2017-11-06

سەلام عەبدوڵڵا

بەپێچەوانەی‮ ‬فراكسیۆنە عەرەبییەكانی‮ ‬نێو پەرلەمانی‮ ‬بەغدا،‮ ‬فراكسیۆنە كوردیەكان هەمیشە و بەئاشكرا نایەكگرتوویی‮ ‬و بێ بەرنامەیی‮ ‬خۆیان بەرامبەر بەغدا نیشان دەدا كە هەندێكجار دەگەیشتە لێكترازان و تۆمەتباركردنی‮ ‬یەكتری‮. ‬ئەو ناتەباییەی‮ ‬لە هەرێم‮ ‬ڕووی‮ ‬دەدا‮ ‬یەكسەر دەگوازرایەوە بۆ نێو پەرلەمان و بەتوندتر نیشان دەدرا‮.
 ‬ڕەشكردنی‮ ‬سیمای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بە بەردەوامی‮ ‬لەلایەن هەندێك لەو پەرلەمانتارە كوردانەوە بە ئاستێك بوو كە نەك هەر لەنێو پەرلەمان هەڵوێستی‮ ‬دژی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پەرلەمان نیشان دەدا،‮ ‬بەڵكو ئێوارانیش لە كەناڵە عەرەبیەكانی‮ ‬بەغدا زیاتر نەك تەنها بۆ ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بەڵكو ئەو ناتەباییەیان نیشانی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬عێراق دەداو پێشنیاریان دەخستە بەردەم حكومەت كە چۆن بتوانێت دژایەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڵكو چۆن دەست بەسەر سامان و داهاتدا بگرێ و چۆن بتوانێت پێگەی‮ ‬هەرێم بەرامبەر حكومەت لاوازبكات كە بەداخەوە لە هەندێ لەو ئامۆژگاری‮ ‬و پێشنیارانەی‮ ‬ئەوان بۆ بەغدا سەركەوتوو بوون و حكومەت كتومت دژی‮ ‬هەرێم جێبەجێی‮ ‬دەكردن كە بەبڕینی‮ ‬موچەو بودجەی‮ ‬هەرێم دەستپێكرد و ئیدی‮ ‬بەردەوام بوو‮.
 ‬لە بەرامبەریشدا فراكسیۆنە عەرەبیەكانی‮ ‬نێو پەرلەمان كە لە ململانێیەكی‮ ‬تائیفی‮ ‬زۆر سەختدابوون كە مەسەلە دەگەیشتە سەر كورد و مافە دەستوورییەكانی،‮ ‬هەموو پێكەوە‮ ‬یەكدەنگ دەبوون و وەك‮ ‬یەك كوتلە خۆیان دەنواند و پشتگیری‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬خۆیان دەكرد‮. ‬
فراكسیۆنە شیعە و سوننە و مەزهەبی‮ ‬و عەلمانییەكان كە لە هیچ پرسێكدا هاوڕاو هاوهەڵوێست نەبوون لەپرسی‮ ‬كوردا هەموو جیاوازییەكانی‮ ‬خۆیان لەبیر دەبردەوە و بەرامبەرمان وەك پۆڵا سەنگەریان دەگرت‮. ‬
ئێستا دوای‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬9/25‮ ‬دژایەتی‮ ‬نێو پەرلەمان بەرامبەر هەرێم تا دێ زیاتر پەرەدەستێنێ و‮ ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژ بڕیاری‮ ‬تازە دەردەچێت كە هەموو مەبەست لێی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬هەرێمە لەماوەی‮ ‬ئەم‮ ‬14‮ ‬ساڵەدا،‮ ‬ئەوەتا لە ئامادەكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018دا تەنانەت ناوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش وەك هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵ نابات باس لە بودجەی‮ ‬پارێزگاكانی‮(‬شیمال‮) ‬دەكات‮. ‬تازە هەندێك پەرلەمانتاری‮ ‬كورد مەترسیەكانی‮ ‬خۆیان دەردەخەن و دەڵێن ئەم بڕیارانە نا دەستووری‮ ‬و تەنانەت شۆڤێنیە‮.
‬ئێستا ئەو هەڵوێستە چەوتەی‮ ‬خۆیان دێتەوە پێش چاو كە چۆن هەڵوێستیان لە هەرێم دەگرت و پشتیوانی‮ ‬بەغدایان دەكرد و دەنگیان بە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دەدا كە ئێستا لەو ناوچانەی‮ ‬داگیری‮ ‬كردوون تەنانەت زمانی‮ ‬كوردیش قەدەغە دەكات‮. ‬
بەهەرحاڵ ئێستاش كات ماوە گەر هەموو فراكسیۆنەكان بەیەكگرتوویی‮ ‬و وەكو‮ ‬یەك پێكهاتە كار بكەن بۆ گێڕانەوەی‮ ‬بەغدا بۆ حوكمی‮ ‬دەستوور و وتووێژی‮ ‬ئاشتیانە،‮ ‬دەنا هیچ هیوایەكی‮ ‬دیكە لە ئارادا نییەو پەشیمانی‮ ‬لەمەودواش بە دەردی‮ ‬كەس ناخوات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌