2017-11-07

سەنار شێرۆكی
ئەگەر بێت و لێكدانەوەیەك لە بارەی‮ ‬دەستوورەكان بكەین دوو جۆر دەستور لە بارەی‮ ‬نوسینەوە هەن كە لەوانە دەتوانین بڵێن نوسراو نەسراو كە بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬تەنیا‮ ‬یەك وڵات لە كاتی‮ ‬ئێستادا هەیە كە دەستوری‮ ‬نەنوسراوی‮ ‬هەیە كە ئەویش بە پێی‮ ‬بریارەكانی‮ ‬دادگا و قەزا و عورفی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬ئیدارە دەكرێت ئەویش وڵاتی‮ (‬بەریتانیا‮)‬یە كە تاكو ئێستا دەستووری‮ ‬نوسراوی‮ ‬نییە وەكو دەقێكی‮ ‬نوسراو‮.‬
بەوڵام دەستورەكان لە سەر چۆنیەتی‮ ‬هەموار كردنەوەی‮ ‬بە دوو جۆری‮ ‬مەرن‮ ‬یان نەرم و‮ (‬جامد‮ ‬یاخود بەستەڵە‮) ‬دابەش دەكرێت واتە دەستوری‮ (‬مەرن‮) ‬یاخود نەرم،‮ ‬بەو دەستورانە دەوترێت كە هەمواركردنەوە‮ ‬یان گۆڕینیان وەكوو‮ ‬یاسایەكی‮ ‬وەزعی‮ ‬دەبیت كە لە لایەن دەزگایەكی‮ ‬یایانانەوە دانراوە بەڵام دەستوری‮ (‬جامد‮) ‬پەیوەستە بە كۆمەڵەك لە كۆت و بەند كە دەبیت بە كۆمەڵەك رێسای‮ ‬تایبەتی‮ ‬وە تێپەر بكات بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانرێت،هەموار بكرێتەوە و دەستوری‮ ‬عێراقیش لەو دەستورانەیە كە لە ساڵی‮ ‬2005 ‮ ‬لە لایەن هەموو چینەكانی‮ ‬عێراق بڕیاری‮ ‬لە سەر دراوە‮.‬
تاچەند گۆڕینی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق واقعییە؟
لە بەندی‮ ‬شەشەم،‮ ‬بابەتی‮ ‬حوكمە كۆتایی‮ ‬و ئینتیقالیەكان‮ ‬،‮ ‬بەشی‮ ‬یەكەم مادەی‮ ‬126 هاتووە‮:" ‬
یەكەم‮: ‬سەرۆك كۆمارو ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران پێكەوە‮ ‬یان پێنج‮ ‬یەكی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران مافی‮ ‬پێشنیاركردنی‮ ‬هەمواركردنی‮ ‬دەستووریان هەیە‮"‬
ئەو بابەتە دیارە و دەكرێت بە پێی‮ ‬ئەو مادەیە پێشنیاری‮ ‬هەموار كردنەوەی‮ ‬دەستور بكرێت بەڵام ئەگەر بەو قۆناغەشدا تێپەڕ‮ ‬بكات‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەم لە و دەستورەدا روبەرو دەبیتەوە كە لە ماددەی‮ ‬دووەمی‮ ‬حوكمە كۆتاییەكاندا هاتووە‮:" ‬دووەم‮: ‬نابێت ئەو بنەما بنەڕەتیانەی‮ ‬لە بەندی‮ ‬یەكەم و ماف و ئازادیانەی‮ ‬بەندی‮ ‬دووەم كە لەم دەستووردا هاتوون هەمواربكرێن مەگەر پاش دوو خولی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ترو بە‮ ‬ڕەزامەندی‮ (‬3/2‮)‬ی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران لەسەری‮ ‬و‮ ‬ڕازیبوونی‮ ‬گەل لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬گشتیەوەو پەسەندكردنی‮ ‬سەرۆك كۆمار لەماوەی‮ ‬حەوت‮ ‬ڕۆژد‮ " ‬كە واتە لێرەدا ئەگەر بەو قۆناغانەش تێپەڕ‮ ‬بكات دەبیت‮ ‬ڕەزامەندی‮ (‬3/2‮)‬ی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران لەسەر بیت هەر بۆیەش‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە دەبیت دەستور بخرێتە راپرسییەوە و سەرەرای‮ ‬ئەوەش ئەگەر هاتوو لە راپرسی‮ ‬دەرچوو دەبیت لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەند بكرێت‮.‬
لە هەموو ئەو بابەتانە گرینگتر لە‮ :" ‬مادەی‮ ‬126 ‮ ‬بڕگەی‮ ‬چوارەمدا هاتووە‮: ‬نابێت هیچ هەمواركردنێك لەو ماددانەی‮ ‬دەستووردا ئەنجام بدرێت كە دەبێتە هۆی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬ئەو دەسەڵاتانەی‮ ‬هەرێمەكان كە ناكەونە سنووری‮ ‬دەسەڵاتە تایبەتەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬فیدرالیەوە تەنیا بە‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬پەیوەندیدار و‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬گشتیەوە‮".‬كە واتە هەموار كردنەوەی‮ ‬دەستور بە بێ هەرێمی‮ ‬كوردستان مومكین نییە‮.‬
هەر بۆیەش لە كاتی‮ ‬دانانی‮ ‬دەستوور سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد ئەو دەستورەی‮ ‬سەرەرای‮ ‬ئەو هەموو كاریگەرییانەی‮ ‬كە لە لایەن حكومەتی‮ ‬تایفی‮ ‬شیعی‮ ‬هەبووە بە باشی‮ ‬دارێژراوە كە بەرگری‮ ‬لە مافی‮ ‬كورد بكات حكومەتی‮ ‬هەرێم تاوەكوو ئێستا توانیویەتی‮ ‬ئەركی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬خۆی‮ ‬لە زۆر بواردا لە بەرانبەر دەستور جێبەجی‮ ‬بكات و ئەو هەنگاوەی‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬هەرێیم لە بەرانبەر بریاردان لە سەر گشتپرسی‮ ‬هەیبووە بە ئاشكرایی‮ ‬لە دەستور ئاماژەكانی‮ ‬روونە وماف و ئازادییەكانی‮ ‬هەر گەڵەك شتەك نییە كە حاشای‮ ‬لێبكرێت و هەر لە سەر ئەو بناغەیەشەوە حكومەتی‮ ‬هەرێم لە هەموو بوارەكان هەنگاوی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬ناوە و راپرسی‮ ‬ئەو كارتە بە هێزەیە كە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەدەستەوەیەتی‮ ‬وە دەتوانێت كاری‮ ‬لە سەر بكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌