2017-11-07

دكتۆرە مەیادە نەجار‮❊‬
لەكاتێكدا ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بەبارودۆخێكی‮ ‬زۆر تایبەتمەند تێدەپەڕێت و نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان بەهەموو توانایەكیانەوە خەریكی‮ ‬گەلەكۆمەكی‮ ‬كردنن دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەم كاتەدا‮ ‬یەكگڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد باشترین‮ ‬ڕێگەچارەیە‮.‬
وەك روون و ئاشكرایە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬زۆرچڕ‮ ‬و پڕ‮ ‬دەتوانێت ئەو ئەركە بەسەركەوتوویی‮ ‬جێبەجێ بكات و جارێكی‮ ‬تر دەرگای‮ ‬گفتوگۆ بۆ گشت لایەنەكان بكاتەوە،‮ ‬چونكە كوردستان ئەمڕۆ بەڕەوشێكی‮ ‬زۆر تایبەتدا تێدەپەڕێت كە دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان لەناوە و دەرەوە خەریكی‮ ‬پلانگێڕان و دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەزموونەكەمانن‮.‬
هەمووشمان دەزانین كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەیەكەم رۆژی‮ ‬دامەزراندیەوە هەتا ئەمرۆ دەرگای‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬بۆ گشت لایەنەكان كراوەبووە و بەگشتی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هەموو بیروباوەرە جیاوازەكان كردووە،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستان هەمیشە كاری‮ ‬لەسەر بەهێزكردن و پتەوكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژوو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمووهەولێكی‮ ‬یەكخستنی‮ ‬ناو مالی‮ ‬كوردبووە،‮ ‬تەنیا ئامانجیشی‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هەولەكان بووە بۆ‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬ئەم وولاتە‮.‬
لە ئێستاشدا وەك دەیبنین هەمووان چاویان لە دەستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬یە كە لە لەم هەل و مەرجەدا جەخت لە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬لەنێو ماڵی‮ ‬كوردستان بكاتەوە،‮ ‬چونكە وەك دەزانین بەهۆی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەوشەی‮ ‬كە رووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬ئەمڕۆ چەندین مەترسی‮ ‬رووی‮ ‬لە هەرێمەكەمان كردووە،‮ ‬سەرجەم دوژمنەكانی‮ ‬گەلەكەمان دژی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬یەكیان گرتووە،‮ ‬ئەمەش وادەكات كە هەریمی‮ ‬كوردستان لەقۆناغێكی‮ ‬زۆر ئاڵۆزدا كارەكانی‮ ‬بەڕێ بكات‮.‬
ئەوەی‮ ‬لێرەدا دەبێت ئاماژەی‮ ‬پێبكەین و ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەموومانە دەبێت بیزانین ئەوەیە كە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬ئەركێكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬دەكەوێتە سەرشان لە بنیادنان و كاراكردنی‮ ‬گیانی‮ ‬برایەتیە لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا،‮ ‬هەروەها زۆربەی‮ ‬هاولاتیانیش لەو باوەرەدان كە سەرۆكی‮ ‬حكومەت لەم هەنگاوەیدا سەركەوتوو دەبێت‮. ‬هەرچەندە ئاڵۆزی‮ ‬زۆر هەیە بەتایبەتی‮ ‬ئێستا نەیارانی‮ ‬كورد هەموو هەوڵێكیان هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دروستكردنی‮ ‬گیانی‮ ‬دووبەرەكیە لەنیوان لایەنەكاندا‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬شانازییە و شایەنی‮ ‬خۆشحاڵییە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬زۆر بەكارامەیی‮ ‬دەتوانێت لەم قۆناغەدا كار لەسەر ئەم هەنگاوە بكات چون پێشتر سەرۆكی‮ ‬حكومەت توانی‮ ‬یەكەم حكومەتی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2006 ‮ ‬دروست بكات لەدوای‮ ‬زیاتر‮ ‬لە دە ساڵی‮ ‬دوو ئیدارەیی،‮ ‬كاتیك كە كوردستان بەقۆناغێكی‮ ‬زۆر تایبەتیدا تێپەڕدەبوو ئێستاش هەموومان لەو باوەرداین كە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر سەركەتوانە ئەم پرۆسەیە جێبەجی‮ ‬دەكات كە خۆی‮ ‬لەدروستكردنەوە و‮ ‬یەكخستنی‮ ‬نیوماڵی‮ ‬كورد دەبینەوە،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر هەنگاوێكە بۆ دروستكردنەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كە ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستە،‮ ‬لەو باوەڕەداین كە لەنزیكترین كاتدا مژدەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەسەر ئەم قۆناغە هەستیارەدا دەیبنین‮.‬
‮❊ ‬سەرۆكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئاریانا

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌