2010-05-17


به‌ هۆی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی به‌غدا، ناوی سێ كاندیدی سه‌ركه‌وتوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و كاندیدی تر شوێنی ئه‌وانیات گرته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌،  سه‌عد ئه‌لڕاوی  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراقی فیدراڵ ئاشكرای كرد،  له‌ پرۆسه‌ی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی به‌غدا، ناوی سێ كاندیدی سه‌ركه‌وتوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و سێ كاندیدی تر شوێنی ئه‌وانیان گرته‌وه‌، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سێ كاندیده‌ به‌ جیاوازی ده‌نگ ده‌رچووبن، نه‌ك سێ كاندیده‌كه‌ی پێشووتر.
ئه‌لڕاوی گوتی:   مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی  له‌ لیستی ئه‌لێعراقیه‌ گۆڕاوه‌ و له‌ شوێنی ئه‌ودا   كازم محه‌ممه‌د دانراوه‌، هه‌روه‌ك له‌ شوێنی  ئیبراهیم موتله‌گ دا،  عه‌بدولكه‌ریم عه‌لی عه‌بتان  هاتووه‌، له‌ لایه‌كی تر له‌ ئیئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاساش ناوی  جابر حه‌بیب  گۆڕاوه‌ و له‌ شوێنی ئه‌ودا  عه‌دنان جابر سه‌خی  سه‌ركه‌وتووه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌