2017-11-10

 سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (فازڵ میرانی) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە (فەلاح حەسەن) دەکات بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان و پیرۆزباییش لە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بە بۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیھان پیرۆزبایی لە ھەڤاڵ (فەلاح حەسەن) و هەڤاڵانی سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەم، ھیواخوازم ھەمیشە لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا بن و پێشەنگ و نمونە بن بۆ لاوانی کوردستان. گەنجی کورد نموونەی لێھاتوویی و بەرخودانە و ھەمیشە جێگەی فەخرمانن.



                                   فازڵ میرانى
                           سكرتێری مەكتەبى سیاسى
                           پارتى دیموكراتى كوردستان
 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌