2017-11-09

 
گوتەبێژی فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیار دراوە هاوکات لەگەڵ چوونی شاندی کوردستان بۆ بەغدا، نوێنەرایەتی پەرلەمانی کوردستانیشی لەگەڵ بێت و دەڵێت: "لەسەر زۆر ڕەهەند قسە و باس دەکرێت و لەناویاندا گەڕانەوەی فراکسیۆنەکانە بۆ بەغدا".

د.محەمەد عەلی ده‌ڵێ: "بڕیار دراوە نوێنەری پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەو شاندەی حکوومەت بێت کە دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی ئاگادار بێت لە گفتوگۆکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان، دوێنێش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێ دراوە و بڕیاریشە لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەین، بەتایبەت گەڕانەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ بەغدا و بەبێ گفتوگۆ ناگەڕێنەوە و دەبێت پێشوەختە گفتوگۆ لەو بارەوە بکرێت".

 ئەوەشی خستە ڕوو: "متمانەی سیاسی لە نێوان هەولێر و بەغدا نەمانەوە و دەبێت گفتوگۆی جددی بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو متمانەیە".

باسنیوز

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌