2017-11-10

فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك - بەرەی پردێ ڕایگه‌یاند هێزێكى میلیشیاكانى حه‌شدى شیعی له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ره‌و پردێ جوڵێنراون.
كه‌مال كه‌ركووكى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك - بەرەی پردێ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "ئه‌م ئێواره‌یه‌ هێزێكى سه‌ربازى میلشیاكانى حه‌شد به‌ره‌و پردێ جوڵێنراون، ئێستە هێزه‌كه‌ له‌ قه‌ڵاى پردێیە، به‌ڵام هێشتا نازانرێ ئامانج له‌ هاتنى ئه‌و هێزه‌ چیه‌، چونكه‌ بۆچوونى جیاواز بۆ هاتنى ئه‌و هێزه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆ شه‌ڕه‌ هه‌ندێكى دیكه‌ش ده‌ڵێن بۆ پێوانى زێیه‌".

كه‌ركووكى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ هێزێكى دیكه‌ى میلیشیاكه‌ به‌ره‌وه‌ دوبز جوڵێنراون.

له‌ ڕۆژى 24/10/2017 میلیشیاكانى حه‌شدى شیعی هێرشیان كرده‌ سه‌ر پردێ و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش هێرشه‌كه‌ى حه‌شدیان تێكشكاند، هه‌روه‌ها سه‌دا كه‌سیان لێ كوشتن و بریندار كردن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌