2017-11-11

مافپەروەر‮: ‬جەواد مستەفا ستوپەیی

ئاماژەكان وا دەردەخەن كە كاتی‮ ‬گۆرانكاریەكان هاتووە و سەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬گەمە گەورەكەیە لە نێوان ئەمریكاو ئێران‮. ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬گلوپی‮ ‬سەوز لەلایەن ئەمریكاوە بۆدامەزراندنی‮ ‬حشدی‮ ‬شیعی‮ ‬و دەست تێوەردانی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسداران لە چەندین وڵات و جێبەجێ كردنی‮ ‬پیلانەكانیان لە روژی‮ ‬روناك،‮ ‬وەك‮: ‬لە عێراق و سوریا و لوبنان و‮ ‬یەمەن و بەحرەین و كوردستان و زور شوێنیتریش،‮ ‬هەروەها بوونی‮ ‬قاسم سلێمانی‮ ‬ناراستەوخۆ بە بریاردەر و راوێژكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراق‮.‬

هەروەها لە لایەكیترەوە كار گەیشتە ئەو رادەیەی‮ ‬كە سەروك وەزیرانی‮ ‬لوبنان نەتوانێت لەسەر خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬بریاری‮ ‬دەست لەكاركێشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەینێت و دەچێت لە شوێنێكی‮ ‬دیكە‮ (‬واتە لە ریازی‮ ‬پایتەختی‮ ‬سعودیا‮) ‬دەست لەكاركێشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەینێت‮. ‬وەك كاردانەوەیەك حوسیەكانی‮ ‬یەمەنیش موشەكێك ئاراستەی‮ ‬ریازی‮ ‬پایتەختی‮ ‬ئەم وڵاتەی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام لە پێش ئەوەی‮ ‬ئامانجەكەی‮ ‬بپێكێت كە فرۆكە خانەی‮ ‬ریاز بوو،‮ ‬لە هەوا تەقێنرایەوە‮.‬

ئەمانەی‮ ‬سەرەوە باسمان كرد هەموویان ئاماژەن كە دەست پێكردنی‮ ‬شەرە گەورەكەی‮ ‬ئەمریكا و ئێران نزیك بۆتەوە و پێموایە ئەمریكا و ئیسرائیل گورزی‮ ‬خۆیان لە ئێران دەوەشێنن و ئێرانیش هەموو توانای‮ ‬موشەكی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكار دێنێت،‮ ‬بەڵام نەك بە مەبەستی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬ئێران بەڵكو بو بچوك كردن و لاوازكردنی‮ ‬ئێران و بنبركردنی‮ ‬ناردنەدەرەوەی‮ ‬شەر و تیرور لە ئێران بو وڵاتانی‮ ‬جیهان و كەمكردنەوەی‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئەم وڵاتە بەسەر وڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬جیهانی‮ ‬و هەرێمیدا،‮ ‬ئەگەر ئەم شەرە رویدا زور لە وڵاتانی‮ ‬تریش لەم شەرەدا تێوەدەگلێن و شەرێكی‮ ‬گەورە دەبێت‮. ‬لە ئەنجامیشدا زور لە هاوكێشەكان لە رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست پێچەوانە دەبنەوە‮. ‬

دەبێت مەبەست لە داگیرساندنی‮ ‬گلوپی‮ ‬سەوزی‮ ‬ئەمریكا چی‮ ‬بێت؟‮! ‬بە رێ دانی‮ ‬حشدی‮ ‬شعبی‮ ‬بە چەكی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬تۆپچی‮ ‬و كەسانی‮ ‬شارەزای‮ ‬بواری‮ ‬سەربازی‮ ‬سەربە سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێران لە دژی‮ ‬پێشمەرگە؟‮. ‬من پێموایە ئەم هەڵوێستەی‮ ‬ئەمریكا دەگەرێتەوە بو ئەم هوكارانەی‮ ‬خوارەوە‮:‬

تا بۆ ئەمریكا و هەموو جیهان رەش و سپی‮ ‬لە ناوچەكەدا لێك جیا بكرێتەوە،‮ ‬واتە لایەنگرانی‮ ‬ئێران بە هەموو لایەن و گروپەكانی‮ ‬سەربە كوماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران و سوپای‮ ‬پاسدارانەوە پەلكێشی‮ ‬ناو شەرەكە بكرێن و تێبدا بیسوتێن‮.‬

‮ ‬بو ئەوەی‮ ‬ئەمریكا چەكی‮ ‬زیاتر بداتە كوردستان و كورد بەهێز بكات بو تێكشكاندنی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬حشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬پاسداران و عێراقی‮ ‬داگیركراو لەلایەن ئێرانەوە بە بەژداری‮ ‬و هاوكاری‮ ‬پێشمەرگە‮. ‬بەڵگەش بۆ ئەم راستیە ئەوەیە ترامپ سەرۆك كوماری‮ ‬ئەمریكا گوتی‮: ‬كورد شەركەری‮ ‬زیرەكن دەبێت بەكاریان بێنین،‮ ‬بەڵام زور بەداخەوە ئەم بەكارهێنانە لە بەرامبەر چی؟ دیار نییە‮!‬،‮ ‬بۆیە دەبێ ئێمەش ئەم هەڵوێستەی‮ ‬ئەمریكا بەكار بێنین‮. ‬

‮ ‬رێخوشكردن بۆ بێزاركردن و ترساندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچەكە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم خەڵكە لەگەل سەركردەكانیان هیچ كاتێك بیر لەوە نەكەنەوە لە قسەی‮ ‬ئەمریكا دەربچن،‮ ‬تاكو گەل و سەركردەكان ببنە ئەلقەی‮ ‬پەنجەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬چونكە ئەم ناوچەیە زور دەوڵەمەندە بە سامانی‮ ‬ژێر زەوی‮. ‬لەلایەكیترەوە ناوچەیەكی‮ ‬ستراتیجیە لە بەكارهێنانی‮ ‬ململانێی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا‮. ‬

لێرەدا پێكچونێك لەنێوان هەردوو هاوكێشەی‮ ‬نێوان كورد و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هاوكێشەی‮ ‬سعودیا و حوسیەكانی‮ ‬یەمەندا هەیە،‮ ‬ئەمریكا دەیەوێت هەموویان پەلكێشی‮ ‬ناو شەرە چاوەروانكراوەكە بكات،‮ ‬لەوانەیە هەر ئەم هوكارەبێت كە دەستەی‮ ‬دەستپاكی‮ ‬سعودی‮ ‬بریاری‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬كۆمەلێك ئەمیرو‮ ‬ئیمپراتوری‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتەكەیان داوە و لەلایەن دەسەڵاتی‮ ‬ئەم وڵاتەوە گیراون،‮ ‬لەوانەیە دەست بەسەر مولك و مالەكانیشیاندا بگیرێت‮.‬

من پێم باشە لە پێش روودانی‮ ‬ئەم شەرە كورد پێداچوونەوەیەك لە پەیوەندییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەل ئەمریكا و توركیادا بكات چونكە ئەوەی‮ ‬من تێبگەم هەڵە لەنێوان پەیوەندیەكانی‮ ‬توركیا و كوردستاندا هەبوو پێویستە دووبارە نەبێتەوە‮.‬

ئەوەی‮ ‬ئاشكرایە لە دوای‮ ‬كوتایهاتنی‮ ‬جەنگە گەورەكان رێكەوتنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەنجام دەدرێن،‮ ‬و بە زۆریش وڵاتانی‮ ‬نوێ دروست دەبن لەوانەیە لە ئەنجامی‮ ‬كوتای‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەم شەرەدا ئەمریكا بریاری‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬عێراق بدات بۆ سێ هەرێم‮ ‬یان وڵاتی‮ ‬جیاوازی‮ (‬سونەی‮ ‬بەهێز و كوردستانی‮ ‬بەهێز و شیعەی‮ ‬لاواز‮). ‬هەروەها دور نییە ئەم دابەشبوونە ئێرانیش بگرێتەوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لێرەدا ئەوەیە سەبارەت بەكوردستان،‮ ‬كوردستانی‮ ‬روژئاوا لە ئەولەویەتی‮ ‬كاری‮ ‬ئەمریكادایە وا پێدەچێت كوردستانی‮ ‬روژئاڤا ببێتە هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەر بە كوردستانی‮ ‬باشوور،‮ ‬لێرەدا كوتای‮ ‬بە بیروكەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هیلالی‮ ‬شیعی‮ ‬دێت و چی‮ ‬دیكە كوردستان وڵاتێكی‮ ‬داخراو نابێت بەڵكو سنوورەكەی‮ ‬دەگاتە دەریای‮ ‬ناوەراست‮. ‬لەلایەكیترەوە كوردستان دەبێتە بەربەست لە نیێوان توركیا و وڵاتانی‮ ‬عەرەبیدا‮. ‬واپێدەچێت لە ئایندەدا سونەنستانیش‮ ‬یان ببێتە هەرێمێك سەر بەكوردستان‮ ‬یاخود لە‮ ‬یەكێتیەكی‮ ‬كونفیدرالیدا لەگەل كوردستانی‮ ‬باشوور‮ ‬یەك بگرێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌