2017-11-11

نوورەدین وەیسی‮ ‬

ئەوانەی‮ ‬چاودێری‮ ‬لێدوانی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬عێراقی،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیران و میدیای‮ ‬فەرمیی‮ ‬عێراق دەكەن تووشی‮ ‬سەرسوڕمان دەبن لەو پاشەكشە گەورەیەی‮ ‬لە مافە رووكەشییەكانی‮ ‬كورد لە دەستوور دەبینرێت‮.‬

دوای‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ "‬ناوچە جێناكۆكەكان‮" ‬لەلایەن هێزە عێراقییەكان و ئەو میلیشیایانەی‮ ‬لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی‮ ‬دەكرێن،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬عێراقییەكان لە جیاتی‮ "‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮"‬،‮ ‬دەستەواژەی‮ "‬باكووری‮ ‬عێراقی‮ ‬خۆشەویست‮ -‬ شمال العراق الحبیب‮!" ‬بەكاردەهێنن،‮ ‬ئەو دەستەواژەیەی‮ ‬پێشتر لەلایەن رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬سەددامی‮ ‬بەكار دەهات،‮ ‬بۆ نكۆڵیكردن لە ماف و ناسنامە نەتەوەیی‮ ‬و جوگرافییەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬باكووری‮ ‬عێراق‮!‬

روودانی‮ ‬ئەو گۆڕانكارییە لە لێدوانەكانی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەو ئاراستەیەدا،‮ ‬ئاماژەیەكی‮ ‬روونە كە ئەوان بە هیچ شێوەیەك باوەڕیان بە مافە نەتەوەییەكانی‮ ‬كورد نییە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە لەلایەن میدیاكانی‮ ‬عێراقیشەوە رۆژانە پەخش و بڵاودەكرێتەوە،بە ئاشكرا ئەوە نیشان دەدات ئەو‮ ‬ئەو چەند مافە سادە و سەرەتاییەی‮ ‬كوردیش كە‮ ‬لە ماوەی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬رابردوو دانی‮ ‬پێدا نراوە‮ ‬لە سۆنگەی‮ ‬بڕوابوونەوە نەبووە بەو مافانە،‮ ‬بەڵكو تەنیالە ناچاری‮ ‬بووە،‮ ‬ئەگەرنا لە دڵەوە بڕوایان بەو مافانە نەبووە‮. ‬بۆیە ئەو گۆڕانكارییە خێراو لەناوكاوە لە هەڵوێست و زمانی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬عێراقی،‮ ‬هیچ لێكدانەوەیەك هەڵناگرێت،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬كە‮ ‬هەست بە‮ "‬سەركەوتنێكی‮ ‬بانگەشەبۆكراو‮" ‬دەكەن‮.‬

رووداوەكانی‮ ‬چەند هەفتەی‮ ‬رابردوو لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە و كشانەوەی‮ ‬پێشمەرگە لە هەندێك ناوچە،‮ ‬حكوومەت و میلیشیا ئێرانییەكانی‮ ‬دووچاری‮ ‬غروورییەكی‮ ‬بێ وێنەكردووە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬بڵێی‮ ‬هێزە عێراقییەكان تەواوی‮ ‬ناوچەكانییان بە توانای‮ ‬خۆیان كۆنتڕۆڵكردووبێتەوە و پشتیان بە هیچ هێزێكی‮ ‬دەرەكی،‮ ‬بەتایبەتیش ئێران نەبەستبێت،‮ ‬كە میدیا عێراقییەكانیش هەر بەو شێوەیە باسی‮ ‬دەكەن‮. ‬

‮ ‬قارەمانێتی‮ ‬وبوێری‮ ‬پێشمەرگە ئاشكرایەو راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬رێكخراوە ئەمەریكی‮ ‬و ئەوروپاییە بێلایەنەكان ئاماژەی‮ ‬پێدەكەن‮. ‬هەروەها ئاشكراشە كێ مووسڵ و ئەنباری‮ ‬رادەستی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش كرد‮. ‬بەراشكاوی‮ ‬بڵێم ئەوەی‮ ‬لە كەركووك روویدا،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬نێوان بەشێكی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬تاڵەبانی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و قاسم سولەیمانی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬كە بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێشمەرگە بەرەنگارییەكی‮ ‬ئەوتۆ نەكات شایانی‮ ‬ئاماژە بۆ كردن بێت،‮ ‬دەنا هێزە عیراقییەكان لەو ئاستەدا نین‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬بتوانن ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵبكەنەوە‮. ‬

بۆ هەموو كەسیش دەركەوتووە چۆن سوپای‮ ‬عێراق و ئەوەی‮ ‬لەبەر دەستییان بوو،‮ ‬لە بەرامبەر هێرشی‮ ‬چەند سەد چەكدارێكی‮ ‬داعش لە مووسڵ بوو بە هەڵم و دیار نەما،‮ ‬كە دواتر بە پاڵپشتی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هێزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬شارەكەش ماوەی‮ ‬ساڵێكی‮ ‬تەواوی‮ ‬خایاند‮. ‬

ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جگە لە بیانووێك بۆ پەلاماردانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیچ شتێكی‮ ‬دیكە نییە،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬لوولەی‮ ‬تانك و تۆپهاوێژەكانی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬ناوچە جێناكۆكەكان كرد،‮ ‬هیچ بەرپرسێك لە عێراق باسی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬نەدەكرد،‮ ‬دواتر مالیكی‮ ‬بڕیاری‮ ‬بڕینی‮ ‬بەشە بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیدا لە ساڵی‮ ‬2013 باسی‮ ‬ریفراندۆم لە گۆڕێدا نەبوو‮.‬

سەپاندنی‮ ‬ئەمری‮ ‬واقیع لە لایەن بەغدا بە بەكارهێنانی‮ ‬میلیشیا ئێرانییەكان،‮ ‬پێشێلكارییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەو دەستوورە‮ ‬یە كە شانازی‮ ‬پێوەدەكەن،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬ئەو دەستوورەی‮ ‬كە فرمێسكی‮ ‬بۆ دەڕێژن،‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سوپای‮ ‬لە ململانێ ناوخۆكاندا قەدەغە كردووە،‮ ‬هەر لە دەستوورەكەدا،‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬كە هێزە عێراقییەكان و ملیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێرشیان كردە سەر،‮ ‬بە ناوچە جێناكۆكەكان وەسفكراوە،‮ ‬تا‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئەو ناوچانەش بە گوێرەی‮ ‬دەستوور،‮ ‬وەكو‮ ‬كێشەلەسەر دەمێننەوە،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكاش ئەوەی‮ ‬دووپات كردووەتەوە‮.‬

هەڵسوكەوتی‮ ‬هێزە عێراقییەكان لەو ماوەیەی‮ ‬ئەو ناوچانەیان دەستبەسەرداگرتووە،‮ ‬بەتایبەتیش لە خورماتوو و كەركووك،‮ ‬لە كوشتن و سووتاندن و وێرانكردنی‮ ‬خانوو و پێشێلكارییەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و راوەدوونانی‮ ‬رۆژنامەوانان،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬روونن بەغدا وەك هاووڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە دانیشتووانەكانی‮ ‬ئەو ناوچانە ناڕوانێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەین،‮ ‬راپۆرتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬لێبوردنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و رێكخراوە مرۆییەكانی‮ ‬دیكە پشتڕاستییان كردووەتەوە،‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقیش،‮ ‬وەكو وەزارەتی‮ ‬كۆچ و كۆچبەران،‮ ‬دانیان پێداناوە‮.‬

بەغدا تەنیا بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬ناوچە جێناكۆكان وازی‮ ‬نەهێناوە،‮ ‬بەڵكو هەوڵی‮ ‬داخستنی‮ ‬كەناڵی‮ (‬كوردستان‮ ‬24یش‮) ‬دەدات و تۆمەتی‮ ‬بێ بنەمای‮ ‬ئاراستە كردووە،‮ ‬لەكاتێكدا حكوومەتی‮ ‬عێراق هیچ بەدواداچوونێكیشی‮ ‬لە رووداوی‮ ‬كوشتنی‮ ‬ئەركان شەریف،‮ ‬كامێرامانی‮ ‬كەناڵی‮ (‬كوردستان تی‮ ‬ڤی‮) ‬نەكردووە،‮ ‬كە لە نزیك كەركووك كوژرا،‮ ‬وەك بڵێی‮ ‬ئەو رۆژنامەوانە عێراقی‮ ‬نەبووبێت‮!‬

ئەو كەناڵە كوردییانەی‮ ‬كە كارە قێزەونەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬نیشان دەدەن،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق‮ ‬بە‮ "‬هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮" ‬یان دەزانێت‮ . ‬باشە ئەی‮ ‬چی‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئەوانەوە دەڵێن كە خەریكی‮ ‬وێرانكردن و سووتاندن و دزین و تاڵانكردن و رفاندنی‮ ‬خەڵكن لەو ناوچە جێناكۆكانە،‮ ‬ئەی‮ ‬كوژرانی‮ ‬نزیكەی‮ ‬600 ‮ ‬كەس،‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و رێكخراوە مرۆییەكان ئامارەكانیان پشتڕاست كردووەتەوە؟ چ رێكارێك دەگرنەبەر بەرامبەر بە میدیا عێراقییەكان،‮ ‬كە بەردەوام خەڵكیان بۆ كوشتنی‮ ‬كورد هانداوە؟

لە هەموو ئەوانەش سەیرتر،‮ ‬بەغدا هەرێمی‮ ‬كوردستان بە گەندەڵی‮ ‬تۆمەتبار دەكات،‮ ‬لەكاتێكدا تا ئێستاش بە گوێرەی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬شەفافیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬ساڵانە عێراق ریزبەندی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬لیستی‮ ‬گەندەڵترین وڵاتانی‮ ‬گرتووە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان،‮ ‬لەو عێراقەی‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬بەغدا وەك سویسرا،‮ ‬نیشانمان دەدات ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر بەرپرس هەن كە گەندەڵییان لەسەر ساخبووەتەوە و كە لێرەدا جێگە نابێتەوە ئاماژە بە ناوەكانییان بكرێت‮.‬

بەڕاستی‮ ‬مرۆڤ دووچاری‮ ‬سەرسوڕمان دەبێت لە ناسینی‮ ‬رووی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ئەو عێراقەی‮ ‬كە باسی‮ ‬دەكەن و پێیدا هەڵدەڵێن و بۆ سەروەت و سەروەری‮ ‬و‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬دەگرین،‮ ‬لەكاتێكدا مێژووەكەی‮ ‬پڕە لە پێشێلكاری‮ ‬بەرچاوی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و ئازادییە ئایینییەكان‮.‬

ئەوانەی‮ ‬عێراقیان خستووەتە سەرەوەی‮ ‬لیستی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و بەغدایان كردووەتە خراپترین پایتەخت لە جیهان،باسی‮ ‬كام عێراقمان بۆ دەكەن،‮ ‬لەكاتێكدا ئاوارەبوون و بێكاری‮ ‬و تایەفەگەری‮ ‬سەرتاپای‮ ‬وڵاتی‮ ‬تەنیوە‮. ‬بۆیە تا بەرپرسانی‮ ‬عێراق رێز لەو دەستوورە نەگرن كە نزیكەی‮ ‬80%ی‮ ‬خەڵك دەنگی‮ ‬بۆ داوە،‮ ‬عێراقییەكان هەر لەو دۆزەخەی‮ ‬ئێستادا دەمێننەوە‮.‬

‮❊ ‬ئەم وتارە لە رۆژنامەی‮ (‬الحیاە‮)‬ی‮ ‬لەندەنییەوە كراوەتە كوردی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌