2017-11-08

 شاخەوان برایم عەبدوڵڵا 

لە دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش،‮ ‬زۆرترین چاوەكان لەسەر سوپای‮ ‬عێراق بوون بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت بەشێكی‮ ‬زۆر لە خاكی‮ ‬عێراق لە چنگی‮ ‬داعش رزگار بكات،‮ ‬بەڵام رۆژ دوای‮ ‬رۆژ لەبەردەم داعشدا سوپای‮ ‬عێراق و هێزەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬دووچاری‮ ‬شكستدەبوونەوە،‮ ‬دەرئەنجام فەتوایەكی‮ ‬سیستانی،‮ ‬دروستبوونی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬كە لە بنەڕەتدا ئەو فەتوایە پڕۆژەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەربازیی‮ ‬مەزەهەبی‮ ‬بوو،‮ ‬لەژێر تایتلی‮ ‬بەرگریكردن لە خاك و گەلانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هێزێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬دامەزرێندرا،‮ ‬یەكێك لە مەترسییەكانی‮ ‬ئەو حەشدە مەزهەبییە،‮ ‬ئەوە بوو هەر زوو،‮ ‬عێراق لە پەرلەماندا‮ ‬یاسای‮ ‬بۆ دەركرد،‮ ‬واتە لە پاڵ سوپا،‮ ‬ئەویش وەك هێزی‮ ‬بەرگریكار لە گەلانی‮ ‬عێراق ناسێندرا،‮ ‬ئەمەش رێگر دەبێت هاوپەیمانێتی‮ ‬لە دژی‮ ‬دروستبكرێت،‮ ‬چونكە عێراق،‮ ‬وەك هێزی‮ ‬یاسایی‮ ‬ناساندووێتی،‮ ‬هەموو ئەوانەش لە تەك دەسەڵاتی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراقدا روویاندا،‮ ‬سوپا بە ئەنقەست لاوازكرا،‮ ‬تاكو هێزێكی‮ ‬میلیشیایی‮ ‬وەك حەشد دروستبكرێت،‮ ‬سەرئەنجام دروستكرا و لە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬یەكسەر بە بەرچاوی‮ ‬ئەمەریكاوە،‮ ‬تێكەڵ بە كاروباری‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬بە هێرشكردنە سەر گەلانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێستا حەشد‮ ‬غرور بووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬مووسڵی‮ ‬كرد و كەركووك و چەند ناوچەیەكی‮ ‬دیكەشی‮ ‬داگیركردن،‮ ‬تەنانەت هیچ حیسابێك بۆ ئەمەریكاش ناكەن و كۆی‮ ‬ئەو چەكانەی‮ ‬لە ژێردەستیاندایە،‮ ‬هی‮ ‬ئەمەریكان و سەرباری‮ ‬هۆشدارییەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بەڵام هێشتا چەكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە بەرانبەر پێشمەرگە بەكاردەهێندرێت و خەڵكی‮ ‬سڤیلی‮ ‬كەركووك و خورماتوو و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێ ئەشكەنجە دەدرێت و دەكوژرێت،‮ ‬بۆیەش پێشبینی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬لە چەند مانگی‮ ‬ئایندەدا كردەوەگەلێكی‮ ‬زۆر خراپتر لەوەی‮ ‬ئێستایان ئەنجامبدەن تا خۆیان لەسەر گەلانی‮ ‬عێراق بەتایبەتی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد فەرز بكەن،‮ ‬ئەمەش بۆ چاوترساندن و سەرخستنی‮ ‬پڕۆژە سیاسییە مەزهەبییەكە‮. ‬ لەكاتێكدا حەشد تەواو لەژێر كاریگەری‮ ‬ئێراندایە،‮ ‬واتە رووەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬پاسدارانە،‮ ‬ئەمەش هاوكاتە كە ئەمەریكا دژی‮ ‬ئێران لە هەوڵی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬كردەییدایە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬ئێستا دەیەوێت لە خاڵی‮ ‬یەكەمدا سوپای‮ ‬پاسداران تەواو وەك هێزێكی‮ ‬تیرۆریست بناسێنێت،‮ ‬پاشان بە هێواشی‮ ‬دەستبخاتە ناو كاروباری‮ ‬ئێرانەوە تا ئاستی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئێرانیش دەبێتە پارووێكی‮ ‬ئاسان و وەك رژێمەكەی‮ ‬سەددام،‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كەمدا كۆتایی‮ ‬پێدەهێنێت،‮ ‬بەڵام ئەو پەلەییەی‮ ‬كە خەڵك هەیەتی،‮ ‬ئەمەریكا نییەتی،‮ ‬چونكە ئەمەریكا ئەو كارە وەك پڕۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ماوەدرێژ ئەنجامدەدات،‮ ‬واتە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكان لە ئێستادا باكی‮ ‬بەوە نییە،‮ ‬حەشد و پاسداران چی‮ ‬دەكەن و چی‮ ‬ناكەن‮! ‬تەنیا كردەوەكانیان دێكیۆمێنت دەكات تا كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكاریان دەهێنێت،‮ ‬بەڵام لە زهنی‮ ‬ئەمەریكادا،‮ ‬ئەوە بڕاوەتەوە كە خاڵێكی‮ ‬رەشن و دەبێت لایانبدات،‮ ‬هەڵبەت بەگوێرەی‮ ‬كۆمەڵێك رەهەندی‮ ‬سیاسی،‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئابڵۆقەی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و بەتایبەتیش هەواڵگرییەوە‮. ‬ حەشد چونكە ئێرانی‮ ‬لە پشتە و بە‮ ‬یاساش رێكخراوە و هێزێكی‮ ‬گۆشكراویشە بە ترادیسیۆنی‮ ‬خێڵ و مەزهەبەوە،‮ ‬هەر زوو دووچاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬كۆمەڵێك‮ ‬غروری‮ ‬دیكە و كردەوەی‮ ‬نامرۆیی‮ ‬دەبێت،‮ ‬هاكە ویستیان دەسەڵات بگرنە دەست،‮ ‬ئەمەش وا دەكات تەنانەت نێوانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬كە ئەمەریكا پاڵپشتیكارێتی‮ ‬و نێوانی‮ ‬مەزهەبچییەكان،‮ ‬واتە پیاوە مەزهەبییەكانی‮ ‬پاشكۆی‮ ‬تاران،‮ ‬كە ئێران هانیاندەدات تێكچێت لەسەر خەونی‮ ‬مانەوە لە دەسەڵات و خەونی‮ ‬گەیشتن بە دەسەڵات،‮ ‬ئەوەش لە ئێستادا خەریكە ئاماژەكانی‮ ‬دەردەكەون،‮ ‬ئەوەتا دەگوترێت نابێ حەشد بەشداری‮ ‬هەڵبژاردن بكات،‮ ‬بەڵام ئەوان دەیانەوێت وەك رێكخراوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬بەشداری‮ ‬بكەن،‮ ‬یانی‮ ‬خەونی‮ ‬گەیشتن بە دەسەڵاتی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬لە پاڵ دەسەڵاتی‮ ‬سەربازی،‮ ‬هەر بۆیە ئەمە خاڵی‮ ‬بەهێز دەبێت لەوەی‮ ‬ئەمەریكا ترسی‮ ‬لێ بنیشێت و بەڕاستی‮ ‬حیساب بۆ حەشد بكات،‮ ‬خۆ ئەگەر ئەمەریكا و بەرگری‮ ‬پێشمەرگە نەبایەن،‮ ‬بێشك حەشد چاوی‮ ‬لە لەشكركێشی‮ ‬زیاتر هەبوو بۆ ناو خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەخشەیەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش دایناوە بیسڕێتەوە،‮ ‬ئەمەشی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بڵێت دەتوانین سنوورەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش ببەزێنین،‮ ‬بەڵام ئێمە نازانین،‮ ‬داخوا لە ژێرەوە،‮ ‬ئەمەریكا چ هۆشدارییەكی‮ ‬داوەتە عێراق،‮ ‬ئەگەر حەشد سنووری36 ‮ ‬ببەزێنێت،‮ ‬چارەنووسی‮ ‬چی‮ ‬دەبێت‮!‬ حەشد بەهێزتر دەبێت و ئاستی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬زیاتر دەبن،‮ ‬هاوكات تەداخول لە كاروباری‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬عێراقیشدا دەكات،‮ ‬واتە بە هەموو شێوەیەك،‮ ‬ئەگەری‮ ‬ئەوە زۆرە،‮ ‬وەك دەوڵەتێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناو عێراق دەربكەون،‮ ‬تاكە هێز بتوانێت رووبەڕوویان بێتەوە پێشمەرگە دەبێت،‮ ‬هەڵبەت بەپاڵپشتی‮ ‬ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان،‮ ‬هەموو ئەو شتانە وا دەكەن،‮ ‬ئەو هێزە مەزهەبییە،‮ ‬هەتا دەسەڵاتەكانی‮ ‬فراوانتر بێت،‮ ‬ئەوەندەیتر چارەنووسی‮ ‬ناروونتر دەبێت،‮ ‬بەو مەرجەی‮ ‬ئەمەریكا دەست لە عێراق بەرنەدات،‮ ‬خۆ ئەگەر عێراق لە لایەن ئەمەریكاوە فەرامۆشبكرێت،‮ ‬رێك حەشد دەسەڵات دەگرێتەدەست،‮ ‬چونكە ئەو هێزە پێكهاتەكەی‮ ‬لە هەناوی‮ ‬ئەو كۆمەڵگە حێڵەكی‮ ‬و شەڕخوازییەی‮ ‬عێراقەوە سەریهەڵداوە و هیچ نامۆییەك لەنێوان حەشد و كۆمەڵگەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬عێراقیدا بەدیی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬واتە حەشد‮ ‬یانی‮ ‬بیركردنەوەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬عێراقییە شیعەكان،‮ ‬ئەو گرووپە زۆرەی‮ ‬عێراق،‮ ‬پێیوایە قوربانییە و دەبێت تۆڵەی‮ ‬حوسێن لە سوننە و كورد و هەتا ئەمەریكا و ئیسرائیلیش بكرێتەوە،‮ ‬لەكاتێكدا ئەوان خۆیان پێ قوربانییە،‮ ‬كەچی‮ ‬لە زاكیرەیاندا دەخوازن،‮ ‬خەڵك بكەنە قوربانی،‮ ‬دەخوازن خۆی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬قانون بن و هەرچی‮ ‬بیانەوێ لە رێگەی‮ ‬چەكەوە‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬واتە بەرانبەرەكەیان،‮ ‬وەك نێچیرێك دەبینن،‮ ‬ئەمەش پەیوەندی‮ ‬بەو بارە دەروونییە نەخۆشەوە هەیە كە هێزی‮ ‬مەزهەب،‮ ‬كاریگەری‮ ‬قووڵی‮ ‬لەسەر داناوە،‮ ‬بەڵام هەموو ئەوانە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمەریكا ئەو گرووپە بخاتە ناو لیستی‮ ‬تیرۆرەوە،‮ ‬ئەوەتا ئێستا كۆنگرێسی‮ ‬ئەمەریكا دەیەوێت دوو باڵی‮ ‬ناو حەشد،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬عەسائیبی‮ ‬ئەهلی‮ ‬حەق،‮ ‬بخاتە ناو لیستی‮ ‬تیرۆرەوە،‮ ‬دەكرێ ئەوە سەرەتایەك بێت بۆ ئایندەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌