2017-11-08

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە ڕۆژی یەكشەممەوە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەزگاكان دابەش دەكرێت.

1-ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 12/11/2017، مووچەی (خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی) و مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان

- وەزارەتی كارەبا

- وەزارەتی پلاندانان

- دیوانی چاودێریی دارایی

- ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

- دەستەی ژینگە

- دەستەی وەبەرهێنان

- دەستەی مافی مرۆڤ

- دەزگای مین

- دەستەی دەسپاكی

- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

2- ڕۆژی دووشەممە بەرواری 13/11/2017، مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن

- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

3- ڕۆژی سێشەممە بەرواری 14/11/2017، مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی

- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

- مووچەی (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

4- ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 15/11/2017، مووچەی مانگی 8ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی داد

- ئەنجوومەنی دادوەری

- سەرۆكایەتیی هەرێم

- سەرۆكایەتیی پەرلەمان

- سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌