ ‬شەپۆلی‮ ‬داگیركەریی‮ ‬كوردستان رابگرێت‮.‬
ئیدارەی‮ ‬ئەم پرۆسە نۆێیە بە حكومەت سپێردرا و سەرۆكی‮ ‬كوردستان كە خەمی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬ئەو،‮ ‬رێفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬بوو لە دوای‮ ‬مسۆگەر كردنی‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬میللەت،‮ ‬لە پۆستی‮ ‬فۆرماڵ و ئیداریی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەریم پاش تەواو بوونی‮ ‬وادەی‮ ‬سەرۆكایەتی،‮ ‬چیدی‮ ‬رازی‮ ‬نەبوو بە درێژكردنەوەی‮ ‬وادەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮.‬
ئێستا هەوڵ‮ ‬بۆ مسوگەر كردن و پاراستنی‮ ‬ئەو دەستكەوتانە كە لە چوار چێوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬بە سەدان جار پێشلكراوی‮ ‬عێراق‮ ‬مومكینە دەدرێت‮. ‬ئەوەش بە بەشداریی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكانەوە‮.‬
گوتارێكی‮ ‬سەردەست‮ ‬لە لایەن دوست و دوژمنانەوە كە هەر كەسە بە پێ بەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬دژی‮ ‬رێفراندۆم بوون لە ئارادایە و باس لەوە دەكرێ كە هۆكاری‮ ‬ئەم شكستە عەسكەری‮ ‬وسیاسییە،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬وخودی‮ ‬ریفراندۆم بووە‮ ‬دەنا كوردستان تووشی‮ ‬ئەم پەلامارە نەدەبوو‮. ‬ئەم بۆچوونە لە بەر ئەوە كە دژی‮ ‬ریفراندۆم بووە،‮ ‬لەم پرۆسەیەدا تەنیا شكست دەبینێت‮.‬
چۆن لەم بار و دۆخە تێبگەین؟ ئەمە پرسیاریی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەمرۆیە‮.‬
كلیلی‮ ‬تێگەیشتن لەم بار و دۆخە بەندە بە بنەما وەرگرتنی‮ ‬ئامرازی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئانالیز و شیكردنەوە‮ ‬،‮ ‬ئەوەش بریتییە لەم خالە جەوهەرییە كە داخوا ئەم بار و دۆخە دەبێ وەك حالەت چاوی‮ ‬لێبكەین‮ ‬یان وەك پرۆسە ؟
هەلەیە ئەگەر وەك حالەت‮ ‬یان بە تەنیا وەك حالەت بیبینین،‮ ‬كە حالەت بێ دەبێ بڵێین ریفراندۆم‮ ‬تووشی‮ ‬شكست بوو و كوردستان زەرەری‮ ‬كرد و ئەوەش دیارە و لەبەر چاوە‮.‬
ئەگەر وەك پرۆسە بیبینین ئەو دەم هەم پرۆسەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێو كوردستان و هەم پرۆسەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێو عێراق و ناوچە و رەكەبەرایەتییەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬دەبنە بەشێك لە شیكردنەوە و لە نەتیجەدا ئەساسی‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬ئێمە‮.‬
وەدەنگەوە هاتنی‮ ‬زڵهێزان لەسەر ئەم بارو دۆخە‮ ‬دیار دەكات كە لە رووی‮ ‬سیاسسیەوە كورد تەنیا نییە و بۆ چارەسەری‮ ‬خەساراتی‮ ‬ئەم حالەتە بە تەنیا نین و شكستەكان قابیلی‮ ‬جوبرانن‮. ‬كەوابوو حالەت بوون و شكستەكان كۆتایی‮ ‬دنیا نین و بە قەولی‮ ‬كار بەدەستانی‮ ‬ئێران ئەم پرسە بۆ سەد سال لە قەبر نەنراوە‮.‬
وەك پرۆسە،‮ ‬دەستی‮ ‬هەموو لایەنەكان لە نێو خۆدی‮ ‬كوردستاندا ئاشكرا بوو كە كێ دەڵێت چی،‮ ‬ئەمە خۆی‮ ‬دەستكەوتە لە پرۆسەی‮ ‬ترانزیشنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬ئێمەدا،‮ ‬ئێستا زۆر زیاتر لە جاران سەنگەرێكی‮ ‬مەحكەمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە كوردستاندا هەیە‮ ‬و خۆی‮ ‬بە هێزتر و بە هێزتر بەو پێیە پێناسە دەكات و خۆی‮ ‬رێكدەخات‮. ‬
وەك پرۆسە داهاتووی‮ ‬لێلی‮ ‬عێراقی‮ ‬نەماو‮ ‬،‮ ‬خالێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬ترە كە خۆی‮ ‬وەك خاڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆییدا دەردەخات‮. (‬چەند و چوونی‮ ‬سەرگرتنی‮ ‬عێراقی‮ ‬سەقامگیر،‮ ‬فیدراڵ و دێمۆكراتیك وەك دەگوترێ‮)‬
وەك پرۆسە لە ئاستی‮ ‬ناوچەییدا‮ ‬،‮ ‬دەستی‮ ‬ناحەزان روون بووەوە و ئێستا خۆیان وەك ئامانج لە بەرانبەر دنیای‮ ‬دەرەوەدا دەرخستوە،‮ ‬ئەم خالەش لە پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆییدا گرینگە‮.( ‬بۆیە زۆر جاران دەگوترێ شاهنامە ئاخرەكەی‮ ‬خۆشە‮)‬
لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا هەڵوێستی‮ ‬زڵهێزەكان لە بەرانبەر‮ ‬یەكتردا لە سەر خاكی‮ ‬كورد‮ ‬وكوردستاندا زۆر زیاتر لە جاران كۆنكرێت تر بووە‮. ‬لەمەوبەدوا سیاسەتیان بەرانبەر بە كوردستان ئاكتیڤتر دەبێت،‮ ‬لەبەر ئەوە كە رێفراندۆم ئێمەی‮ ‬كرد ئاكتۆر و ئەوەش نەك ئاكتۆری‮ ‬بێ ناسنامە بەلكوو ئاكتۆری‮ ‬بە گۆتاری‮ ‬تایبەت بە خۆی‮.‬
كە بەم جۆرە چاو لە بارو دۆخ بكەین دەبینین كە سەرەرای‮ ‬شكستی‮ ‬تاكتیكی‮ ‬كوردستان لەم‮ -‬حالەت‮ -‬ەدا‮ ‬،‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬خۆی‮ ‬وەك لایەنی‮ ‬بە هێزی‮ ‬پەرسپێكتیڤی‮ ‬داهاتوو نیشان دەدات و بەرەی‮ ‬دژبەران بەرەی‮ ‬دۆڕاوانە و ئاسۆی‮ ‬بەردەمی‮ ‬ئەو بەرەیە نەك هەر لێلە بەلكو تاریكیشە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌