2017-11-08

عەبدولقادر كەڵهۆڕ

 لەوكاتەی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق رەتیدەكاتەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬رژدن لەسەر ئەوەی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬تەوژمی‮ ‬شەڕ‮ ‬و كوشتاریان لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ دژ بە داعش،‮ ‬بگەنە نێو پەرلەمان و بەشداری‮ ‬بكەن لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتوی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬كە بڕیارە لە ئایار‮- ‬مایۆی‮ ‬داهاتوو ئەنجام بدرێت‮. ‬ جێی‮ ‬زانینە‮ ‬38 ‮ ‬ملیشیای‮ ‬شیعەی‮ ‬چەكدار،‮ ‬بەنیازن بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن،‮ ‬هاوكات كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬پشتڕاستی‮ ‬كردووەتەوە تەنیا‮ ‬115 ‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەتوانن،‮ ‬بچنە نێو هەڵبژاردنەكانەوە‮. ‬هاوكات ئاماژەیداوە كیانە سیاسیە شیعەكان خاوەن میلیشیای‮ ‬ئاكتیڤن لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیع‮. ‬پشتڕاستكردنەوەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬ئەو میلیشیایانە لە كاتێكدا دێت كە حەیدەر عەبادی‮ ‬چەند جارێك و لە بۆنەی‮ ‬جیاجیادا دووپاتی‮ ‬كردووەتەوە كە نابێت میلیشیاكان بەشداری‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا بكەن‮. ‬بەو دواییانەش عەبادی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دووپاتكردەوەوو گوتی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬نێو حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئەگەر نیازیان وایە بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬داهاتوو بكەن پێویستە دەستبەرداری‮ ‬چەك هەڵگرتن ببن‮.‬ تەنیا دڵنەواییە لە هەمبەر تێروانینەكانی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆ كوەزیران،‮ (‬ئەمیر كینانی‮) ‬سەركردە لە رەوتی‮ ‬سەدر دووپاتیكردەوە،‮ "‬ناكرێت تێڕوانیەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬جێەجێبكرێت كە دەڵێت نابێت سەركردەكانی‮ ‬ملیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬پەرلەمان بكەن‮". ‬گوتیشی‮ "‬ئەو پەیامەی‮ ‬عەبادی‮ ‬تەنیا بۆ دڵنەوایی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و ناوچەكەیە،‮ ‬كە ترسیان لە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەپێچەوانەوە چاوەڕوان دەكەم هەموو سەركردەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكان بكەن‮".‬ لە دیوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەو پرسە چاودێرە سیاسیە عێراقیەكان پێان وایە،‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەهۆی‮ ‬شەڕوكوشتار لەگەڵ دەولەتی‮ ‬ئیسلامی‮(‬داعش‮) ‬كێرڤی‮ ‬جەماوەری‮ ‬روو لە گەشەسەندنە و هێزەكانی‮ ‬ناوچەكەو هەرێمەكەش خستویانەتە نێو حیساباتی‮ ‬خۆیان‮. ‬چونكە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬خۆی‮ ‬وەك هێزێكی‮ ‬هاوتەریبی‮ ‬حكومەت دەرخست‮. ‬ئەوەش وادەكات ناكۆكی‮ ‬بكەوێتە نێوان حكومەت و سەركردەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮.‬ جێی‮ ‬بیرهێنانەوەیە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬عێراق و شام دەستی‮ ‬بەسەر سێیەكی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراقدا گرت،‮ ‬لە مانگی‮ ‬تەموزی2014 ‮ ‬بە فەتوایەكی‮ ‬مەرجەعیە بڕایر لەسەر پێكهێنانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬درا‮. ‬دواتر لە كانونی‮ ‬دووەمی2016 ‮ ‬ئەنجومنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬عێراق دەنگی‮ ‬لەسەر‮ ‬یاسایەكدا،‮ ‬بەهۆیەوە میلیشیای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لكێنران بە هێزە ئەمنیەكانی‮ ‬عێراق‮. ‬ئەوكاتیش عەبادی‮ ‬دووپاتیكردەوە كە نابێت چەك هەڵگرتن‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتدا بێت‮.‬ چاودێران پێیانوایە میلیشیای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەهۆی‮ ‬بەشداربوونیان لەشڕ‮ ‬و كوشتار لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬رژدن لەسەر كاریگەربوونیان لەسەر پرۆسەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬چوونە نێو پەرلەمان و بەشداریكردنی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬پەرلەمان‮. ‬ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرنجە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دروشمی‮ ‬تائیفی‮ ‬بەرزكردۆتەوە و هەوڵدەدات رۆڵی‮ ‬سەربازی‮ ‬خۆی‮ ‬بگواستێتەوە نێو ململانێی‮ ‬سیاسی‮.‬ پێویستییەكانی‮ ‬قۆناغەكە ئەوانەی‮ ‬لە حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆ كوەزیرانەوە نزیكن وای‮ ‬دەبینن قۆناغەكە زیاتر پێویستی‮ ‬بە بونیادنانەوەی‮ ‬دامودەزگە حكومی‮ ‬و ئەمنیەكان هەیە‮.‬ هەندێك پێیانوایە میلیشیای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بوونەتە بەشێك لە سیستەمی‮ ‬ئەمنی‮ ‬عێراق و مافی‮ ‬بەشداربوونیان لە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردندانیە‮. ‬لەمبارەوە‮ (‬عەلی‮ ‬عەلاق‮) ‬پەرلەمانتاری‮ ‬حزبی‮ ‬دەعوا گوتی‮: "‬عەبادی‮ ‬نیازی‮ ‬وایە قانونی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئاكتیڤ بكات،‮ ‬كە بە پێی‮ ‬قانونەكە بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و كوتلە سیاسیەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬خاوەن میلیشیای‮ ‬چەكدار بەندە بە چەكدانانیان‮. ‬ جێی‮ ‬سەرنجە تاكو ئێستا ئێران بە تەواوەتی‮ ‬پاڵپشتیی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كردووە،‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكاش ئەم راستییە دەزانێت‮. ‬بەڵام پرسیارێك لێرەدا دێتە ئاراوە،‮ ‬ئایا؟ مەرجەعیەی‮ ‬باڵای‮ ‬شیعەكان رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبینێت؟ دەتوانێت میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە فەتوایەك رازی‮ ‬بكات و چەك دابنێن و بچنە نێو پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق؟‮. ‬لە بەرانبەریشدا سەركردەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەوانە،‮ (‬ئەحمەد ئەسەدی‮) ‬رەتیكردەوە كوتلە سیاسیەكانی‮ ‬نێو حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬باڵی‮ ‬سەربازییان هەبێت‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە قانونی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەموو میلشیاكانی‮ ‬لكاندووەتەوە بە دەزگە ئەمنیەكان‮.‬ ئەوەی‮ ‬لە ئەرزی‮ ‬واقیعدا روودەدات شتێكی‮ ‬دیكەیە،‮ ‬عەبادی‮ ‬راستە بۆ بەرزبوونەوەی‮ ‬كێرڤی‮ ‬كابینەی‮ ‬حكومەتەكەی‮ ‬میلشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬وەك هاوپەیمانێك بۆ زاڵبون بەسەر دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عێراق و شام بەكارهێنا،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەو راستییە دەزانێت بەشداری‮ ‬پێكردنی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬میلشیای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬واتە شكستهێنانی‮ ‬عەبادی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬بۆیە پێی‮ ‬باشە هاوپەیمانەكانی‮ ‬مەیدان هەر لە مەیدانی‮ ‬سەربازی‮ ‬بمێنەوەو نزیك نەكەونەوە لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬چونكە بێگومان لە زیانی‮ ‬ئەو دەشكێتەوە‮.‬ لە بەرانبەردا سەركردەكانی‮ ‬میلیشیای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تاچەند بەو تێڕوانینەی‮ ‬عەبادی‮ ‬رازین؟‮. ‬ئەوانیش لە رێگەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەربازییانەوە لە بەشداریكردنیان لە جەنگی‮ ‬دژبە دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عێراق و شام دەیانەوێت پێگەیەكی‮ ‬بەهێز لە نێو پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق بەدەست بهێنن‮.‬ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بەدرێژایی‮ ‬مێژوو هەر جارێ كورد داوای‮ ‬مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردبێ سەركوت كراوە نەژاد گەزنەیی كەمێك دەگەرێینەوە بۆ پێش‮ ‬25‮ ‬ئەیلول كورد چی‮ ‬بوو؟ كێ بوو؟‮. ‬گەر سەیری‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بكەین لەنێویشیان دوو حیزبی‮ ‬دەسەڵاتدار و دەست رۆیشتویی‮ ‬كوردستان‮ (‬پ.د.ك)و‮(‬ی‮.‬ن.ك‮) ‬تاكی‮ ‬كورد و كوردستانیان و جیهان بەگشتی‮ ‬ئەو راستیە باش دەزانن كەوا لەم پارچەی‮ ‬كوردستان ئەم دوو حیزبە كوردستان بەرێوەدەبەن لە حوكمەت و گشت ئۆرگان و پێگە و ئاستەكانی‮ ‬حوكمەت هەردووكیان وەكویەك موشتەرەكن هیچ‮ ‬یەكێكیان لەوەی‮ ‬تر دەسەڵاتیان زیاتر نییە‮.‬ زۆر دوور ناكەوینەوە كاتێ بریار لە ریفراندۆم درا،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬بەتەنیا ئەو هەنگاوەی‮ ‬نەناوە،‮ ‬یەكیەتیش بەتەنیا نەبوە،‮ ‬بەڵكو لە كۆبونەوەیەك گشت حیزب و لایەن و پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان ئەم بریارەیاندا و رۆژی‮ ‬25‮ ‬ئەیلولیان وەكو رۆژی‮ ‬دەنگدان و گشت پرسی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان بە تەواوی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمیش دیاری‮ ‬كرا‮. ‬خۆشمان بینیمان وبیستمان كەوا كورد لە چ پێگەیەكی‮ ‬بەرز و شەرەف دابوو هەڵبەتە ئەمەش هۆكارەكەی‮ ‬دەست لەنا و دەست و هاوهەڵوێیستی‮ ‬و ئەو‮ ‬یەك دەنگیەی‮ ‬حیزب و لایەنە سیاسیەكان بوو‮. ‬لەراستیدا ئەو‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و هاوهەڵوێستیە گروتینێكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬دابوو بە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان لە سنورەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە خاك و گەڵ و كەرامەت و شەرەفی‮ ‬ئەم گەلە،‮ ‬تاكی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬لەدڵەوە هەستی‮ ‬نیشتیمان و خاك و وڵاتی‮ ‬لەدڵدا رەگی‮ ‬داكوتابوو،‮ ‬خەوڵك ورەی‮ ‬بەرز بوو،‮ ‬پێشمەرگە بەرگری‮ ‬توندو ورە بەرز بوو،‮ ‬گشت خەڵكی‮ ‬كوردستان بە بەرپرس و حیزب و لاینە سیاسیەكان و هەموو پێكهاتەكان بەهەستیێكی‮ ‬نیشتیمان پەروەری‮ ‬رۆیشتن بەرەو سندوقی‮ ‬دەنگدان و دەنگیان بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬دا تا رۆژی‮ ‬26‮ ‬ئەیلول هیچ كەیس و ولاتێك و گەل‮ ‬و نەتەوەیەك نەی‮ ‬توانی‮ ‬ئیرادە و شكۆی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كورد بشكێنی‮ ‬بێگومان ئەمە هۆكارەكەی‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك قسە و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬گشت كوردستانیان بوو بە تەواوی‮ ‬حیزبەكانەوە‮.    ‬ بۆچی‮ ‬خەونی‮ ‬گەل و نیشتیمان درێژەی‮ ‬كێشا؟ هەریەكە لە ولاتانی‮ ‬عێراق و ئێران و توركیا بە گەلەكۆمییەك هەڵسان بەسزادانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چەندین سزای‮ ‬قورس قورسیان بەسەر ئەم گەلە سەپاند،‮ ‬تەنیا لەبەرئەوەی‮ ‬داوای‮ ‬مافێكی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆی‮ ‬كردوە وەكوو گشت گەلانی‮ ‬تری‮ ‬جیهان‮. ‬بێگومان وەنەبێ سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد چاوەروانی‮ ‬ئەوە بوبێت‮ ‬كەوا ئەو وڵاتانە و گشت جیهان بێن و بڵێن فەرموو ئەوە مافی‮ ‬ئێوەماندا‮. ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬چاوەروانی‮ ‬گشت ئەم سزا و هەڵویستانە بوو‮. ‬بەڵام كوردەواری‮ ‬خۆمان جوانی‮ ‬فەرموە دەڵێ‮ "‬هێز لە‮ ‬یەك گرتن دایە‮" ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسیش باوەری‮ ‬بەمە بوو شەری‮ ‬ئیرادەی‮ ‬دەكرد بێگومانیش ئەوە شكی‮ ‬تیا نیە كەوا جیهان بێدەنگ نەدەبوو لەبەرامبەر ئەم سزایانە و ئەو ئابلوقەی‮ ‬سەر كوردستانیان دەشكاند‮. ‬بەڵام داخی‮ ‬گرانم بەدرێژای‮ ‬سەدەكانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬هەر جارێ كورد هەوڵی‮ ‬هەستانەوە و پێشكەوتنی‮ ‬دابێ هەندێك ناحەز و تێكدەر و نابەرپرسیار و دەستێكێ چەپەڵ و خیانەت كار بەرەو دواوەی‮ ‬بردووە‮. ‬ئەوەی‮ ‬لە61/10 ‮ ‬لە كەركوك رویردا كارەساتێكی‮ ‬گەورە بوو پێچەوانەی‮ ‬ویژدان و‮ ‬هەستی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكیەتی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد و خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬كاریگەری‮ ‬هەبوو لەسەر هیوا و ئاواتی‮ ‬پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەوڵدانێك بوو بۆ شكاندنی‮ ‬شكوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها بووە جێگای‮ ‬پرسیار لە نێو كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و دۆستەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەرامبەر ئەم كارەساتە دەبێ رووداوەكان وەكو خۆیان بخوێنرێنەوە و ناكرێ رەفتاری‮ ‬خیانەت كاری‮ ‬چەند كەسێكی‮ ‬نێو باڵێكی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆ بكرێتە هەڵوێست و رەفتاری‮ ‬تەواوی‮ ‬حزبەكە‮. ‬لەكاتێكدا ئەو چەند كەسە خیانەتكارە بەناو دیارن و بەپەنجەی‮ ‬دەست دەژمێرێن‮. ‬بۆیە پێویستە خەڵكی‮ ‬كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەكو خۆی‮ ‬برینەكە دەستنیشان بكەن و رێگربن لە تەشەنەكردنی‮ ‬فیتنە و ئاگر لەنێو تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان چونكە ئەم دیدگایە تەنها دوژمن و داگیركەران لێی‮ ‬سوود مەندن‮. ‬ئێستا زیاد لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬و‮ ‬یەك بریارەی‮ ‬خەلك و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تەنیا بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬ئێمە سەردەكەوین‮. ‬هەمووشمان بینیمان،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬جیاوازییەكانی‮ ‬نێوان سوونە و شیعە و ئیران و توركیا و عێراق،‮ ‬بەڵام بەرامبەر دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموویان‮ ‬یەكدەنگ بە هاوكاری‮ ‬دەستێكی‮ ‬ناخۆ گەلەكۆمەیان لەسەر داوای‮ ‬رەوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان كرد و توانیا گورزی‮ ‬خۆیان بوەشێنن‮. ‬با ئێمەش‮ ‬یەك دەنگبین بۆ ئەوەی‮ ‬سەربكەوین،‮ ‬ئێستا كاتی‮ ‬تاوانباركردنی‮ ‬یەكتری‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو كاتی‮ ‬یەكدەنگیە،‮ ‬خەریكە ولاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ (‬ئیران،‮ ‬عێراق،‮ ‬توركیا‮) ‬ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و خودی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بەش بەش دەكەن و پەرتەوازەمان دەكەن‮. ‬با كوردستان‮ ‬یەك ماڵ و‮ ‬یەك هەڵوێست بێت،‮ ‬با پارێزەری‮ ‬كوردستان پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان بێت،‮ ‬با شكۆ و ئیرادەمان زۆر بەرز بێت،‮ ‬با‮ ‬یەك دەنگ بین بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمەش بە ئاواتی‮ ‬چەندین ساڵەمان بگەین،‮ ‬با هەموو هەموومان لە ئاستی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و لە ئاستی‮ ‬جیهان‮ ‬یەك دەنگ بین و دووربكەوینەوە لە دووبەرەكی‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌