2017-11-14

رێبوار حەمەلاو شوانی
سەرەرایی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬داگیركەران و ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە خۆیان بە دیموكراسی‮ ‬خواز دەزانی‮ ‬و خۆیان بێدەنگ كرد لە هەمبەر ماف و دەنگی‮ ‬زوڵالیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆخوازی،‮ ‬بەڵام ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە لایەن خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەرێبەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬تاپۆی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خستە نێو گیرفانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و بە جیهانی‮ ‬سەڵماند كە گەلی‮ ‬كوردستان خاوەن خاك و نیشتیمان و رەسەنایەتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و كەس ناتوانێت ئەو مافەرەوایەی‮ ‬لێیان داگیر بكات‮. ‬
سەرۆك بارزانی‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬خوا،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە وخەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەرەو تێكشاندنی‮ ‬بەربەستەكان وسەركەوتن‮. ‬ئەزموونی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬وخەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬چ لە شاخ و لەشار،‮ ‬لە ئێستاشدا وەك كەسایتیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناسراو لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان و ناوچەكە،‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەیە بۆ داهاتووی‮ ‬ناوچەكە بە گشتی‮ ‬و كورد بە تایبەتی‮. ‬لێدوانەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە كۆتایی‮ ‬هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوودا و لە شەڕی‮ ‬خوا كوڕك لە ساڵی‮ ‬1988 ‮ ‬پێشبینی‮ ‬ئەو گۆڕانكاریانەی‮ ‬كردبوو كە لە عێراق و ناوچەكە روودەدات،‮ ‬لەوانە شەری‮ ‬گەورە،‮ ‬ڕاپەرینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و كۆتایی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام حوسێن،‮ ‬بۆیە لە سەختترین رۆژەكاندا گەشبین بوو‮. ‬هەروەها بینیمان كە سەرۆك بارزانی‮ ‬پێشبینی‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕی‮ ‬تایفی‮ ‬لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق كرد،‮ ‬بۆیە بانگهێشتی‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬كردو لەو مەترسییە ئاگاداری‮ ‬كردنەوە‮. ‬هەر لە سەر قەڵای‮ ‬دێرینی‮ ‬هەولێر باسی‮ ‬لە هێنانی‮ ‬سوپای‮ ‬دیجلە كرد بۆ ناوچەكانی‮ ‬حەمرین و خۆئامادەكردن بۆ شەڕی‮ ‬كورد،‮ ‬سەرۆك دەیزانی‮ ‬مالیكی‮ ‬هەوڵی‮ ‬قۆرخ كردنی‮ ‬دەسەڵات دەدات،‮ ‬ساڵێكی‮ ‬پێ نەچوو پێشبینیەكانی‮ ‬سەرۆك هەمووی‮ ‬هاتنەدی،‮ ‬تا گەیشتە ئەوەی‮ ‬ئێستای‮ ‬لووتبەرزی‮ ‬و بوغرایی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬كە فیتی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئێران ئابڵوقەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬خستۆتەر سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەركێكی‮ ‬قورسی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كەوتۆتە سەرشان جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬لە رووی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮. ‬هتد،‮ ‬هەروەها سەرۆك بارزانی‮ ‬هەموو هەوڵێكی‮ ‬خۆیان خستۆتە كار بۆ پاراستنی‮ ‬میللەت و وڵاتەكەمان لە هەڕەشە و مەترسییەكان و تارادەیەكی‮ ‬زۆریش سەركەوتنیان وەدیهێناوە و بە تایبەتیش لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر و پووچەڵكردنەوەی‮ ‬نەخشە و پیلانی‮ ‬ناحەزان و نەیارانی‮ ‬وڵاتمان‮. ‬لەبیرمان بێت هەر كات مەسەلەی‮ ‬كورد نزیك بووبێتەوە لە سەركەوتن دوژمنان بۆ رێگری‮ ‬كردن و تەگەرەخستن لە بەردەم سەركەوتنەكانی‮ ‬میللەتەكەمان پیلان و هەوڵ وتەقەڵایان داوە،‮ ‬تاكو لە دوا جاردا بە قازانجی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬كورد و كوردستان رەوشە سیاسییەكە بشكێتەوە كە ئەمەیان هەم جێگای‮ ‬داخە و هەمیش مایەی‮ ‬شەرمەندەیە كە خەڵكانێك هەبن لە باشووری‮ ‬كوردستان خۆیان بە كورد بزانن،‮ ‬بەڵام زیاتر لە دوژمنانی‮ ‬كورد هەوڵی‮ ‬تێكدانی‮ ‬رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بدەن‮. ‬هەربۆیە ئەمانە لە داهاتوودا بە هیچ شێوەیەك نسیبی‮ ‬سەركەوتنەكانیان نابێت،‮ ‬ئەو سەركەوتانەی‮ ‬كە كورد و كوردستان بە رابەرایەتی‮ ‬هێژا بارزانی‮ ‬بەدەستیان دێنن‮. ‬هەموو جیهان شاهیدی‮ ‬ئەو راستییەن كە قارەمانیی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بە رێبەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬سەڵماندیان كە پارێزەری‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و سەقامگیرین نەك تەنیا لە عێراق بەڵكو لە ناوچەكە و هەموو دونیا‮ ‬،‮ ‬بۆیە هێرشكردنە سەر پێشمەرگە لە لایەن رژێمە داگیركەرەكان بە مانایی‮ ‬نەمانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەناهییە لە هەموو دونیا‮ .‬پێشمەرگە لەهەموو سەردەمەكاندا بەرگری‮ ‬لە حەقانییەت و ئازادی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬كردووە‮. ‬سەرۆك بارزانیش هەر لەمنداڵییەوە چەكی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬كردۆتەشان و تائەمڕۆش شانازی‮ ‬بە پێشمەرگایەتی‮ ‬و ناوی‮ ‬پێشمەرگەوە دەكات و لەشەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشیشدا هەر لەسەرەتاوە سەرپەرشتی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردوە و لەناو سەنگەرەكاندا لەگەڵ پێشمەرگەدا ماوەتەوە و لەگەڵ پێشمەرگەشدا بەرگری‮ ‬و پێشڕەوی‮ ‬كردووە و دەیكات، كە ئەمەش هێندەی‮ ‬دیكە ورە و ئیرادەی‮ ‬بە پێشمەرگە بەخشیوە لەسەركەوتنەكانیدا بەسەر ئەو هێزە تیرۆریستییەدا‮. ‬ناكرێت پێگەو رۆڵ و كەسایەتیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بێنینە ئاستی‮ ‬هیچ سەركردە و سەرۆكێكی‮ ‬وڵاتان و نەتەوەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬چونكە ئەوان سەرۆك و سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬خۆیانن و خاوەن دەوڵەت و سەروەریی‮ ‬خۆیانن و ئەوان دێن و دەڕۆن و وڵاتەكانیان هەر بە پارێزراوی‮ ‬دەمێنێتەوە،‮ ‬بەڵام سەرۆك بارزانی‮ ‬رێبەرایەتی‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬چەوساوەی‮ ‬بێ دەوڵەت دەكات لەپێناو وەدیهێنانی‮ ‬كیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و ئەركی‮ ‬ئەو قورستر و جیاوازترە لە ئەوانی‮ ‬دی‮. ‬پێویستە هەموومان دڵسۆزانە پشتیوانی‮ ‬لە هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكەین و هەموو ناكۆكی‮ ‬و جیاوازییە سیاسی‮ ‬و فیكرییەكانمان وەلاوە بنێین و دەست لەناو دەست بەرەو وەدیهێنانی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەمان و ئامانجە مەزن و پیرۆزەكە هەنگاوبنێین و دەسكەوتەكان بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگیمان بپارێزین و ئەمەش كیلیلی‮ ‬سەركەوتنە‮.‬
پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هاوشانی‮ ‬دڵسۆزانی‮ ‬ئەم گەل و نیشتمانە بەردەوام لە سەنگەردان دژی‮ ‬هەموو دوژمنان و نەیارانی‮ ‬دۆزی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە هەروەك چۆن لە پاراستنی‮ ‬كوردو كوردستان دا پێشەنگ بوونە بە هەمان شێوازیش لە بڕیارداندا دەبێ پێشەنگ بن،‮ ‬چونكە بڕیاردەری‮ ‬وڵات پێویستە كەسایەتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەمین و دڵسۆز نوێنەرایەتی‮ ‬بكات‮. ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد،‮ ‬هەرەشەكانی‮ ‬نەیارە ناوخۆییەكانی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬ئەگەر زیاتر نەبن لە هەرەشەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بێگومان كەمترنەبووە،‮ ‬بۆیە پێویستە رۆڵەكانی‮ ‬میللەتەكەمان زۆر وریا بن و دۆست و ناحەزانی‮ ‬خۆیان لە‮ ‬یەكتر جیابكەنەوە،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هەوڵ و تێكۆشینی‮ ‬بۆ دەكات مەسەلەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە و بۆ بەختەوەری‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬كوردە لە هەموو بەشەكانی‮ ‬كوردستان بێ جیاوازی،‮ ‬وە ئەگەر بمانەوێ ویژدانی‮ ‬خۆمان ئاسوودە بكەین دەبینین ئەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە پێناو سەرخستنی‮ ‬كورد و كوردستاندا كردویەتی‮ ‬و دەیكات هیچی‮ ‬كەمتر نییە لە رابەرە گەوەركانی‮ ‬مێژووی‮ ‬وڵاتان‮. ‬بەرپرسیاریتی‮ ‬و خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان لای‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە رابردوو و لە ئێستاش دا وەك ئەركێكی‮ ‬پیرۆز و شەرفمەندانەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بووە،‮ ‬هەر بۆیەش ئەركی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و هاوسەنگەرەكانیان و دڵسۆزانی‮ ‬وڵات نزیك بۆتەوە لە ئامانجی‮ ‬كۆتایی‮ ‬و دوژمنان و نەیارانیش تا دێت هەرشەكانیان زیاتر و زیاتر دەبن‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان لە كۆتایی‮ ‬دان و چاوەڕوان دەكرێت ئەو خەونە لەمێژینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هەوڵی‮ ‬بۆداوە بەزوویی‮ ‬بەنسیبی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬بەڵام هێشتاش پێویستە رۆڵەكانی‮ ‬میللەتەكەمان لە هەموو كات زیاتر چاوكراوەبن و بە ئەقل و لۆژیك بیر بكەنەوە و نەكەونە ژێركاریگەری‮ ‬راگەیاندنە فریودەرەكان و بەیەك دەست و بڕواوە خەونی‮ ‬ئەو كەسانە بخەنە گۆڕ،‮ ‬كە دەیانەوێت جارێكی‮ ‬تر كوردستان بەرەو دواوە بگەرێننەوە و كورد بۆ ماوەی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬تر ببێتەوە كۆیلەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌