2017-11-06


له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ بارودۆخی كه‌ركوك تا دێت خراپ تر ده‌بێت و كه‌ركوكییه‌كان له‌م بارودۆخه‌ نیگه‌رانن و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ بوون و روویان له‌ شاره‌كانی تری  كوردستان كردووه‌ ،هاوكات دام و ده‌زگا ئیداری و حكومیه‌كانی ئه‌و شاره‌ په‌ك خراون و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌و گوشاری میلیشیا شیعه‌كان و چه‌كدارانی عێراق كارو ئه‌ركه‌كانی خۆیانیان جێهێشتووه‌ ،بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و خانه‌واه‌كانیان روویان له‌ شارو شاره‌ دێكانی كوردستان كردووه‌.

ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی بۆ كه‌ركوك مه‌حه‌مه‌د كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن تا ئێستا گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك كه‌ 2ئه‌ندام  بێلایه‌نن و 2 ئه‌ندامی تر  یه‌كگرتوون و 9 ئه‌ندامیش له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتین.

 سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر لیستی پارتی گوتی: ئێمه‌ تا كه‌ركوك نه‌گه‌رێته‌وه‌ ده‌ست ده‌ستێكی ئه‌مین ناگه‌رێینه‌وه‌ چونكه‌ هه‌روه‌ك دیاره‌ پارتییه‌كان مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وانن.

سه‌باره‌ت به‌ هێنانی عه‌ره‌به‌ شیعه‌كان بۆ كه‌ركوك مه‌حه‌مه‌د كه‌مال رایگه‌یاند: له‌ شاره‌كانی خوارووی عێراقه‌وه‌ عه‌ره‌بی شیعه‌ مه‌زهه‌ب ده‌هێنرێت و له‌ كه‌ركوك نیشته‌جێ ده‌كرێت و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ناسنامه‌ی باری كه‌سیان ده‌گوازرێته‌وه‌و به‌ دانیشتووی كه‌ركوك له‌ قه‌له‌م ده‌درێن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌