2017-11-11

 ‬شوان سەرابی

كورد بە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم دوو هەقیقەتی‮ ‬بۆ بەدەركەوت،‮ ‬یەكیان لەسەر ئاستی‮ ‬ناوەخۆی‮. ‬دووەم‮: ‬لەسەر ئاستی‮ ‬دەرەوە دۆست و دوژمنەكانی‮ ‬بۆ بەدیاركەوت وەك پەندە كوردیەكە دەڵێت‮:" ‬دار هەڵبڕە سەگی‮ ‬دز دیارە‮"‬،‮ ‬ریفراندۆم بۆ كورد بووە دارەكە و دزەكانیش ئاشكرا بوون‮. ‬جێگای‮ ‬سەرسووڕمانە كە كورد هاوپەیمانی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا بووە لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬كەچی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عیراق و شام كۆتایی‮ ‬پێ هاتووە لە دوورو نزیك هاوپەیمانانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بە عیراقیشەوە قوربانی‮ ‬كوردی‮ ‬لەبیرنەماوە،‮ ‬كە لە شەڕی‮ ‬داعش داویەتی‮ ‬بە گەواهی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬پاش سڕكردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆم كردنەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬گفتو گۆ وەك دیارە رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ عیراقی‮ ‬عەبادی‮ ‬لە مافە دەستوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەم دەكاتەوە‮. ‬ئەوە نیە كوردستان بە باكووری‮ ‬عیراق ناوی‮ ‬دەباتە‮!!.

‬رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬عیراق بەو هەموو هێزو جەبەرووتەی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬بێتەوە سەر سنوورەكان،‮ ‬بەڵام عەبادی‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬هێزی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و چاوپۆش ئەمریكا و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬هێزی‮ ‬كۆكردۆتەوە و دەیهەوێت سنوورەكانی‮ ‬كوردستان ببەزێنێ،‮ ‬بەڵام كورد شەڕ‮ ‬و رووبەرووبوونەوەی‮ ‬ناوێت،‮ ‬چونكە چاك دەزانێت،‮ ‬ئەگەر سبەینێ لە عیراقیش جیابێتەوە پێی‮ ‬خۆشە وەك دوو دراوسێی‮ ‬باش لەتەكیدا هەڵسوكەوت بكات بەو پێیەی‮ ‬سەدەیەك زیاترە پێكەوە ژیان بەسەر دەبەن و هێشتا برینی‮ ‬جەستەیان ساڕێژ نەبۆتەوە بەهۆی‮ ‬نەهامەتیەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬عیراق،‮ ‬كە بەسەری‮ ‬هێنابوون‮. ‬بەڵام كاتێك سەیری‮ ‬ئەو ئەقڵیەتانە دەكات،‮ ‬كە ئەمڕۆ عیراق بەڕێوە دەبەن چ جیاوازیەك نابینێت لەگەڵ ئەو ئەقڵیەتانەی،‮ ‬كە دوێنێ عیراقیان بەڕێوە دەبرد‮. ‬رژێمی‮ ‬پێشوو دوێنێ هەرچی‮ ‬لە دەستی‮ ‬هات بەسەر كوردی‮ ‬هێناو رژێمی‮ ‬ئێستای‮ ‬عیراقیش نیازی‮ ‬وایە هەرچی‮ ‬لە دەستی‮ ‬دێت بەسەر كوردی‮ ‬بێنێت،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬پێش ریفراندۆم باس باسی‮ ‬دەستوور بوو،‮ ‬كە ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان دەستووری‮ ‬نیە،‮ ‬كەچی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬دادگای‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬تاوتوێی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كرد نەیگووت كارێكی‮ ‬نادەستوورییە؟‮!. ‬عیراقیش ئاگای‮ ‬لەوە نیە ئێستا هەر كارێكی‮ ‬دەكات لە خۆیدا پێشێلكردنی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬لەوانە‮: ‬فیدرالیزم دەستووریەو ئێستا عیراق لە‮" ‬كتابناو كتابكم‮" ‬سڕیەتیەوەو بەشە بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬لە‮ ‬17% ‮ ‬نزم كردۆتەوە بۆ‮ ‬12% و وا بڕوات ساڵێكی‮ ‬تر نزمتری‮ ‬دەكاتەوەو بە دەستووریشی‮ ‬دەزانێت لەگەڵ دەیان پێشێلكاری‮ ‬دەستووری‮ ‬تر،‮ ‬كە لە هەموویان گرنگتر‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬پرسی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بە چەك و شەڕ‮ ‬بە میلیشیای‮ ‬چەكداری،‮ ‬كە بە شێوەیەكی‮ ‬نادەستووری‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬عیراق تێپەڕێندراوەو لەبەر خاتری‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬داعش و لەوەش گەڕێ،‮ ‬بەڵام پاش تەواو بوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش مانەوەی‮ ‬میلیشیایەكی‮ ‬ئەوها نا نیزامی،‮ ‬كە لە ژێر فەرمانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عیراق دا نەبێت،‮ ‬بەڵكو لە مەرجەع فەرمان وەربگرێت و ئەمەیان كەی‮ ‬دەستوورییەو بۆی‮ ‬بچێتە سەر وەكو كەركووك تەواوی‮ ‬كوردستان داگیر دەكات؟‮!. ‬بێگومان باسی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژیان پەیوەیستن بە بوارە سیاسیی‮ ‬و سەربازییەكەوە‮.

‬بەڵام باشترین شت،‮ ‬كە ئێستا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ تێپەڕبوونی‮ ‬ئەم بارە ناهەموارە ئەوەیە،‮ ‬كە پێی‮ ‬باشە كێشەكان بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانەو دوور لە بەكارهێنانی‮ ‬هێز چارەسەر بكرێن و لۆژیكیش لەگەڵ‮ ‬رێوشوێنی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬دوور لە رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هێزەكان عیراق،‮ ‬چونكە شەڕ‮ ‬و جەنگ مایەی‮ ‬نەهامەتی‮ ‬و ماڵوێرانیەو لەوەتەی‮ ‬هەیە كورد خێری‮ ‬لێ نەدیتووەو ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت،‮ ‬كە كورد مافی‮ ‬بەرگری‮ ‬نەبێت هەتا پێی‮ ‬بكرێت بەرگری‮ ‬لە خۆی‮ ‬دەكات و هەتا پێشی‮ ‬بكرێت وا چاكە كێشەكانی‮ ‬لەگەڵ عیراق بە لێكتێگەیشتن چارەسەر بكات و لەبیر نەكات،‮ ‬كە ئێستاش لەگەڵ دا بێت تەنها چیاكان دۆستن‮. ‬هەروەها لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەكان درك بەم هەڕەشیە سەر بوونی‮ ‬كوردستان بكرێت و پێویستە ناوماڵی‮ ‬كوردستان رێك بخرێت و هەموو لایەنەكانی‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك رەنگ بەرەنگاری‮ ‬ئەم هەڕەشەی‮ ‬بوونی‮ ‬كوردستان بكرێ‮. ‬یەكگرتن و‮ ‬یەكریزی‮ ‬ئەمڕۆ لە هەمووكاتێك پێویسترە بۆ تێپەڕاندنی‮ ‬ئەو گرژی‮ ‬و قەیرانەی‮ ‬ئەمڕۆ بەهۆی‮ ‬عیراقەوە رووی‮ ‬لە كوردستان كردووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌