2010-05-17

حكومه‌تی ئێراق به‌رپه‌رچی لێدوانه‌كه‌ی تركی فه‌یسه‌ڵی دایه‌وه‌ به‌ ده‌ستخستنه‌ ناو كاروباری ئێراق و ناوزڕاندنی مالكی تۆمه‌تباری كرد.
له‌مباره‌یه‌وه‌، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی ئێراق عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی تركی فه‌یسه‌ڵ نابه‌رپرسانه‌ن، زیانیان به‌ كه‌سایه‌تی خودی سه‌رۆك وه‌زیران "نوری مالكی" گه‌یاندوه‌.
وتیشی: ئه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانێكی ئاشكرایه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی ئێراق.
عه‌لی ده‌باغ راشیگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانه‌ خزمه‌ت به‌و ئاراسته‌ ئیجابیه‌ ناكات كه‌ به‌رپرسانی سعودیه‌ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ تركی فه‌یسه‌ڵ پێشتر به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شای سعودیه‌ و له‌  كۆنگره‌یه‌كدا رایگه‌یاند، نوری مالكی هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆخۆی بدزێت و گه‌لی عێراق بێبه‌ش بكات له‌ حكومه‌تێكی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراو.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌