2017-11-11

شێركۆ حەبیب

لە دێرزەمانەوە گوتوویانە‮ "‬برا لە پشت برا بێت مەگەر قەزا لەلای‮ ‬خوا بێت‮"‬،‮ ‬ئەم پەندە تا ئەمڕۆش كورد نە سوودی‮ ‬لێ وەرگرتووە و نە تێیگەیشتووە،‮ ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە كاری‮ ‬پێكردووە،‮ ‬ئەگەر ئاوڕێك لە مێژوو بدەینەوە هەرگیز كورد‮ ‬یەكڕیز و تەبا نەبووە سەرەڕای‮ ‬ئەو نەهامەتی‮ ‬و تاوانانەی‮ ‬دژی‮ ‬ئەنجام دراون،‮ ‬و هەر بۆیەش دوژمن توانیویەتی‮ ‬زاڵ بێت،‮ ‬و لە كۆتا ساتەكانی‮ ‬وەك دەڵێن ریسەكەی‮ ‬بۆتەوە خوری،‮ ‬ئەگەر كورد‮ ‬یەك هەڵوێست و تەبابووایە مەحاڵ بوو هیچ هێزێكی‮ ‬ئەم سەرزەمینە بتوانێت رووبەڕووی‮ ‬ببنەوە‮. ‬

ئەمڕۆ كوردستان لە بارێكی‮ ‬هەستیار و ترسناك دایە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەو لێكترازانە ترسناكەی‮ ‬كە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر رووی‮ ‬داو بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان رادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و لایەنی‮ ‬تر كرا،‮ ‬بوو بەهۆی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارودۆخەكە بۆ ساڵانی‮ ‬پێش حەفتاكان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر زۆر لە نسكۆی‮ ‬ساڵی1975 ‮ ‬ترسناكترە،‮ ‬لە ساڵی1975 ‮ ‬زلهێزەكانی‮ ‬جیهان هۆكار بوون بۆ ئەو كارەساتە،‮ ‬بەڵام ئەوەی2017 ‮ ‬خۆمان هۆكار بووین و لەساتەوەختێكیش بوو كە كوردستان لە بەدەوڵەتبوون نزیك بوو،‮ ‬بەتایبەتیش لە دوای‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول كە زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬كوردستانیان دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی‮. ‬

‮ ‬بێگومان ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16ی ‮ ‬ئۆكتۆبەر رووی‮ ‬دا دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬و سەرجەم سەربەخۆخوازانی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە لایەن ئەوانەی‮ ‬كە رق و كینەی‮ ‬لەمێژینەیان بەرامبەر خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە نایەنەوێت دەوڵەتی‮ ‬كوردستان لەسەر دەستی‮ ‬ئەوان دەبمەزرێت،‮ ‬بێگومان ئەو سەركەوتنەی‮ ‬لە ریفراندۆم بەدەستهات بەگوێرەی‮ ‬گشت پێوەرەكان سەركەوتنێكی‮ ‬كەموێنە بوو،‮ ‬كە جەماوەری‮ ‬كوردستان ئەنجامیان دا،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەجێگەیاند و كوردستانی‮ ‬گەیاندە ئەوەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬كوردستانیان دەوڵەت رابگەیەنن،‮ ‬بەڵام حەیف و مەخابن‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بوو بە پەڵەیەكی‮ ‬رەش و ئەو ئاواتە مێژوویەو لەمێژینەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەم ساتەوەختەدا پووچەڵ كردەوە‮.‬

ناوچەكە بەگشتی‮ ‬بە بارودۆخێكی‮ ‬هەستیاردا تێدەپەڕێت،‮ ‬بێگومان كوردستانیش بەشێكە لە ناوچەكە،‮ ‬زۆر‮ ‬یا كەم گۆڕانكاری‮ ‬ناوچەكە كاریگەریی‮ ‬دەبێت لەسەر بارودۆخی‮ ‬كوردستان،‮ ‬راستە كوردستان پێگەی‮ ‬گرنگ و تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام ئەم پێگەیە دوو تێڕوانینی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەیە،‮ ‬یەكەمیان تێڕوانینی‮ ‬خودی‮ ‬كوردستانیانە،‮ ‬دووەم تێڕوانینی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە و جیهانە‮. ‬

تێڕوانینی‮ ‬خۆمان وا هەست دەكەین كە كوردستان پێگەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە ناوچەكە هەیە و رۆڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە لە هەر گۆڕانكارییەك لە نەخشەی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬و هۆكاری‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەقامگیریە،‮ ‬بێگومان ئەم تێڕوانینەش دەگەڕێتەوە بۆ هەست كردنی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەو‮ ‬غەدرەی‮ ‬لێیكراوە لە ساڵانی‮ ‬رابردوو كە نزیكەی‮ ‬سەدەیەكە تاوانی‮ ‬بەرامبەر دەكرێت،‮ ‬هەروەها بۆ ئەو داستانانەی‮ ‬تۆمار كرا لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر‮. ‬

لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە و جیهان،‮ ‬راستە بە بایەخەوە باسی‮ ‬رۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬كوردستان دەكەن لە بەرپەرچدانەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬بەڵام دەبێ بە هەڵە تێنەگەین سەركەوتن بەسەر تیرۆر بۆ پاراستنی‮ ‬كیانی‮ ‬خۆمان بوو پێش هەموو شتێك،‮ ‬ئەمە ئەوە ناگەیەنێ زلهێزەكانی‮ ‬جیهان لەسەر ئەو بنەمایە نەخشەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بگۆڕن لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵكو هەر گۆڕانكارییەك لە ناوچەكە دەبێ لە بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزەكان و هاوپەیمانەكانیان بێت و بە بۆچوونی‮ ‬من كورد تا ئەمڕۆش نەبۆتە هاوپەیمانێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ئەو زلهێزانە،‮ ‬بەڵكو بەرژەوەندی‮ ‬ئەوان زیاتر لەگەڵ عەرەب و تورك و فارسە بەو پێیەی‮ ‬خاوەن دەوڵەت و هێزی‮ ‬كاریگەرن لە ناوچەكەدا،‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬كورد كە بە بۆچوونی‮ ‬ئەوان ئەو كاریگەرییەی‮ ‬نییە بتوانیت رۆڵێكی‮ ‬بەرچاو ببینێ لە پاراستنی‮ ‬پەرژەوەندییەكانیان لە ناوچەكە،‮ ‬تەنانەت ئەوان تا ئێستاش بە چاوێكی‮ ‬هاوسۆزی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬دەڕواننە دۆزی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە هەندێ راگەیاندن بڵاودەكرێتەوە،‮ ‬كە كەسانێك لێرەو لەوێ بابەتەكان شیدەكەنەوە و باس لە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەو راستییە دەخاتە روو كە تاوەكو ئێستا بەو شێوازە دەڕواننە دۆزی‮ ‬كورد و بە هیچ شێوەیەك بۆچوونی‮ ‬فەرمی‮ ‬وڵاتان نییە و باشترین بەڵگەش هێرشكردنی‮ ‬حەشد و پاسداران بوو بۆ سەر كەركووك و سەرۆكی‮ ‬ئەمریكاش ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە ئەوە بابەتێكی‮ ‬ناوخۆییەو نابنە لایەنگری‮ ‬هیچ لایەك‮. ‬

لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا كورد نەیتوانی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردووی‮ ‬دوور و درێژ لۆبیەكی‮ ‬كاریگەر لە وڵاتانی‮ ‬كاریگەر دروست بكات بۆ پشتوانی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد؟‮ ‬یا ئەو وڵاتانە جارێك نەگەیشتوونە ئەو باوەڕەی‮ ‬كە كوردستان دەتوانێ بەرژەوەندییەكانیان بپارێزێت،‮ ‬چونكە سیاسەتی‮ ‬ئەوان بەرژەوەندییەكانیان لەسەرووی‮ ‬هەموو بابەتێكە؟ دەبێ بپرسین بۆچی‮ ‬زۆربەی‮ ‬وڵاتان ئەوانەی‮ ‬ئێمە بە دۆستمان دەزانین لەگەڵ كاتی‮ ‬ریفراندۆم نەبوون؟ ئایا بەرژەوەندیەكانیان لەبار دەچوو؟‮ ‬یا بەرژەوەندی‮ ‬هاوپەیمانەكانیان رووبەڕووی‮ ‬كارەسات دەبوونەوە؟ ئەمانە هەمووی‮ ‬جێگای‮ ‬گومانن لەساتێك باس لە مافی‮ ‬مرۆڤ و مافی‮ ‬چارەنووس دەكەن،‮ ‬یا ئەوەتا دەبێ كوردستان بە هەڵە تێگەشتبێت كە تاوەكو ئێستا بڕیاری‮ ‬هاوپەیمانەتی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لەگەڵ كورد لە ئارادانییە‮. ‬

لەم سەروبەندەی‮ ‬بێ دەنگی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان لە كردەوەكانی‮ ‬دژ بە دەستوور كە حكومەتی‮ ‬عێراق ئەنجامی‮ ‬دا،‮ ‬زۆر بابەت رووندەبێتەوە كە وڵاتانی‮ ‬زلهێز بەرامبەر كورد ئەنجامی‮ ‬دەدەن و بێ دەنگی‮ ‬دەنوێنن،‮ ‬دەبێ كوردستان بەسەرجەم پەیوەندییەكانی‮ ‬خۆیدا بچێتەوە و شیكردنەوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و بابەتیانەی‮ ‬بۆ بكات و بەوردی‮ ‬لە هۆكاری‮ ‬خاڵە لاوازی‮ ‬پەیوەندییەكان وردبێتەوە و چارەسەری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬بۆ بدۆزیتەوە،‮ ‬هەروەها دەبێ ناوخۆی‮ ‬كوردستانیش هەڵسەگاندنی‮ ‬بۆ بكرێت و بزانین خاڵە بەهێز و لاوازەكان چۆن بەراورد بكەین و سەرجەم ئەو لایەنە نیشتمانپەروەرانە هێزێكی‮ ‬بەتین دروست بكەن و خاڵەكانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوخۆ و دەرەكی‮ ‬بچەسپێنن بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە بنەمایەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ گفتوگۆكان‮. ‬

ئەوەی‮ ‬لێرەدا گرنگە كە دەبێت حكومەتی‮ ‬هەرێم زۆر بە وردی‮ ‬و جدی‮ ‬كار لەسەر بكات بژێوی‮ ‬هاووڵاتیانە،‮ ‬كە لە دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش و بڕینی‮ ‬بووجە لە لایەن حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬زیاتر بارودۆخەكە سەخت تر بوو،‮ ‬ئێستاش هیچ ئاسۆیەكی‮ ‬روون لە ئارادانییە كە حكومەتی‮ ‬ناوەند نیازپاكی‮ ‬هەبێ بەرامبەر كوردستان،‮ ‬وا بە رۆژی‮ ‬رووناك دەستوور پێشێڵ دەكات و دەڵێ كردەوەكان دەستوورییە،‮ ‬لێرە ئەركی‮ ‬حكومەت ئەوەیە رێ و شوێنی‮ ‬تر بگرێتەبەر بۆ دابینكردنی‮ ‬قوتی‮ ‬هاووڵاتیان كە لە راستیدا زۆربەی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬هاووڵاتیان دڵسۆزانە پشتوانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمن،‮ ‬هەروەها حكومەت دەبێ لەگەڵ ناوەند و حكومەتەكانی‮ ‬جیهان هەوڵ بدات فشار بخاتە سەر بەغدا كە بە شێوەیەكی‮ ‬راستەقینە و دەستووری‮ ‬رەفتار بكات،‮ ‬كە ئەمەش پێویستی‮ ‬بەگفتوگۆی‮ ‬چر و پڕ‮ ‬هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە و سەردانیكردنیان بە شاندی‮ ‬بەرزو كەسانی‮ ‬شارەزو لێهاتوو و بەتوانا‮. ‬

بەداخەوە هەندێ لایەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كوردستان لە بەغدا لە ئاستی‮ ‬بەرپرسێتی‮ ‬نەبوون و بتوانن بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬كوردستانیان بكەن،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە هاوكار بوون بۆ زیاتری‮ ‬گرژی‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا،‮ ‬جا بەهەر هۆكار و بیانووێك بێت،‮ ‬وەك پێویست نەیانتوانی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆیان لە بەغدا بچەسپێنن چ لە ئاستی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬یا حكومەتی‮ ‬ناوەند،‮ ‬بۆیە باشتر وایە ئەو چەند كەسەی‮ ‬كە لەوێ ماون بە فەخامەتی‮ ‬سەرۆك كۆماریشەوە پاشەكشە بكەن و بگەڕێنەوە كوردستان‮. ‬سەرجەم پێشهاتەكان وا نیشان دەدەن كە گۆڕانكاری‮ ‬لە ناوچەكە روودەدات بەڵام مەرج نییە نەخشەی‮ ‬ناوچەكە بگۆڕدرێت و دەستكاری‮ ‬بكرێت،‮ ‬چونكە بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزان لە ئێستادا وا دەخوازێتـ بۆیە دەبێ كورد وریا بێت و نەهامەتی‮ ‬تر باڵ نەكێشێت بەسەر كوردستان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌