2017-11-06

مەریوان نەقشبەندی
هەر كەس موتابەعەی‮ ‬میدیاكان بكات،‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرەك وەزیرانی‮ ‬عێراق وەك‮ ‬ڕزگاركەر و فریادڕەس دەبینێت،‮ ‬لەكاتێكدا ئەم پیاوە كەسایەتیەكی‮ ‬لاوازی‮ ‬ناو حزبی‮ ‬دەعوەی‮ ‬ئیسلامیە و لەناو ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراقیشدا تەنها‮ ‬5‮ ‬ئەندامی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە راستەوخۆ خۆیان لەسەر باڵی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬حیساب بكەن‮. ‬بەبۆچوونی‮ ‬من سێ هۆكار لەپشت ئەم بەپاڵەوان دەركەوتنەی‮ ‬عەبادی‮ ‬هەیە‮: ‬یەكەمیان‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لەپەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران لە عێراق و ناوچەكە‮. ‬دووەم‮: ‬جدیەتی‮ ‬لەئیدارەدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و پشتیوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬بۆ سەركەوتن بەسەر داعشدا‮. ‬سێیەمیشیان كۆكردنەوەی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەڵام لەم سێ بابەتەدا حەیدەر عەبادی‮ ‬كۆمەڵێك بەڵێن و ئەركی‮ ‬قورسی‮ ‬لەسەر شانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتە ماڵ كە ئێجگار زەحمەتە خۆی‮ ‬لێ دەرباز بكات،‮ ‬بۆیە هەوڵ دەدات بەهەر نرخێك بێت هەتا مانگی‮ ‬5ی‮ ‬ساڵی‮ ‬داهاتوو ئەم بەڵێن و سەركەوتنانەی‮ ‬بهێڵێتەوە و بۆ مسۆگەركردنی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬تری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران بەو هیوای‮ ‬لەچوار ساڵی‮ ‬داهاتوو بتوانێ زۆربەی‮ ‬یاخود بەشێك لە بەڵێنەكان و ئەركەكانی‮ ‬بەرامبەر شەقامی‮ ‬عێراقی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و ئەمریكا و ئەورووپاش بگەیەنێتە جێ‮. ‬بەڵام ئەگەر سەیر بكەین ئەم پیاوە زۆر بەزەحمەت دەتوانێ مامەڵە لەگەڵ ئەم هەموو بەڵێنەدا بكات لەكاتێكدا نە كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقی‮ ‬و حزبە سیاسی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬لەو ئاستەی‮ ‬پۆشتەیی‮ ‬و رۆشنبیریدان كە مامەڵەی‮ ‬ئیجابی‮ ‬لەگەڵ دواكەوتنی‮ ‬بەڵێنەكان بكەن،‮ ‬نە وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمیش ئەوەندە سەقامگیر و پشوودرێژن بەدیار ئەم بەڵێنانەی‮ ‬عەبادی‮ ‬بوەستن،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكەم ساڵی‮ ‬داهاتوو سەرەتای‮ ‬كۆتایی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬و خەونەكانی‮ ‬بێت‮. ‬
‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬لەم دوو ساڵەی‮ ‬رابردوودا خۆی‮ ‬خستۆتە ژێر باری‮ ‬ئەم بەرپرسیاریەتیانەوە‮: ‬
یەكەم‮: ‬ڕزگاركردنی‮ ‬عێراق لەگەندەڵی‮ ‬ئیداری‮ ‬و دارایی‮ ‬و رۆتین و بەقاچاخبردنی‮ ‬نەوت كە هەموو حزب و گروپە مەزهەبیەكانی‮ ‬ئەم وڵاتە تیایدا بەشدار و خاوەن پشكن لەكاتێكدا كە عێراق لەریزبەندی‮ ‬پێشی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬وڵاتە گەندەڵەكانی‮ ‬جیهانە‮. ‬
دووەم‮: ‬بەڵێنی‮ ‬بە ئەمریكا و رۆژئاوا و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننە مەزهەبیش داوە كە دەستی‮ ‬ئێران لەعێراقدا دەبڕێتەوە و هەژموونی‮ ‬هەموو گروپە سیاسی‮ ‬و سەربازیەكانی‮ ‬سەر بە ئێران لەناو عێراقدا سنوردار دەكات‮. ‬
سێیەم‮: ‬بەشەقامی‮ ‬عەرەبی‮ ‬عێراقی‮ ‬گوتوە كە بەپێی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬ناوچە كێشەلەسەرەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی‮ ‬عێراق و فراوانبوونی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كورد لەم وڵاتەدا بەیەكجاری‮ ‬كەم دەكاتەوە‮ "‬دیارە بەشێوەیەكی‮ ‬كاتی‮ ‬و لەئێستادا ئەم بەڵێنەی‮ ‬جێبەجێ كردووە و سوودیشی‮ ‬لەناكۆكییە ناوخۆییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەرگرتووە‮". ‬
چوارەم‮: ‬بەڵێنی‮ ‬بە سوننەكانی‮ ‬عێراق و وڵاتە عەرەبیە سوننەمەزهەبەكان داوە كە ناوچە عەرەبیە سونییەكان ئاوەدان دەكاتەوە و بەشداریەكی‮ ‬فیعلیش بەهێزە سوننییەكانی‮ ‬عێراق لەئیدارەدانی‮ ‬ناوچەكانیان دەكات‮. ‬
پێنجەم‮: ‬بەڵێنی‮ ‬بە كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران داوە چوارچێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ بوونی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و ئەو گروپ و تاقمانەی‮ ‬كەلەعێراقدا كاردەكەن و سەر بەئێرانن دەدۆزێتەوە و هەموو نەیارانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران لەعێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان لەناودەبات‮ ‬یان لانی‮ ‬كەم لاوازیان دەكات تا ئەو رادەیەی‮ ‬نەتوانن ببنە مەترسی‮ ‬لەسەر كیانی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران‮. ‬
شەشەم‮: ‬بەڵێنی‮ ‬بە ئەردۆغان و دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێستای‮ ‬توركیا داوە كە هەموو چالاكی‮ ‬و جموجوڵەكانی‮ ‬پەكەكە و رێكخراو و گروپەكانی‮ ‬سەر بە پەكەكە سنوردار دەكات و سنوری‮ ‬نێوان باشوور و باكوور و رۆژئاوای‮ ‬كوردستان بەتەواوەتی‮ ‬كۆنترۆڵ دەكات و مەترسیەكانی‮ ‬سەر توركیا لەم شوێنانەوە ناهێڵێت و لەپاڵ ئەوەشدا دەسەڵاتی‮ ‬توركمانەكان لەكەركووك و تەلەعفەر و مووسڵ و هەولێریشدا دەگێڕێتەوە و لەسەر ئاستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازیەوە بەهێز و چەكداریان دەكات‮. ‬
حەوتەم‮: ‬بەڵێنی‮ ‬بەڕووسیا داوە كە رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬پێشوو لەڕووی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و وەبەرهێنان و كەرتی‮ ‬نەوت و‮ ‬غازەوە لەعێراقدا دەگێڕێتەوە‮. ‬
هەشتەم‮: ‬بەڵێنی‮ ‬بە بەریتانیا و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا و ڤاتیكان و زۆربەی‮ ‬ناوەندە ئاینیەكانی‮ ‬جیهان داوە كە عێراق دەكاتە وڵاتی‮ ‬پێكەوەژیان و هەموو مافە مەدەنی‮ ‬و‮ ‬یاساییەكان و مافی‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬پلەیەك بۆ مەسیحی‮ ‬و ئێزیدی‮ ‬و سابیئە و ئەوانی‮ ‬تریش دەگێڕێتەوە و سستمی‮ ‬خوێندنی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و سستمی‮ ‬پەروەردە بەگشتی‮ ‬لەعێراقدا دەگۆڕێت‮. ‬
ئینجا ئەگەر سەیری‮ ‬ئەم بەڵێنانە بكەین كە عەبادی‮ ‬لەسەر خۆی‮ ‬كردۆتە ماڵ دەزانین ئەم پیاوە خۆی‮ ‬خستۆتە چ زەلكاوێكەوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌