2017-11-11

رۆژی‮ ‬سێشەممەی‮ ‬رابردوو دەیان رۆژنامەنووس لە پرێس كلوب لە بروكسڵ كۆبوونەوە كە بڕیار وابوو تێیدا كارلیس پۆژیمۆنت،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كاتالۆنیا،‮ ‬كۆنفرانسێكی‮ ‬میدیایی‮ ‬سازبكات‮. ‬دوای50 ‮ ‬خولەك دواكەوتن،‮ ‬پۆژیمۆنت و ژمارەیەك لە جوداخوازەكان لە شوێنی‮ ‬كۆنفرانسەكە دەركەوتن‮. ‬پۆژیمۆنت لەوێ رایگەیاند كە بۆ داوای‮ ‬مافی‮ ‬پەنابەرێتی‮ ‬نەهاتووە،‮ ‬بەڵكو دەیەوێت گەرەنتی‮ ‬دادگاییەكی‮ ‬دادپەروەرانە وەربگرێت،‮ ‬لەكاتێكدا پێناچێت ئەوروپییەكان خۆیان تووشی‮ ‬ئەو كێشە نێوخۆییەی‮ ‬یەكێك لە ئەندامەكانیان بكەن‮. ‬رۆژێك پێشتر حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا داوای‮ ‬كردبوو كارلێس پۆژیمۆنت،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬كاتالۆنیا و19 ‮ ‬سەركردەی‮ ‬جوداخوازی‮ ‬دیكەی‮ ‬كاتالۆنیا بە تۆمەتی‮ ‬یاخیبوون لە‮ ‬یاسا و دەستووری‮ ‬ئیسپانیا دادگایی‮ ‬بكرێن‮. ‬پۆژیمۆنت لە بروكسڵ بە رۆژنامەنووسانی‮ ‬راگەیاند كە كێشەی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬ئیسپانیا و كاتالۆنیا كێشەیەكی‮ ‬ئەوروپییە و داوای‮ ‬لە ئەوروپا كرد كاردانەوەیان هەبێت‮. ‬ژمارەیەك لە سەركردەكانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا هەردوو لایەنیان هانداوە بۆ ئەوەی‮ ‬روو لە دیالۆگ بكەن،‮ ‬بەڵام هەمووشیان پشتگیری‮ ‬لە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬ئیسپانیا دەكەن و هیچ هاوسۆزییەكیان بۆ جیابوونەوەی‮ ‬كاتالۆنیا دەرنەبڕیوە‮. ‬

داواكەی‮ ‬پۆژیمۆنت لە كاتێكی‮ ‬لەباردا نییە‮. ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا بە‮ ‬یەكێك لە سەختترین قۆناغەكانی‮ ‬خۆیدا تێدەپەڕێت،‮ ‬پارساڵ بەریتانییەكان بە جیاوازییەكی‮ ‬كەمی‮ ‬دەنگەكانەوە بڕیاری‮ ‬جیابوونەوە لە‮ ‬یەكێتییەكەیاندا،‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬و ناوەڕاست و باكووری‮ ‬ئەوروپا قووڵتر بووەتەوە،‮ ‬بزووتنەوەكانی‮ ‬دژی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا بەهێزتر بوون‮. ‬لە رەوشێكی‮ ‬ئاوهادا ئەوروپییەكان دەیانەوێت پیشانی‮ ‬بدەن كە پاراستنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا نەك هەر زیان بە سەروەریی‮ ‬وڵاتان ناگەیەنێ،‮ ‬بەڵكو دەتوانێت گەرەنتی‮ ‬یەكپارچەییشیان بكات‮. ‬

بۆیەش رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ژان كلۆد‮ ‬یانكەر،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمیسیۆنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬زۆر راشكاوانە گوتی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا پێویستی‮ ‬بە درز و جیابوونەوەی‮ ‬زیاتر نییە‮. ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئەوروپا برۆكسل بەوە تۆمەتبار دەكەن كە دەست لە كاروباری‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬وڵاتەكانیان وەردەدات و ئەوان چیدی‮ ‬ناتوانن نوێنەری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬خۆیان بن،‮ ‬پەیامەكەی‮ ‬یانكەر دوو لایەنە بوو كاتێك رایگەیاند ئێمە نامانەوێت دەست لە مشتومڕێكی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬ئیسپانیا وەربدەین،‮ ‬بەڵام حەزیش ناكەین لە داهاتوودا‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا95 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬هەبێت‮. ‬ئێستا‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا28 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬هەیە‮. ‬

جوداخوازەكانی‮ ‬كاتالۆنیا رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬رابردوو،‮ ‬سەربەخۆییان راگەیاند،‮ ‬هەمان رۆژ حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا پۆژیمۆنت و كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كاتالۆنیای‮ ‬لەسەر كار لادا و بڕیاریدا رۆژی‮ ‬21ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەمساڵ هەڵبژاردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كاتالۆنیا بەڕێوەبچێت‮. ‬پۆژیمۆنت پێیوایە جوداخوازەكان جارێكی‮ ‬دیكە هەلی‮ ‬سەركەوتنیان لەبەردەستە،‮ ‬جەختی‮ ‬لەوەش كردەوە كە ئەو ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنەكان قەبووڵ دەكات و گوتی‮: ‬هیوادارم مەدریدیش قەبووڵی‮ ‬بكات‮. ‬جوداخوازەكانی‮ ‬كاتالۆنیا بە لایەنگری‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا ناسراون،‮ ‬تەنانەت بەشێك لە پڕۆژەكەیان ئەوە بوو كە دوای‮ ‬جیابوونەوە لە ئیسپانیا‮ ‬یەكسەر ببنە بیست و نۆیەمین ئەندامی‮ ‬یەكێتییەكە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا هەر لە رۆژی‮ ‬گشتپرسییەكەی‮ ‬یەكی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمەوە بەدەم ئەو داواكارییەكەی‮ ‬كەتەلۆنییەكانەوە نەهات‮. ‬

یەكێك لە پرسیارەكان كە لەو رۆژانەدا رووبەڕووی‮ ‬زۆربەی‮ ‬دیپلۆماتە ئەوروپییەكان بووەتەوە ئەوەیە،‮ ‬ئاخۆ‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا لە دۆخێكی‮ ‬وەكوو ئەوەی‮ ‬ئیسپانیادا چی‮ ‬لەدەست دێت؟ بەرپرسێكی‮ ‬باڵای‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا جەخت لەوە دەكاتەوە كە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا هیچ میكانیزمێكی‮ ‬بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كێشە و قەیرانە نێوخۆییەكانی‮ ‬ئەندامەكانی‮ ‬نییە‮. ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا لە پۆڵەندا دژایەتی‮ ‬هەمواركردنی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬دادگای‮ ‬دەستووریی‮ ‬ئەو وڵاتە دەكات و لە بولگاریاش دژی‮ ‬سنوورداركردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬رێكخراوە ناحكومییەكان و زانكۆكان هەڵوێستی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬كارێكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬پێكرابێت‮. ‬

ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی،‮ ‬لەوانەش بەلجیكا كە پەنای‮ ‬پۆجیمۆنتی‮ ‬داوە،‮ ‬كێشەی‮ ‬بزووتنەوە جوداخوازەكانیان هەیە‮. ‬هەر ئەمەش بووەتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬پێیانوابێت جگە لە پشتگیری‮ ‬لە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬ئیسپانیا هیچ بژارەیەكی‮ ‬دیكەیان لەبەردەست نییە،‮ ‬هەرچەندە لە كۆبوونەوە داخراوەكاندا ئیدانەی‮ ‬توندوتیژییەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئیسپانیایان كردووە‮. ‬رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬و دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لەلایەن كاتالانەكان،‮ ‬دۆناڵد توسك،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬لە تویتێكدا ئاماژەی‮ ‬بە هەردوو خاڵەكە كرد و رایگەیاند‮: ‬لای‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا هیچ نەگۆڕاوە،‮ ‬ئیسپانیا وەكوو لایەنی‮ ‬دانوستاندنەكانی‮ ‬ئێمە دەمێنێتەوە،‮ ‬بەڵام هیوادارم حكومەتی‮ ‬ئیسپانیا پشت بە هێزی‮ ‬ئارگۆمێنت ببەستێت نەك زەبروزەنگ‮. ‬

جۆردی‮ ‬سۆلێ،‮ ‬نوێنەری‮ ‬كاتالۆنیا لە پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬بە رۆژنامەی‮ (‬واشنتن پۆست‮)‬ی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬راگەیاندووە‮: ‬شێوازی‮ ‬كاردانەوەی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا و دامەزراوە ئەوروپییەكان و حكوومەتەكان گەلی‮ ‬كاتالۆنیای‮ ‬نائومێد كردووە‮. ‬ئێمە ئەو متمانەیەی‮ ‬جارانمان بە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا نەماوە‮. ‬زۆربەی‮ ‬جوداخوازەكان پێیانوابوو نۆرمەكانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا باجەكانی‮ ‬جیابوونەوە سووكتر دەكات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬لە نێوان وڵاتانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپادا هیچ سنوور‮ ‬یان سیستەمێكی‮ ‬باجی‮ ‬ئەوتۆ نەماوە‮. ‬بەڵام كاتالۆنییەكان هەرزوو بۆیان دەركەوت برا ئەوروپییەكان نایانەوێت ئەوان بە جیا لە ئیسپانیا ببینن‮. ‬ژمارەیەك لە سیاسەتڤانانی‮ ‬كاتالۆنیا پێیانوایە هەڵوێستی‮ ‬ئەوروپییەكان بەرامبەر بڕیاری‮ ‬جیابوونەوە شتێكی‮ ‬پێشبینیكراو بوو،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬ئەوانی‮ ‬تووشی‮ ‬شۆك كردووە،‮ ‬بێدەنگیی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپایە بەرامبەر پێشێلكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لە رۆژی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬گشتپرسییەكە كە تێیدا سەدان كەس بەهۆی‮ ‬هێرشی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئیسپانیاوە برینداربوون‮. ‬ئالبێرت رۆیۆ،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كاتالۆنیا،‮ ‬پێیوایە ئەوەی‮ ‬لە كاتالۆنیا روویدا و تاوەكو ئێستاش روودەدات تاقیكردنەوەیەكە بۆ‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا‮. ‬چونكە كاتێك توندوتیژی‮ ‬لەو جۆرە لە توركیا‮ ‬یان بۆسنە‮ ‬یان هەر شوێنێكی‮ ‬دیكە روودەدات،‮ ‬ئاسانترین كار دەست بەرزكردنەوەیە بە نیشانەی‮ ‬ناڕەزایەتی،‮ ‬بەڵام ئەوە ئێستا لە‮ ‬یەكێك لە وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا روودەدات،‮ ‬بۆیەش كێشەیەكی‮ ‬گەورەیە‮. ‬

سەرچاوە‮: ‬رووداو

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌