2017-11-12

پیران ئەمیر

دوای‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت‮ ‬ڕایگەیاند كە ئامادەن داهاتەكان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬بەغدا بكەن بە مەرجێك بەغدا پابەندی‮ ‬بڕگەكانی‮ ‬دەستوور بێت و‮ ‬%17 ی‮ ‬بودجەی‮ ‬گشتی‮ ‬عێراق بدات بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەم وتانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت هەموو ئەو بۆمبە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكییانەی‮ ‬پوچەڵكردەوە كە بۆ لەباربردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان دانرابوون،‮ ‬بەڵام وەك چۆن چاوەرێ ناكرێ بەغدا لە عینادی‮ ‬و كەلە رەقی‮ ‬خۆی‮ ‬بێتە خوارەوە،‮ ‬بە هەمان شێوە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕانیش هەمان نەهج و بیركردنەوەی‮ ‬هەیە و لەگەڵ بەغدا بڕیاریان داوە بۆ دوو ئامانجی‮ ‬هاوبەش تێبكۆشن كە‮ ‬یەكەمیان هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و هەرەس پێهێنانی‮ ‬ئەزمونی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بە ئامانج گرتنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و جوگرافی‮ ‬و ئیداری‮ ‬كوردستان و هەروەها دووەم ئامانج كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگە لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو‮.‬

بێگومان حكوومەتی‮ ‬هەرێم دامەزراوەیەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاساییە و سەرۆكی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬حكوومەتیش‮ ‬ڕێزدار‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەك كەسایەتیەكی‮ ‬كارێزما و كەسی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەم حكوومەتە پاڵپشتییەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە و لە ناوخۆی‮ ‬وڵاتیشدا بە تەنها‮ (‬گۆڕان‮)‬ی‮ ‬لێدەربچێت،‮ ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬لەسەر مێزی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران كۆكردۆتەوە و بڕیارە گرنگەكان لەوێوەدەدرێت و بۆیە دواجار بەغدا‮ ‬ڕازی‮ ‬بە گفتوگۆ دەبێت و مەسەلەكە تەنها دەوەستێتە سەر كات و بەدیهێنانی‮ ‬مەرامەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬پێگەیەك دوور لە حزبی‮ ‬دەعوە بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬ئەگەر گۆڕان پێی‮ ‬وابێت بەم كەلە رەقییە دەتوانێ لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو بەشێك لە دەنگە پەرتەوازەكانی‮ ‬ساحەی‮ ‬سیاسی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دەبات هەڵە دەكات و ئەگەر لەسەر عینادی‮ ‬خۆی‮ ‬بەردەوامبێت و سەركێشی‮ ‬بە داهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و دواجار بە زەلیلی‮ ‬دەكەوێتە دەرەوەی‮ ‬بازنەكان و هیچ بەیاننامەیەك فریای‮ ‬ناكەوێ‮ ‬و هیچ كاتیش بەیاننامەكانیان رزگاری‮ ‬نەكردوون‮!‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌