2017-11-14

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی ئاراستەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئێوارەی یەکشەممە 12/11/2017ی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کرد، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە هەرێمی کوردستان قەرەبوو دەکەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی پرێس کۆنفرانسێکدا کە دوای بەسەرکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی دەربەندیخان ڕای گەیاند: ”بوومەلەرزەکە لە هەرێمی کوردستان زیانی زۆری هەبووە“ و سوپاسی سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە ناوچەکە کرد کە لە ساتی ڕووداوەکەوە بەدەنگ زیانلێکەوتووان چوون.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە قەرەبوو دەکەنەوە و بودجەیەک دەخەنە بەر دەستی یەکە ئیدارییەکان.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ”لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەداخەوە زۆر خەڵک شەهید بووە، بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەو قوربانییانە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین و ئیشەڵا ئەمە دواکارەسات بێت کە لە هەردوو سنوورەکەدا ڕوویان داوە“.


لەبارەی بەنداوی دەربەندیخانیش ئاشکرای کرد کە بەڕێوەبەری بەنداوەکە پێی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە، بەڵام مەترسیی ڕووخانی نییە. ئاماژەشی بەوە کرد: ”لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا گفتوگۆمان کردووە، بەڵێنیان داوە کە خەڵکی شارەزا بنێرن تا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌