2017-11-12

كامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمرۆ كاتژمێر 09:30 بەیانی چەند فرۆكەیەك چیای ئاسۆسیان بۆردومان كردووە كە دوو كیلومەتر لە گوندی گەڵاڵە دوورە".

قایمقامی ماوەت گوتیشی: "تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانروە"

قایمقامی ماوەت روونیكردەوە، لە ناوچە سنووریەكان جموجۆڵێكی كەمی پەكەكە ھەیە و لە ھەندێك شوێنی دوورە دەستی سەر سنووریش بارەگایان ھەیە، بۆیە گومان دەكەین كە ئەو فرۆكانە توركی بن.

رۆژی 3 ئەم مانگەش چەند فرۆكەیەك چیای ئاسۆسی سەر بە قەزای ماوەتیان لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرد.

گوندی گەڵاڵە سەر بە قەزای ماوەتە و نزیكەی 40 خێزانی تێدا دەژین، دوو كیلۆمەتر لە چیای ئاسۆس دوورە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌