2017-11-09

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی پۆلیش ئەیدیی وڵاتی پۆڵۆنیا هاوکاریی جۆراوجۆر دەگەیەننە ٣٠٠ خێزانی کەرکووک کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە هەولێر کردووە.

ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی پۆلیش ئەیدیی وڵاتی پۆڵۆنیا دەگەیەننە خێزانەکانی کەرکووک لە پارێزگای هەولێر و ٣٠٠ خێزان پێداویستیی خۆراکی و ناوماڵ وەردەگرن.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوای تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانانەی کە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەوە ڕوویان لە هەولێر کردەوە، هەوڵەکانی چڕوپڕ کردووەتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ خێزانەکان، هەتا ئەو کاتەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌